 
	ڕێکخراوەکان و ژنانی یەکسانیخواز لە تاراوگە پشتیوانی کەمپەینی ٨ مارس ، ڕۆژی جیهانی ژنان لە هەرێمی کوردستان دەکە ن
    ئێمە وەک هەڵسوراوانی یەکسانیخواز و ریکخراوەکان لەدەوەرەی کوردستان پشتیوانی کەمپینی ئاززادیخوازان و ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان دەکەین کە لە ٨ مارس و ڕۆژی جیهانی ژناندا  ڕایانگەیاندوە لەژێر ناونیشانی( دەوەستینەوە بەرامبەر سوکایەتیکردن بە ژنان ، دەستدریژکارانی تاوانی دەستدرێژی سێکسی دەبیت سزای توند بدرێن. ).
 خەبات و خواستەکانی ژنان و ڕێکخراوەکانیان لە کوردستان جێگەی پشتیوانی هەموو ئینسانێکی ئازادیخواز و یەکسانی خوازە لە ناوەوە و دەرەوە دا ، وە هەوڵێکی گرنگە لە ڕاستای کۆتایی هێنان بەو سوکایەتی و بێڕێزییەی ڕۆژانە لە لایەن دەزگا دینی و بەشێک لە پیاوانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان بە ماف و کەرامەتی ژنانی کوردستانی دەکرێت. وە هاوکات خەباتێکی ڕەوایە بۆ کۆتایی هێنان بە دیاردە و تاوانی قێزەونی دەستدرێژی سێکسی  بۆسەر مناڵان و کچان. .
 ئێمە ڕووبە حکومەتی هەرێم و دەزگای دادوەری و پەرلەمانی کوردستان ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بە درێژەدان بەم دۆخە ناشایستە و پڕلەستەمە کە بەرامبەر بەژنان ومنداڵان دروست بووە ، وە پێمان وایە کە دەزگا دەوڵەتیەکان  بێدەنگ و کەمتەرخەمن لەئاست تاوانباران . بەداخەوە لە کاتێکدا ڕۆژانە و بە ئاشکرا تاوانباران سوکایەتی بەژنان و ڕێکخراوەکانیان دەکەن ، کەچی زۆر جارنەک هەر پشتیوانی یاسایی و مادی دەکرێن ، بەڵکو مینبەرەکانی میدیا بۆ گوتارەکانیان ئاوەلا دەکرێت لەلایەن   دەسەڵاتدارانەوە. هەربۆیە داوادەکەین کە کاتی ئەوە هاتتوە کە حکومەتی هەرێم و پەرلەمان و دەزگای دادوەری ، لێپرسراوەتی لە خۆیان نیشان بدەن و پابەند بن بە ستانداردە نێو دەوڵەتیەکان بۆ پاراستنی ژنان و منداڵان لە دەست توند و تیژی و سوکایەتی و دەستدرێژی . پێویستە لە سەریان کە هەم بە یاسا و هەم بە کردەوە سوکایەتی بەژنان و دەستدرێژی سێکسی بەتاوان دابنێن و سزای پیویست بۆ ئەنجامدەرانی دابنێن . 
 جارێکی تر لە ٨ مارسدا پیرۆزبایی لە خەباتی ژنانی کوردستان دەکەین و هاوپشتی و هاوکاری نێوان هەڵسوراوانی ژنانی تاراوگە و ژنانی کوردستان پتەوتر دەکەین لە پێناو گەیشتن بە کۆمەڵگەیەک کە یەکسانی هەمەلایەنی ژن و پیاو و مافەکانی ژنانی تێدابەرقەرابێت…
 ڕێکخراوی ژنانی کورد و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست/ بەریتانیا
 گۆنا سەعید/بەریتانیا
 گولزار علی چالاکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان/دانمارک .
 سەنتەری کلارا بو ژنان و گەنجان /دانمارک .
 میدیارەوف بیگەرد /شانوکار /دانمارک
 دکتورە نگین جە عفەر /پسپۆڕو بۆردی دانمارک لە نە خۆشیەکانی ژنان و منداڵان بون/دانمارک
 پرشنگ سە عید /روژنامەنوس /دانمارک
 ناوەندی سیکولاری کورد/دانمارک.
 لاوژە جەواد /چالاک بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان/دانمارک
 سارا عومەر /روژنامە نوس /نوسەر/داکوکیکار لە مافەکانی مروڤ/دانمارک
 .سەوسەن سەلیم/بەریتانیا
 ئەمەل سەعید کوردە /هونەرمەند /لەندەن.
 روناک ئەحمەد/کولن ئەلمانیا 
 هاژە خەفاف /کۆڵن/ ئەڵمانیا
 ناوەندی ئامێز/ بۆ ئاوێتەبونی كولتوری كوردی ئەڵمانیا/ کۆڵن 
 ڕێکخراوی خەندە لە شاری کۆڵن/آلمانیا. 
 خەندان جزا/ چالاکی مافی مرۆڤ/دانیشتوی نەرویج ا 
 تارا توانا/ جيگرى سةروكى يةكيتى ژنانى سوسيالديموكرات/سويد
 /ڕووناک شوانی/ نووسەر/ سوێد
 نووسەر/مامۆستا/سوێد /ڕێواس ئەحمەد بانیخێڵانی 
 گۆنا عەلی/ پەرستار سوید. 
 هێرۆ ڕە شید /ستۆکهۆڵم /ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی /سەنتەری ژن لە ستۆکهۆڵم /سوید
 شیرین ئە حمەد /چالاکی بزوتنەوەی یەکسانی خوازی ژنان /سوید
 ساکار زیرین /قوتابی دکتورا لە زانکوی هومبولدت /بەرلین
 ئالا فرج/ژنانی عیراقی لە فنلندا
 کەژاڵ نوری /چالاکەوانی ژنان /هوڵندا


 
			 
			 
			