Skip to Content

خۆپەرستی.. شیعری نەوشیروان ئازاد

خۆپەرستی.. شیعری نەوشیروان ئازاد

Closed
by تەممووز 29, 2025 General


ئازیزەکەم …
زویرمەبە ،
کاتێ دەڵێم ..
ئیتر ڕێمان یەک ڕێ نیە..
ڕێی هەوارمان لەیەک دوورە …
من سیخناخ بوم لەتۆ ویستی …
کەچی داخم
ڕێگەی ئەوین ..
لەشارستانی تۆ دورە…
لێم ببورەئازیزەکەم
زوو پێم ووتی کەڕێگەی تۆ …
بەرەو نشێو ڕوەولێڕە …
ڕێگەی منیش سەخت و دژوار
ڕوەولوتکە و ڕێی هەڵدێرە …
زویر مەبە
ئازیزەکەم
بێزارە دڵ لەتۆ ویستی ..
تازە ئیدی لەتۆ فێربوم ..
گوڵم ژینی خۆپەرستی

نەوشیروان ئازاد
سلێمانی

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress