مه‌ترسیه‌كانی ئیسلامی سیاسی له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان … ژیلوان شۆڕش محمدصاڵح
چه‌مكی ئیسلامی سیاسی نزیكه‌ی سێ ده‌یه له‌مه‌و پێش بوو به زاراوه‌یه‌كی باوی نێو میدیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هه‌ندێك جار ئه‌م چه‌مكه بۆ ئیسلامی به‌سیاسی كرا‌و یاخود شرۆڤه‌ی سیاسی بۆ ئیسلام به‌كار ده‌هێنرێت و وا وێنای ده‌كه‌ن كه ئیسلام له بنچبنه‌دا سیاسی نیه‌و ره‌هه‌ندی سیاسی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
له‌ڕاستیدا ڕای جیاوازمان هه‌یه سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسی هه‌ندێك بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رده‌می خه‌لافه‌ت.
زاراوه‌ی ئیسلامی سیاسی وه‌ك ووشه دوای نه‌مانی ده‌وڵه‌تی ئالی عوسمان و دروست بوونی ئیخوان موسلیمین هاته نێو فه‌رهه‌نگی نوێی سیاسیه‌وه به‌ڵام به‌كرده‌وه تێكه‌ڵ كردنی دین و سیاسه‌ت مێژووه‌كه‌ی زۆر كۆنه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می حكومڕانی خه‌لیفه له جیهانی ئیسلامدا له به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌لیفه حاكمی باڵاده‌ست و به‌ڕێوبه‌ری هه‌موو بواره‌كانی ژیانی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وئابوری خه‌ڵك بووه ئه‌و مه‌رجه‌عی دینی و دونیای بووه
ڕایه‌كی ترمان هه‌یه كه پێی وایه ئیسلامی سیاسی وه‌ك فكر‌و رێباز ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتای سه‌ده‌ی نۆزده‌و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م
ئیسلامی سیاسی وه‌ك فكر‌و ڕێباز وو بزوتنه‌وه له‌كۆتای سه‌ده‌ی نۆزده‌وه، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی ناكۆك و دژ به‌رامبه‌ر به‌فكرو كه‌لتورو مه‌عریفه‌و شارستانیه‌تی ڕۆژئاوا له جیهانی ئیسلامیداو كارلێك كردنیان له سه‌ر جیهانی ئیسلامی سه‌ری هه‌ڵداوه و كه‌وتۆته‌وه به‌ره‌نگار بونه‌وه‌یه‌یان له‌م ڕووه‌وه ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی له ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌وچه‌مكه ڕۆژئاوایه‌نه‌دا بینیوه‌ته‌وه ئه‌و چه‌مكانه‌یان له جیهانی ئیسلامی‌دا به‌نامۆ و شاڵاوی دڕندانه‌ی كه‌لتورو مه‌عریفه‌ی ڕۆژئاوای به‌سه‌ر كه‌لتورو مه‌عریفه‌و شارستانیه‌تی ئیسلامدا ناساندووه ئیسلامی سیاسی وه‌ك دیارده‌یه‌كی فیكری له‌كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌و دیارده‌یه‌كی سیاسی له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا پێویستیه‌تی مێژووی خۆی له پاراستنی ناسنامه‌و كه‌لتورو مه‌عریفه‌ی ئیسلامی‌دا نیشانداوه.
ئیسلامی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان له له‌گه‌ڵ بزاوته ئیسلامیه‌كان دروست بووه من لیره دا پێم باشه كه باسی ئیسلامی سیاسی بكه‌م له دوای ڕاپه‌رین كه ئه‌و كات چه‌ندین حیزبی سیاسی ئیسلامی ده‌رده‌كه‌ون و رۆڵ ده‌گێڕن له ڕاستیدا ئه‌و كاته له به‌ر بوونی شه‌ری ناوخۆ مه‌ترسی ئه‌م حیزبه ئیسلامیه‌نه‌مان نه ئه‌زانی به‌ڵام دوای 2003 ئه‌و راستیه مان ده‌وركه‌وت كه ئه‌م حیزبانه تیرۆر دروست ده‌كه‌ن و مه‌ترسی گه‌وره‌ن.
ئه‌م حیزبانه له‌لایه‌ن ووڵاتانی توركیا‌و ئیران و سعودیه و ئیمارات و چه‌ندین وولاتی تره‌وه هاوكاری ده‌كرێن كه ئه‌م ووڵاتانه بنه‌مای دروست بوونی تیرۆرن .
حیزبه ئیسلامیه سیاسیه‌كان لیره مه‌ترسی گه‌وره‌ن له سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد بۆنمونه یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌ركرده باڵاكانی به شان و باڵی توركیا دا هه‌ڵده‌ده‌ن ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه توركیا به به‌رده‌وامی گه‌نجانی كورد ده‌كوژێت و مه‌ترسین بۆ سه‌ر بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
هه‌ندێكی تر له پارته سیاسیه ئیسلامیه‌كان بوونه‌ته هۆی دروست بوونی تیرۆر‌و چه‌ندین نمونه‌مان هه‌یه كه ئه‌م پارتانه كادره‌كانیان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده و به‌ره‌ی نوسره و داعش و چه‌ندین گروپی تر هه‌یه.