
هۆكاری هه‌ڵوێسته جیاوازه‌كانی له‌مه‌ر روداوه‌كه‌ی كه‌ركوك … عیماد عه‌لی
دیاره راستگۆترین و دڵسۆزترین و خۆبه‌خترین و خۆبه‌خشترین كه‌س و به‌رگریكار له كه‌ركوك به پێی ئه‌وه‌ی له‌و رۆژه‌دا ده‌ركه‌وت، خه‌ڵكه ره‌شوروت و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌ی خودی شاری كه‌ركوك بوون، كه به هه‌موو توانا و حاڵ‌و ماڵی خۆیانه‌وه بێ سڵه‌مینه‌وه و دوور له یه‌ك تۆزقاڵ ترس هاتنه میدان و ده‌ستیان له كوشتن و له‌ناوبردن و وه‌ده‌رنانی ئه‌و جنۆكانه نه‌پاراست .
ئه‌مه له كاتێكدا كه پێشمه‌رگه وه‌ك ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆی و دڵسۆزی بۆ شارێكی كوردنشین، هیچ كهموكورتیهكی نه‌بوو، گیانیان به‌خت كرد و ئازایه‌تی و پاڵه‌وانێتیان نواند و له نێو پێشمه‌رگه‌كانیشدا كورانی كوركوك قسوریان نه‌كرد و توانیان خه‌ونی زۆرێك لایه‌نی ناوه‌كی چ عیراقی بێت یان كه‌ركوكی و ته‌نانه‌ت كوردستانیش، یان ده‌ره‌كی، له‌گۆر بنێن .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرا، له‌و چه‌ند سه‌عاته‌دا، زۆرێك لایه‌ن هه‌بوون هه‌ر یه‌كه‌و به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌و باره‌وه ده‌دوا و به پشتخانی حزبی و یان ناوچه‌چێتی یان شارچێتی قسه‌ی ده‌كرد و لێدوانی ده‌دا، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی ده‌ریخست كه نه‌بونی روحی یه‌كگرتووی و په‌رشوبڵاوی چه‌ند كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر بیر و ره‌فتار و ته‌نانه‌ت بۆچونی تاكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری جێهێشتووه .
له لایه‌كی تره‌وه هه‌ڵوێستی لایه‌نه نێوخۆیه عیراقی و كوردستانیه‌كان و ده‌ره‌كیه‌كانیش له‌مه‌ر پرسی كه‌ركوك و دوارۆژه‌كه‌ی به جوانی بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ركه‌وت، له‌مه‌شدا پلان و پیلانه‌كانیش روون بونه‌وه، كێ كه‌مته‌رخه‌م بوو، به‌ڵكو پێشیخۆش بوو كه داعش له‌كه‌ركوك بێت نه‌ك كورد ده‌سه‌لاتدار بێت، كێ چاوپۆشی له‌و مه‌سه‌له‌یه كرد و پشتگوێی خست، كه ده‌یتوانی ته‌نانه‌ت به لێدوانێك هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌ربرێت، كه‌چی قروقه‌پی لێ‌كرد، كێ ئاواته‌خواز بوو كه روداوه‌كه درێژه‌بكێشێت و فشاره‌كانی سه‌ر موسڵ كه‌م بێته‌وه و ته‌نانه‌ت ورده ده‌زوی پشت سیناریۆكه به شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ركه‌وت، كه له‌م كرده‌وه تیرۆریستیه هه‌ندێك عه‌سكه‌ری و سه‌رتاپا سیاسیه‌ی داعش كێ به هه‌ر جۆرێك له جۆره‌كان به‌شدار بووه . ته‌نانه‌ت له نێو ئه‌و هه‌موو لایه‌نانه‌دا دووبه‌ره‌كی نێوان هه‌ردوو باڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش كه حزبی یه‌كه‌می دسه‌ڵاتداره له‌و شاره‌دا به روونی دیار بوو .
ئه‌مه بۆ شارێكی زۆر گرنگ و یه‌كجار ستراتیجی بۆ كورد و پرسه‌كه‌ی و دوارۆژی به‌م شێوه‌یه بێت و، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ربخات كه یه‌كگرتوویی گه‌لی كوردستان له چ ئاتسێكدایه و ناكۆكی له چ قۆناغێكدا، وا خۆی فرز كردووه و پیشانی هه‌موو لایه‌كی دا كه وه‌زعی كوردستان چۆن چه‌قی به‌ستووه و، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوارۆژی گه‌له‌كه‌یان نه‌خوێندۆته‌وه .
ئه‌مه‌ی كه‌ركوك پیلانێكی دوژمنكارانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆیی بوو كه لهدوارۆژێكی نزیكدا لایه‌نه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت و بۆ هه‌مووان ئاشكرا ده‌بێت و كاری پشت په‌رده‌ی لایه‌نه به‌شداربوه‌كانی بۆ خه‌ڵك روون ده‌بێته‌وه . ئه‌وه‌ی گرنگ و مه‌به‌سته پلاندانه‌ر و به‌شداریكه‌ر و هاوكاریكهریی پشت په‌رده‌یه كه بۆ خه‌ڵك به جوانی ده‌ركه‌وێت .
