یه‌كگرتنمان له‌به‌رامبه‌ر(ئۆكرۆنا).. سەلام عەبدوڵڵا
جه‌نگ و ڤایرۆسی ئۆكرانیا و كرۆنا جیاوازی زۆریان نیه، یه‌كه‌میان ئابووری-سیاسییه و ئه‌وی تر ته‌ندرووستی و بۆنی مه‌رگیان لێدێت و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه كه جه‌نگ هاته پێشه‌وه، هیچ كه‌س باسی ڤایرۆسه‌كه ناكات.
هه‌ر چۆن مرۆڤایه‌تی به یه‌ك ده‌نگ دژ به كرۆنا راوه‌ستان، ئاواش ده‌بێ هه‌مان هه‌ڵویستمان هه‌بێت دژ به جه‌نگه‌كه، ئاخر نه پوتین شیوعییه و نه ناتۆ دیموكرات، هه‌ردوولایان كه‌مپی سه‌رمایه‌دارین و ململانیانه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی بازاڕه‌كانه.
له عیراق و كوردستان ده‌بینین حزبه چه‌ته خۆفرۆشه‌كانی ناتۆ درێژه به هاوپه‌یمانییه‌كانیان ده‌ده‌ن و ته‌نها رووسیا مه‌حكوم ده‌كه‌ن و سه‌رسامن به “نیشتمانپه‌روه‌ری” نازی و راستڕه‌وه‌كانی ئۆكرانیا و هه‌یشه وێنه‌ی پۆتین هه‌ڵده‌واسن گوایه دژ به هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌مریكایه.
به‌ره‌ی ئینسانییه:
تاوانی ناتۆ له جه‌نگی یوگسلافیا 1999 و ئه‌لبانیا تا لیبیا و سوریا، ئیمڕۆ رووسیا ئه‌نجامی ده‌داو، هه‌ر چۆن له دژی وه‌حشیگه‌ری داگیركردنی یوگسلاڤیا به‌شداری ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كانم ده‌كرد، ئێستا به هه‌مان شێوه دژی جه‌نگی رووسیام له ئۆكرانیا به‌بێ ئه‌وه‌ی زه‌ڕه‌یه‌ك پشتیوانی له وه‌حشیگه‌ری ناتۆ بكه‌م.
تاقه وڵام به‌م بارودۆخه مه‌ترسیداره بۆ مرۆڤایه‌تی ئه‌مه‌یه:
(ئاشتی سۆسیالیستی)!