ئاشی نه‌زان خوا ده‌یگێڕێت … عیماد عه‌لی
ئه‌وه‌ی هه‌مووان ده‌یزانن، نه‌ك له‌م زه‌مانی كۆرۆنا‌دا به‌ڵكو له‌رۆژانی ئاساییشدا وه‌زعی ئابووری كوردستان و نرخی شتومه‌ك له‌سه‌ر قه‌زا و قه‌ده‌ر و مه‌به‌ست و ئاره‌زوو و هه‌وه‌سی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سترۆیشتوان وه‌ستاوه نه‌ك ده‌رخستن و خستنه‌بازاری شتومه‌ك و خواستن و داخوازی كه بناغه‌ی ئابووری به‌ناو ئازادی دونیای سه‌رمایه‌داری پێك دێنێت.
جگه له‌وه‌ی له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه زۆر شتی نه‌زانراو ده‌رده‌كه‌وێت، له رووی ئابووریشه‌وه ئه‌م سه‌رده‌می كۆرۆنایه زۆر شتی واقعی و به بڕاوه‌یی بۆ هه‌مولایه‌كی روون كرده‌وه. ئه‌وه‌ی شه‌و و رۆژ قۆرخكارانی كوردستان باسیان ده‌كرد و ده‌یانناڕاند كه له هه‌موو شوێنێكی دونیا و له‌هه‌ر سیستمێك‌دا بێت نرخ له‌سه‌ر بڕی خه‌رجكراو و راده‌ی داواكاری هه‌ر ده‌رخسته‌یه‌ك به‌قه‌د خواستن و پێویستی و زه‌روره‌تبونی وه‌ستاوه و جوڵان به‌نرخه‌كه ده‌كه‌ن. بۆیه نمونه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی جیهانیان ده‌هینایه‌وه و هه‌روه‌ك سه‌رجه‌م كاڵاكانی تریان به‌وه ده‌به‌سته‌وه بۆ هه‌روڵاتێك بڕبڕه‌ی پشتی ئابووریه‌كه‌ی داهاتی نه‌وت بێت. هه‌روه‌ها نرخی دراو و هه‌ر كاڵایه‌ك به به‌راودر به نرخی نه‌وت له‌جیهان له لایه‌كه‌وه و، به پێێ پێویستی شتومه‌كه‌كه له شوێنێكه‌وه بۆ ئه‌ویتر ده‌گۆڕێت و له‌لایه‌كی تره‌وه ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك وپێویستیه‌كان هاوكێشه‌یه‌كی پێكه‌وه‌به‌ستراون و چه‌ند داواكاری له‌سه‌ر هه‌ر شتێك زۆر بێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌ست نه‌بێت نرخی زیاتر ده‌بێت( له‌م باره‌ش چه‌ندین جار زیادو كه‌می كاڵایان به‌ده‌ستی خۆیان گۆڕی) ئه‌مه ئه‌گه‌ر قۆرخكاریش وه‌لاونێین.
هه‌ر له‌كوردستانی له‌مه‌ڕ خۆمان له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار ئه‌و یاسایه ناخوات :
- سیاسه‌یكان هه‌مان ئه‌وكه‌سانه‌ن كه بازرگانی ده‌كه‌ن یان حزبه‌كانن یان ئه‌وكه‌سانه‌ن كه ژێرده‌سته و شێخی ده‌رباری ئه‌وانن و بازاریان كۆنترۆڵ كردووه وته‌نانه‌ت ده‌رخسته و داواكاری خه‌ڵكیشیان به پروپاگه‌نده و له‌گۆشه‌ی سودی خۆیان تێكداوه و به میزاجی خۆیان به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن نه‌ك به پێی پێویستی خه‌ڵك و مامه‌ڵه‌ی سروشتی بازار.
- راگه‌یاندنیان كۆنترۆڵ كردووه و، ئه‌مه‌ش واده‌كات به هه‌ر پروپانگه‌نده‌یه‌ك له هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت كاڵایه‌كی خه‌رج بێت، له ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنه‌وه بازار ده‌وروژێت و هه‌رچی كاڵای به‌سه‌رچوش بێت له‌كۆگاكان به‌تاڵی ده‌كه‌ن و نایهێڵن و له‌وێشدا هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن نیه به‌رپه‌رچیان بداته‌وه و ته‌نانه‌ت وه‌كو جیهانی سه‌رمایه‌داری ململانێ دروست بكات و بتوانێت به‌درۆیان بخاته‌وه و، ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی خۆیان به‌سه‌ربه‌خۆش له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن یان حزبه‌كانی له‌پشتیانن یان خاوه‌نه‌كانیان خه‌ڵكی سه‌رمایه‌دار و بازرگان كه ئه‌ویش له‌م بواره قازانجی باش د‌كات و مه‌عقول نیه ده‌ست به قازانجی خۆیه‌وه بنێت و، له‌مباره‌وه فزه‌یان لێوه‌نایه‌ت.
- كۆنترۆڵی هاورده‌كردنی ده‌ره‌كی به ره‌هایی له‌ده‌ست حزبدایه و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌ویش بۆ بژێزی ژیانی له‌شكری كادره‌كانی یاری به بازار و ده‌رخسته وداخوازی ده‌كات.
باشترین به‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێن كه بازار به‌پێی ده‌رخسته وداخوازی نیه و به‌ده‌ستی ئه‌م چاوچنۆك و قۆرخكار و مافیا و گه‌نده‌ڵانه‌یه، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ته‌نها چاو له‌م ماوه‌یه‌ی كۆرۆنا بكه‌یت كه داخوازی له‌سه‌ر به‌نزین تا سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌وسای ژیانی خه‌ڵك كه‌م بۆته‌وه و به‌هه‌مان شێوه هاورده ده‌كرێت و بڕی ده‌رخستنی له سه‌دا هه‌شت سه‌د زیادی كردووه كه‌چی نرخی وه‌كو خۆی بێ هیچ گۆڕانكاریه‌ك ته‌نانه‌ت به فلسیك كه‌می نه‌كردووه، به‌ڵام پێشتر و به‌بریاری حكومه‌تی و له كاتێكدا كه داخوازی له‌سه‌ر زۆریش بوو نرخه‌كه‌یان كه‌م كرده‌وه، به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاسایه‌كی ئابووری له‌هه‌ر سیستمێك‌دا بێت به سه‌رمایه‌داری و سۆشیالیستی و سۆشیال دیموكرات و لیبراڵیشته‌وه.
بۆیه چۆن سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م هه‌رێم و گه‌له به‌دبه‌خته له‌سه‌ر قه‌زا و قه‌ده‌ر و میزاج و بۆچون و بره‌ژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵێك بنه‌ماڵه و ده‌سترۆیشو به‌رێوه ده‌چێت ئاوها وه‌كو بوارێكی هاوپوه‌ست به‌سیاسه‌ته‌وه ئابوریه‌كه‌ش به‌مان رێڕه‌و و به شێوه‌یه‌ك تێكدراوه كه كه‌س ناتوانێت پێشبینی وخه‌مڵاندن بۆ هیچ شتێك بكات، بۆیه بۆمان هه‌یه بڵێین؛ له كوردستانه‌كه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان، ئاشی نه‌زان خوا ده‌یگێڕێت.