ئه‌وه‌ی له‌م كرده‌وه درندانه‌یه قازانج ده‌كات به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌نقه‌ره‌یه پێش داعش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی:
یه‌كه‌م : زۆر لایه‌ن به‌م كرده‌وه مه‌شغوڵ ده‌كات كه مه‌به‌ستیه‌تی له موسڵ دوور بكه‌ونه‌وه، به تایبه‌تی یه‌كێتی و په‌كه‌كه و تا راده‌یه‌ك حه‌شدی شه‌عبی، تاوه‌كو بتوانێت له مه‌یدانی شه‌ری موسڵ له رێگه‌ی به‌ره‌كه‌ی كورد یان پارتیه‌وه هه‌ر چیه‌كی بوێت بیكات و لایه‌نی زاڵ له‌وێدا واته پارتی بێگومان ده‌بێت ملكه‌چی بێت، له‌به‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی كه له ژیر ده‌ستی توركیایه و، تا ئێستا سه‌به‌ته پر له هێلكه‌كانی راده‌ستی ئه‌و كردووه ووهرینهگرتۆتهوهو وای لێهاتووه كه هه‌نگاوێك بێ راوێژ و رازیبونی ئه‌و نه‌روات .
دووه‌م : له‌ناو خۆی كه‌ركوكدا لایه‌نگران و دارده‌ستانی توركیا، چ له‌به‌ره‌ی سونه بێت یان توركمانه‌كان، بكه‌ونه حاڵه‌تێك كه له سه‌نگه‌ری به‌هێزیه‌وه لێدوان بده‌ن وره‌فتار بكه‌ن و بڵێن گیان و حاڵ و ماڵیان ئارام نیه و شاره‌كه سه‌قامگیر نیه و پێویستی به هێزی تری غه‌یره هه‌یه بۆ ئارامی شاره‌كه و، له‌وه‌شدا ده‌توانن یاری خۆیان بكه‌ن و كه‌ركوكیش به‌ده‌ردی موسڵ به‌رن .
سێیه‌م : فشاری زیاتر له‌سه‌ر موسڵ كه‌م ده‌بێته‌وه و به‌ره‌ی نوێ دروست ده‌كرێت و شه‌ره‌كه درێژه ده‌كێشێت كه ئه‌مه هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندی قازانجی توركیا و پیلانهكانیهتی . له‌مه‌شدا زۆر كارتی له‌م ناوچه‌یه تێكه‌ڵ ده‌كرد له‌وانه‌ش:
1 – بوار بۆ حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرایه‌وه به زۆری بێنه ناو كه‌ركوكه‌وه، به‌مه‌ش ناكۆكی له نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك دروست ده‌بوو و توركیاش له‌دووره‌وه و به ده‌ستی پاشكۆكانی یاریی خۆی ده‌كرد و بواری ده‌ستێوه‌ردانی بۆ ئاسان ده‌بوو .
2 – لایه‌نگرانی توركیا بێده‌نگ ده‌وه‌ستان له ئاست پشێوی و ئاڵۆزیه‌كان و به‌ڵكو ئاگره‌كه‌شیان خۆش ده‌كرد و به‌ره‌ی خۆیان قایم توند و به‌گورتر ده‌كرده‌وه و، ئاماده‌باش ده‌بوون بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه توركیا به پیلانه‌كانی ده‌یتوانی بیگێرێت .
3 – ته‌نانه‌ت هه‌ر هیچ شتێكیشی بۆ نه‌كرایه، ده‌یتوانی هاوسه‌نگی هێزی كوردی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پارتی دیموكرتی كوردستان بگۆریت و، له‌وێوه به ئاسانی ده‌یتوانی فه‌رمانه‌كانی به‌و رێگه‌وه جێبه‌جێ بكات، كه ئه‌وه‌ش به‌زه‌ره‌ر بۆ كورد و، ته‌نانه‌ت بێ ئاگاداریی خۆی بۆ پارتیش ده‌كه‌وته‌وه .
4- ده‌یتوانی كه‌ركوك وه‌ك كارتێكی زۆر گه‌وره بۆ كێشه‌ی موسڵ به‌كار بێنێت له پاش رزگاركردنی و به‌قه‌راربونی ئاسایشی شاره‌كه .
چواره‌م: هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌م كاره‌ی توركیا ده‌ستی عیراقی زیاتر له كورد به‌سه‌ر كه‌ركوكدا زاڵ ده‌كرد، كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له كورد باشتره، دیاره به پێی بیركردنه‌وه‌و پلانه‌كانی ئه‌و .
بۆیه، ده‌كرێت بڵێین كه ئه‌نقه‌ره رۆڵی گه‌وره‌ی تێدا هه‌بێت و تا راده‌یه‌كیش رێی تێده‌چێت به‌غداش ز انیاری نهێنی هه‌بوبێت و، له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی زانیبَت كه ئه‌گه‌ر داعش سه‌ركه‌وتو بوایه، له‌دوارۆژدا به‌غدا له رزگاركردنی كه‌ركوك به‌شدار ده‌بوو، به‌و شێوه‌یه‌ش كه‌ركوك به ته‌واوه‌تی ده‌گه‌رایه‌وه باوه‌شی ناوه‌ند و هێزه پیلانگێره‌كان و، سیناریۆیه نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كیه‌كه سه‌ركه‌وتو ده‌بوو .