
یەکی حوزەیران …. ڕۆستەم خامۆش
Closed
ئـه‌مــڕۆ یـه‌كــی حـوزه‌یـرانـــه
بـــەڵـــــێ ڕۆژی مـنـــــداڵانـــه
كـاتـی خـۆشــی و پێكــه‌نیـنــه
واده‌ی بــه‌زم و هــه‌ڵــپـه‌ڕیـنــه
ئه‌مڕۆ مـنداڵ، دڵ ئــاســووده‌ن
ده‌چـریكـێـنـن، وه‌ک بــاڵـنــده‌ن
لێـو به خـه‌نـده‌ن، هه‌موو شادن
ســـتــــران ده‌ڵــێـــن و ئـــازادن
منیش ده‌ڵێـم یــه‌كـی شــه‌شـه
مـنـداڵ تێیـدا ســیـمــا گــه‌شـه
پیــرۆزتـــان بــێ ئــه‌م ڕۆژەتـان
هـەمــوو سـاڵـێ بـە خۆشـیـتـان