
چەند دێڕێک سەبارەت بە (ڕۆمانی بەفر)ی ئورهان پاموک… راستی بەهادین
ناوی كتێب: به‌فر
نووسه‌ر: ئورهان پاموک
خه‌ڵاتی نۆبێل, ساڵی 2006
“به‌فر” ڕۆمانێكی سیاسییه، په‌نجه‌ره‌یه‌كه ئورهان پاموک نووسه‌ری كتێبه‌كه به‌ڕووی ئێمه‌ی خوێنه‌ر ده‌یكاته‌وه و هه‌ڵده‌دا توركیه‌ی ئه‌مڕۆمان نیشان بدات. ڕۆمانه‌كه باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی كا، شاعیرێكی نیشته‌جێی هه‌نده‌رانه كه دوای دوانزده ساڵ دووری سه‌ردانی وڵات ده‌كات. كا، دوای مردنی دایكی و بۆ دیتنه‌وه‌ی شاری سه‌رده‌می منداڵیی سه‌فه‌رده‌كات كه‌چی به پێشنیاری هاوڕێیه‌كی ڕۆژنامه‌وانی و بۆ نووسین له سه‌ر هۆی خۆكوشتنی كچه گه‌نجه‌كان له شارۆچكه‌یه‌كی سه‌رسنوور سه‌فه‌رێكی تری تووش ده‌بێت كه سێ چوار ڕۆژ ده‌خایێنێت و ناوه‌ڕۆكی ڕۆمانه‌كه‌شه.
ئورهان پاموک له “به‌فر”دا هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌چێته پێش و بێ ئه‌وه‌ی پشتگری له لایانێک بكات ڕه‌خنه له تورک و كورد و موسلمان و مه‌سیحی و كۆمۆنیست و سوسیالیسته‌كان ده‌گرێت و زۆر به وردی لایانه ناله‌باره‌كانی هه‌موو دینه‌كان و سیاسه‌تی هه‌موو حیزب و گروپه سیاسییه‌كان زه‌ق ده‌كاته‌وه. پاموک وێنه‌یه‌ک له “بێ سه‌روبه‌ری سیاسی” ده‌دا به خوێنه‌ر و كه‌مێک دره‌نگ به‌ڵام به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت كه باس ته‌نیا له سه‌ر “باوه‌ڕ و بێ باوه‌ڕی” به خوا نییه كه مه‌به‌ستی نووسه‌ره. لێره توركیه‌ی موسلمان و توركیه مۆدرێن ڕووبه‌روو ده‌بنه‌وه. شه‌ڕ بۆ پاراستنی داب و نه‌ریته كۆنه‌كان له لایه‌ک و داسه‌پاندنی “مۆدرنیێتت” به خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه له لایه‌ک. ئورهان پاموک هه‌وڵ نادا وڵامی هیچ پرسیارێک بداته‌وه به‌ڵام زۆر پرسیار ده‌خاته(وه) ڕوو له وان: مافی ژن له وڵاتێكی سێكولار، مافی ژن له حكومه‌تێكی ئیسلامی‌دا، یان بوونی مافی هه‌ڵبژاردنی جۆری جل و به‌رگ و شێوه‌ی ژیان بۆ ژن له هه‌ركام له‌م سیستمه حكومه‌تییانه‌دا. نووسه‌ر لێره و له‌وێ باسی هۆمۆسێكسوالیێت، جێنوسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان، بێ سه‌روشوێن چوون و پێشێڵ كردنی مافی كوردان و … ده‌کات. به كورتی “به‌فر” وێنه‌یه‌كی بچووکی توركیه‌یه و گێرانه‌وه‌یه‌ک له شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته له نێوان هێزه چه‌كداره‌كانی وڵات ده‌گه‌ڵ كورده ناسیونالیسته‌كان، توركه سێكولاره‌كان و ئیسلامیسته‌كان و وێنه‌یه‌كی به هێزه له‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه چۆن داوێنی خه‌ڵكی ئاسایی به گشتی و ژنان به تایبه‌تی ده‌گرێته‌وه.