
وه‌ڵامێك بۆ نووسینه چه‌واشه‌كارییه‌كه‌ی عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی!.. سه‌دیق سه‌عید رواندزی
ماوه‌یه‌كه له‌مه‌و به‌ر، وتارێكم له باره‌ی كتێبێكی نووسه‌رێكه‌وه نووسی و چه‌ند ڕه‌خنه‌یه‌كم له كتێبه‌كه‌ی گرت و له ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێردا بڵاومكرده‌وه. كه‌چی دواتر عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی كه خۆی پێ ئه‌راگۆنی كوردییه!! به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندی به كتێبه‌كه‌وه یاخود نووسینه‌كه‌ی منه‌وه هه‌بێت، به داخه‌وه له فه‌یسبووكی خۆی ئه‌و ڵاپه‌ڕه‌یه‌ی كه وتاره‌كه‌می تێدا بڵاوبۆته‌وه، هاتووه سكانی كردووه و هه‌موو وتاره‌كه‌ی به قه‌ڵه‌می سوور نیشانه كردووه.كه گوایه ڕه‌خنه له من ده‌گرێت و وا خوێنه‌ر چه‌واشه ده‌كات كه من هیچ له زمان و نووسین و ڕه‌خنه نازانم.
له ڕاستیدا، به هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌به‌ستم نه‌بوو وه‌ڵامی فه‌رهادی بده‌مه‌وه،چونكه كاتی ئه‌وه‌م نییه به نووسینی بێ مانا خۆم سه‌رقاڵ بكه‌م و ئه‌گه‌ركات قه‌رزكرابایه، قه‌رزم ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی فریای خوێنه‌وه‌ی كتێبی زۆرتر بكه‌وم. وه‌لێ چونكه به‌شێك له‌و كۆلكه نووسه‌رانه‌ی من پێشتر ڕه‌خنه‌ی لۆژیكیم له‌كتێبه‌كانییانه‌وه گرتووه و خۆیان بوێری ئه‌وه‌یان نه‌بووه وه‌ڵامم بده‌نه‌وه ، به‌ده‌رفه‌تیان زانیوه وهاتوون به‌و نووسینه چه‌واشه‌كارییه‌ی فه‌رهادی شاگه‌شكه بوونه (وه‌ك ئه‌وپه‌نده كوردییه‌ی ده‌ڵێت: دوژمنی دوژمنم دۆستمه) كه‌وتوونه‌ته نووسینی كۆمێنت له دژی من و به داخه‌وه هه‌ندێكییان په‌لاماری كه‌سیه‌تیشیان داوم، ئیدی به پێویستم زانی كورته وه‌ڵامێكی بده‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌و چه‌واشه‌كارییانه بێنێ، له‌خواره‌وه‌ش سه‌رنجه‌كانم ده‌خه‌مه ڕوو:_
1_ فه‌رهادی وتاره‌كه‌ی له فه‌یسبووكی خۆی نووسیوه، چونكه ده‌زانێت به ئاسانی بۆی ده‌چێته سه‌رو تێده‌په‌ڕێت،خۆزگه كه‌مێك ئازایه‌تی و بوێریی ئه‌وه‌ی هه‌بووایه،له ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر سه‌رنجه‌كانی بنووسێ!!!.
2_ له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی فه‌یسبووكییان هه‌یه و به‌كاری دێنن، به‌ڵام سێ به‌شی ئه‌و نووسینانه‌ی له فه‌یسبووك بڵاوده‌كرێنه‌وه،لای من به‌هایان نییه.چونكه فه‌یسبووك سه‌كۆیه‌كی بێ دایك و باوكه و هیچ فلته‌رو سانسۆرێكی نییه و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت چه‌واشه‌كاریی، ته‌شهیر، جوێن،ڕه‌تكردنه‌وه، وتاری بێ مانای لێ بڵاو بكاته‌وه.
