هونه‌ری قوتابی بوون … نووسینی: حه‌مه هیوا
بابه‌ت/په‌روه‌رده‌یی
له كۆمه‌ڵگای ئێمه په‌روه‌رده وه‌ك هه‌ر پێویستیه‌كی گرنگی ژیان فه‌رامۆشكراوه و به په‌راوێزی ماوه‌ته‌وه. چ له‌لایه‌ن دایكان و باوكان، چ له لایه‌ن چینی مامۆستایان و فێركه‌ران. له ساڵانی ڕابردوه‌وه هه‌تا هه‌نووكه، كێشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی باشوری كوردستان وای كردوه تاكی ئێمه هیچ كات و ساتێكی بۆ هه‌نگاوه پێویستیه‌كانی ژیانی خۆی نه‌بێت. ئه‌م قه‌یرانه‌ش له بچوكترین كه‌س له كۆمه‌ڵگا، هه‌تاوه‌كو ده‌گاته گه‌وره‌ترین كه‌سی گرتۆته‌وه.هاوكات ئه‌و جیله نوێیه‌ش كه‌وا هاتوه و دێت، له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌مای ناجێگیر گوزه‌ر ده‌كات. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سێ ده‌یه‌ی رابردوو گه‌وره‌ترین داهێنانی ئه‌وه‌بوو، وای كرد گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت لای تاكی كورد، ئه‌و موچه‌یه بێت كه مافی خۆیه‌تی و بۆی نیه داوای بكات. نامه‌وێت زۆر قووڵ بمه‌وه له‌م هه‌موو قه‌یرانه بێ شوماره‌ی له كۆمه‌ڵگا ده‌گوزه‌رێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر لای من جێی نیگه‌رانیه، خه‌مساردی چینی مامۆستای كورده به نمره‌ی یه‌كه‌م.
مامۆستای كورد به رێژه‌ی زۆرینه كار بۆ دروستكردنی تاكێكی زانست دۆست و مرۆڤ دۆست ناكات، به پێچه‌وانه‌وه و به داخه‌وه كار بۆ خودئه‌ڤینی (نه‌رسیسیه‌ت) و پشاندانی ڕۆڵی پاڵه‌وانێتی ده‌كات. فه‌یله‌سووفی به‌ریتانی (بێرتراند ڕاسێڵ)1872_1970
له یه‌كێك له كتێبه‌كانی، كه تایبه‌تی كردوه به په‌روه‌رده ده‌ڵێت:ئه‌ركه له‌سه‌ر مامۆستاكانی قوتابخانه هه‌تا كۆتایی ده‌ستی فێرخوازان بگرن، نه‌ك له شوێنێك ده‌ستیان به‌رده‌ن و هوتافی لوتبه‌رزیی به‌سه‌ریان لێ بده‌ن. ده‌بێت بڵێم به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستاش مرۆڤی كورد و مامۆستای كورد وا تێگه‌یشتوه، پرۆسه‌ی قوتابی بوون پرۆسه‌یه‌كی كاتیه و ده‌شێت له جێگه‌یه‌ك پرۆسه‌ی زانین بوه‌ستێ. بێ ئاگا له‌وه‌ی پرۆسه‌ی قوتابی بوون پرۆسه‌یه‌كی هه‌میشه‌ییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرۆسه‌یه‌كی بایه‌خدار و پێویسته.جارێكیان له‌گه‌ڵ یه‌كێك له مامۆستاكانی خۆم كه خاتوونێكی جوانكیله بوو، كه‌وتمه ده‌مه‌ته‌قێوه و پێم گوت مامۆستا ده‌مه‌وێ ببین به هاورێ و له ده‌ره‌وه‌ی ئێره په‌یوه‌ندیه‌كی دۆستانه بونیاد بنێین، به‌م شێوه‌یه به‌رپه‌چی دامه‌وه: ببوره من هاوسه‌رگیریم كروه، له‌به‌ر ماڵه‌وه و هاوسه‌ره‌كه‌م ناتوانم.ئه‌م قسه‌یه بوه مایه‌ی نیگه‌رانیه‌كی ئێجگار زۆر، بۆیه به داخه‌وه ده‌بێت بڵێم: چینی مامۆستایانی كورد زۆر كه‌مته‌رخه‌م و نا پیشه‌یین به ڕێژه‌ی زۆرینه، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردوه تاكی ئێمه‌و مانان تاكێكی نا هۆشیار و ئه‌نتی مه‌عریفه بێت. له فیلمی نووسه‌ره ئازاده‌كان، كه ڕیچارد لاجیرافینیز كاری ده‌رهێنانی بۆ كردوه، مامۆستایه‌ك ده‌بینین، كه ده‌یه‌وێت ئه‌و ململانێ پڕ له كینه‌یه‌ی له نێوان قوتابیه ڕه‌ش پێست و سپی پێسته‌كانی بمرێنێت، له ڕێی زانین و ته‌بایی شادیان بكات. ئه‌فسووسی گه‌وره ئه‌وه‌یه مامۆستایانی ئێره هیچ كاتێك كه‌مته‌رخه‌می خۆیان نابینن له به‌رامبه‌ر ئه‌و قوتابیه گوێگره‌ی، كه به هه‌ستێكی زانین ویستانه‌وه له مامۆستا ڕاده‌مێنن.