Skip to Content

ده‌قه‌كانی ستۆكهۆڵم.. نه‌جم خه‌تاوی/ له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ بۆ كوردی: ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

ده‌قه‌كانی ستۆكهۆڵم.. نه‌جم خه‌تاوی/ له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ بۆ كوردی: ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

Closed
by March 25, 2021 General, Poems

له‌ ئاوی رووباره‌كه‌و
خۆڵی ده‌شته‌كه‌
بۆ پێ بچكۆله‌كه‌م
په‌یكه‌رێك داده‌تاشم
بۆ به‌رده‌وامی سه‌بری و
گه‌یشتنی
له‌ رێی دوورخستنه‌وه‌
‌به‌ هه‌نگاوی ملیۆن
له‌ گوڵاڵه‌ی باخچه‌كه‌م و
گیایی ره‌یحانه‌
بۆ دڵه‌ خۆراگره‌كه‌م
چه‌پكه‌ گوڵ رێكده‌خه‌م و
شه‌ست ساڵه‌ و
هێشتا هه‌ر لێیده‌دا
بۆ خۆشه‌ویستی گۆرانی ده‌چرێ

** له‌م دواییه‌داو له‌ بڵاوكراوه‌كانی یه‌كێتی گشتی نووسه‌ران له‌ عێراقدا كۆمه‌ڵه‌ هۆنراوه‌یه‌ك به‌ ناونیشانی { ده‌قه‌كانی ستۆكهۆڵم} ی شاعیر نه‌جم خه‌تاوی بڵاوكرایه‌وه‌و ئه‌وه‌ش شه‌شه‌مین كۆمه‌ڵه‌ هونراوه‌ی شاعێره‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌و، ژماره‌یه‌ك ده‌قی نووسراو به‌ زمانێكی ساده‌و ئاسان له‌ باره‌ی سروشت و وه‌رزه‌كان و بۆنی شاره‌كان و گه‌شتكردن و سۆز له‌ خۆ ده‌گرێت.
24/3/2021

Previous
Next