 
	دەستکەوتەکانی خۆپیشاندانی مامۆستایان …. هەوار شاسوار
خۆپیشاندانی مامۆستایان جیاوازییەکی زۆری هەبوو لەگەڵ خۆپێشاندانەکانی تردا ، بە شێوەیەک ئەم خۆپیشاندانە سنوری دروشمەکانی مامۆستایانی بڕی بۆ ئاستی داواکارییە باڵاکان ، کە دەتوانرێت لەم چەند خاڵەدا باس بکرێت:
1.	لەسەر ئاستی موچە نەک هەر گۆرانێکی ناچاری بەدەسەڵات کرد ئەگەر چی کەمیش بێت ، بگرە چارەکە موچەی نەدراوی پیشەکانی تریشی خستە بەردەم باس کردن ، بە شایستە داراییەکانیشەوە  .
2.	بێ خوێن و بێ چەک تونرا گەورەترین فشار دروست بکرێت.
3.	پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بۆ مامۆستایان دەستکەوتێکی زۆر گرنگ بو .
4.	داواکاری بۆ بە نیشتیمانی کردنی دام و دەزگاکان یەکێک بو لەو داواکارییانەی کە هەر کات بکرێت دەستکەوتی ئەم خۆپیشاندانانە و شەقام دەبێت.
5.	سەرۆکی سەپێنراوی ناشەرعی هەرێمی ناچار کرد کە داوا بکات یاسای سەرۆکایەتی باس بکرێت بە ئاوت کردنی خۆی ، ئەمەش فشاری مامۆستایان بۆ بەرز تر لە داخوازیەکانی مامۆستایان دەگەیەنێت .
6.	بۆ یەکەم جار شەقام خۆی خۆی بو ، هیچ حیزبێک نەیتوانی خۆی بکات بەخاوەنی ئەتونم بڵێم لەم خۆپیشاندانەوە سەرەتای لە دایک بونی تاکی ئازاد بو بێ جیاوازی .
7.	هەمو ڕەنگەکان وەک بەرژەوەندی نیشتمانی بەشداریان کرد .
8.	هەمو حیزبەکانی ناچار کرد کە دان بە شکستی دەسەڵاتی خۆیاندا بنێن .
9.	بەدەر لە مامۆستایان هەمو پیشەکان لە بەقاڵیکەوە تا کرێکارێک بەشداریان کرد لەم خۆپیشاندانە .
10.	بۆ یەکەم جار شەقام گەورەتر بو لە حیزب .
11.	دەتونم بڵێم سەرەتای دەستپیکردنی خۆپیشاندانی مەدەنیانەیە کە بتوانێت فشاری گەورە دروست بکات .
12.	بۆ یەکەمین جار ژنان ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەریان هەبو .
13.	سەرەتای دەرکەوتنی کۆتای هێنان بو بەم جۆرە مۆدیلەی دەسەڵات .
14.	ئەم خۆپیشاندانانەی مامۆستایان ئامانجی خۆی پێکا ، بگرە سەرەتایەک بو بۆ پێکەوە گرێدانی خەمی پیشەکان ، وای کرد ئەگەر پیشەیەکی تر خۆپیشاندان بکەن ئەوا هەمو پیشەکان پاڵپشتی بکەن .
15.	یەکەم لە دایک بونی ناڕەزای و شەقامی نیشتمانی بو .
16.	ئەوەی دەسەڵات کردی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و لێکترازانی پیشەکان ، ئەم خۆ پیشاندانە ئەو پەیامەی گەیاند و وەک جارەسەرێک بوە هۆی پێکەوەگرێدانەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و پەیوەندیە پیشەییەکان ، پێچەوانەی پلانی دەسەڵات .
17.	بۆ یەکەم جار بەرەی میللەت لە مامۆستایانەوە بو بە بەری میللەت بەرامبەر پاشکۆیەتی  و جاشایەتی بۆ ولاتانی درواسێ .
18.	دنگی خەڵک بو بە واتای دەنگی هەقیقی خەڵک.


 
			 
			 
			