
ژیانی سه‌ختی په‌نابه‌رێـتی له ڕۆمانێكدا … ئامادەکردنی: هەژار تەها
په‌نابه‌رێكی كورد ، ژیانی سه‌ختی خۆی له كه‌مپه‌كاندا ده‌كات به ڕۆمانێك
به‌هرۆز بوچانی ، ناوی ئه‌و په‌نابه‌ره كورده‌یه كه له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌رانه له دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینیا.
به‌هرۆز، بووه‌ته ده‌نگی سه‌دان په‌نابه‌ری ئه‌و دوورگه‌یه و خه‌م و ئازاره‌كانیان به میدیاكانی جیهان ده‌گه‌یه‌نێت و چالاكییه‌كانی به‌جۆرێك بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی میدیا و ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی په‌نابه‌ران كه تا ئێستا بووه‌ته براوه‌ی چه‌ندین خه‌ڵات.
به‌هرۆز و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ویستویانه به قاچاخ و به‌به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن به‌ڵام ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوو دوورگه‌یه كراون و هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن. ئه‌م سیاسه‌ته تونده‌ش ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی دووچاری ژیانێكی پڕ زه‌حمه‌ت له‌و دوو دوورگه‌یه كردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی سته‌فی نیوزله‌ندی باس له نوێترین چالاكی ئه‌و په‌نابه‌ره كورده ده‌كات و ده‌ڵێت به‌هرۆز سه‌رقاڵی نووسینی ڕۆمانێكه و بڕیاره له مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵدا بڵاوبكرێـته‌وه كه هاوشێوه‌ی كاره‌كانی تری باس ژیان و گوزه‌رانی سه‌ختی په‌نابه‌ران ده‌كات له‌و كه‌مپانه‌دا.