بۆنموونه: من له فه‌یسبووك ده‌نووسم( شێرزاد حه‌سه‌ن چیڕۆكنووس نییه، به‌ختیار عه‌لی ڕۆماننووس نییه، مه‌ریوان قانع ڕووناكبیر نییه، ئازاد عه‌بدولواحید ڕه‌خنه‌گرنییه، عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵا لێكۆڵه‌ر نییه، عه‌تا قه‌ره‌داغی نووسه‌ر نییه…تد كێ ده‌توانێت ڕێگریم لێ بكات؟ به‌ڵام ئاخۆ ده‌توانم ئه‌وانه له ڕۆژنامه‌یه‌ك یان گۆڤارێك بنووسم؟.
3_ خۆزگه فه‌رهادی بوێری ئه‌وه‌ی هه‌بووایه له ڕۆژنامه‌یه‌ك وتاره‌كه‌می شه‌ن و كه‌و بكردایه و خاڵ به خاڵ هه‌ڵه‌كانی دیاربكردایه، نه‌ك بۆ چه‌واشه‌كردن، هه‌مووی به خه‌تی سوور وه‌ك قوتابییه‌كی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی تێوه‌ربدات.چونكه ئه‌و هێڵی به ژێر وشه‌ی وه‌ها داهێناوه، كه هیچ هه‌ڵه‌یه‌كییان تێدا نییه.
4_ خودی فه‌رهادی، به واژۆی خۆی دیوانه شیعرێكی بۆ ناردووم به بێ ئه‌وه‌ی بیناسم. من ئه‌گه‌ر له باره‌ی ده‌رده دڵه‌كانییه‌وه نه‌ك شیعره‌كانی، وتارم نووسیباو به‌شان و باڵی ئه‌وه‌م هه‌ڵبدایه،دڵنیام ئه‌گه‌ر هه‌موو نووسینه‌كانیشم هه‌ڵه بان بێ ده‌نگی لێ ده‌كردم.
5_ من تا ئێستا كه‌م ڕۆژنامه و گۆڤار هه‌یه، وتارم لێ بڵاو نه‌كردبێته‌وه. تۆبڵێی فه‌رهادی له ستافی ئه‌و بڵاوكراوانه ڕۆشنبیرتروبه تواناترو زمانزانتر بێت؟ڕێی تێ ده‌چێت كه‌سێك هیچ له زمان و ڕێنووس نه‌زانێت و به‌سه‌دان وتاریشی بڵاوكردبێته‌وه؟
6_ فه‌رهادی له كاتێكدا ڕه‌خنه له‌لایه‌نی زمانه‌وانی و ڕێنووسی وتاره‌كه‌ی من ده‌گرێت، به‌ڵام هه‌ر خۆی له چۆڕاوی تریفه‌دا، وشه هه‌یه به دوو شێوه و به دوو ڕێنووسی جیاواز نووسیویه‌تی.
7_ له‌ڕاستیدا، له هه‌رێمی كوردستان زمانێكی ستاندارو یه‌كگرتوو نییه تاكو وه‌ك فۆڕمێكی جێگیری نووسین هه‌مووان په‌یڕه‌وی بكه‌ن، بۆیه هیچ كه‌س ناتوانێت ڕێنووسی خۆی گشتاندن بكات به سه‌ر نووسه‌رێكی دیكه. ته‌نانه‌ت به‌شێك له چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌كان،له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر ده‌گۆڕێت.بۆنموونه: ئێمه له ڕواندز ده‌ڵێین:(ته‌نشت) واتا پیتی(ی) تێدانییه.
8_ فه‌رهادی به لایه‌وه سه‌یره كه من فه‌یسبووكم نییه و ده‌ڵێت:_ چۆن ده‌بێت نووسه‌ر فه‌یسبووكی نه‌بێت!! ئه‌و به‌ڕێزه، به داخه‌وه هێنده بێ ئاگایه له دنیا، نازانێت دانان و دانه‌نانی فه‌یسبووك، به‌شێكن له ئازادیی و ژیانی كه‌سی و تایبه‌تی هه‌ر مرۆڤێك. وه‌ك چۆن ئه‌و فه‌یسبووكی هه‌یه و چه‌واشه‌كاری تێدا بڵاو ده‌كاته‌وه،به‌هه‌مان شێوه ده‌بێ باوه‌ڕیشی به‌وه هه‌بێت كه‌سانێك هه‌بن فه‌یسبووكییان نه‌بێت. به‌ڵام من ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی فه‌رهادیم به‌لاوه ئاساییه، چونكه ده‌زانم به‌شێكی زۆری به‌ناو نووسه‌ران و به‌ناوڕووناكبیرانی كورد، هه‌موو سمێڵ سوورێك لایان هه‌مزه ئاغایه،بۆیه لاشیان وایه ئه‌گه‌ر كه‌سێك فه‌یسبووكی نه‌بوو ئیدی نووسه‌ر نییه به‌تێگه‌یشتنی خۆیان!!..
9_ له ڕاستیدا، نووسینه‌كه‌ی فه‌رهادی نیگه‌رانی نه‌كردم، ئه‌وه‌نده‌ی كۆمێنتی به‌شێك له كۆمێنتچییه‌كان( هه‌ڵبه‌ته هه‌موویان نا)ئازارییان دام. چونكه ئه‌وان به‌بێ ئه‌وه‌ی نووسینه‌كه‌ی منیان بینیبێت و خوێندبێته‌وه، به به‌غایانه(له‌گه عامێ بڕۆ شامێ) كه‌وتوونه‌ته ستایشكردن و ده‌ستخۆشانه له فه‌رهادی، كه باش ده‌زانم ئه‌مانه شینه‌كه‌یان بۆچییه. له‌وكۆمێنتچییانه هه‌یه شاعیر نییه، هه‌یانه په‌نجا ساڵه چیڕۆك ده‌نووسێت، به‌ڵام له هه‌ولێر كه شاره‌كه‌ی خۆیه‌تی كه‌س نایناسێت!!هه‌یانه پسپۆرییه‌كه‌ی بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژی دژی ژنانه و فڕی به سه‌ر ئه‌ده‌ب و زمان و ڕه‌خنه و ڕێنووسه‌وه نییه، كه‌چی نووسیویه‌تی سه‌دیق هیچ له‌زمان نازانێت. من له ئێستادا، هیچ قسه‌یه‌كم بۆ ئه‌وان نییه، به‌ڵام له داهاتوودا خوا یاوه‌رم بێت یه‌ك به‌یه‌ك نووسینه‌كانییان شڕۆڤه ده‌كه‌م،ئه‌و كات به به‌ڵگه بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و ساغ ده‌بێته‌وه، كه كێیه له نووسین و ڕه‌خنه نازانێت؟ من یان به‌شێك له‌و كۆمێنتچییانه؟
10_هیوادارم فه‌رهادی، ڕێز له‌كاتی من بگرێت و سه‌رقاڵم نه‌كات به‌وه‌ڵام و وه‌ڵامكاری،چونكه ئه‌و هه‌رچییه‌ك بنووسێت، ئیدی لای من وه‌ڵام نادرێته‌وه.چونكه (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن) كه ڕه‌خنه‌گرێكی هه‌ره به‌توانای كورده و فه‌رهادیش چاكی ده‌ناسێت! به‌و پێیه‌ی پێشتر له باره‌ی شیعره‌كانی ئه‌و نووسیویه‌تی، قسه‌یه‌كی جوانی هه‌یه و ده‌ڵێت: (نووسه‌رانێك هه‌ن وتارت له سه‌ر ده‌نووسن، باست ده‌كه‌ن، ناوت ده‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی تۆش وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه و له نووسینه‌كانتدا ناویان بهێنی، تاكو له په‌راوێزی ناوی تۆوه بناسرێن)..
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ خوێنه‌ران و داوای به‌خشین ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر له‌شوێنێكدا كاردانه‌وه‌یه‌كم هه‌بووبێت، چونكه بلێسه له‌گڕهه‌ڵده‌ستێت!!!…