Skip to Content

بەریتانیا: دوو هەواڵی کرێکاری … سالار حمەسەعید

بەریتانیا: دوو هەواڵی کرێکاری … سالار حمەسەعید

Closed
by حوزه‌یران 13, 2018 General

یەکەم:
شەپۆلێکی تری بێکاری بەڕێوەیە!

بێکارکردنی ٦٠٠٠ کرێکاری فرۆشگاکانی ”هاوس ئۆف فرەیزەر” بەڕێوەیە
دوابەدوای ڕاگەیاندنێک لە بەڕێوەبەرایەتی ”هاوس ئۆف فرەیزەر” بە داخستنی ٣١ فرۆشگا لە کۆی ٥٩ فرۆشگاکانی لە بەریتانیا و ئێرلەندا، هەڕەشەی دەرکردن رووبەڕووی ٦٠٠٠ کرێکار وکارمەندی ئەو فرۆشگایە دەبێتەوە. هەروەها ڕایانگەیاند کە فرۆشگای سەرەکی ”هاوس ئۆف فرەیزەر” کە دەکەوێتە ” ئۆکسۆرد ستریت ”ەوە لە ناوەندی لەندەندا لەگەڵ فرۆشگا سەرەکیەکەی لە بێرمنگهام دەکەوێتە بەر ئەم بڕیاری داخستنانە.

ئەو فرۆشگایانەی کە بەر ئەم بڕیارە دەکەون بەردەوام دەبن تاکو سەرەتای ساڵی داهاتوو. ئەوەی شایەنی باسە ئەم فرۆشگایانە کاڵا و کەلوپەلی ئێجگار گران بەهای تیا دەفرۆشرێ و خێزانە کرێکاری و نەدارەکان ناتوانن لەو فرۆشگایانە بازاڕ بکەن. هەر لەبەر ئەوەیە کە فرۆشگاکانی کەلە ناوچە و گەڕەکە دەوڵەمەندەکاندایە وەک ” ریچموند ” و ” ڤکتۆریا ” لە لەندەن هەروەها هەندێ فرۆشگای لە مانچستەر و باث و گلاسگۆ و نۆرج و لیدز داناخرێن .

کرێکارانی ئەو فرۆشگایانە ئاگادارکراونەتەوە سەبارەت بە بڕیاری دەرکردنیان و هیچ ڕێگە چارەیەکیش نەخراوەتە بەردەمیان. سەرۆکی ئەم فرۆشگایانە دەڵێ؛ ” ئەم بڕیارە زەروور بوو بیدەین بۆ رزگارکردنی ئەم فرۆشگایانە کە ١٦٩ ساڵە هەیە بۆ ئەوەی بتوانین هەبین و بەردەوام بین لە کارەکەماندا وە لە مونافەسە و کێبەڕکێ دابمێنینەوە”.
بەڕاشکاوانە خاوەنی ئەم فرۆشگایانە دان بەوەدا دەنیت کە ئەوەی بیری لێدەکاتەوە قازانج وسوودە وە لەبەرئەوە ناچارە ئەم بڕیارە بدات. بڕیاری دەرکردنی کرێکاران لەپێناوی رزگارکردنی فرۆشگاکاندا بۆ مانەوە لە مونافەسە و کێبەڕکێ لەگەڵ فرۆشگاکانی تردا بۆ سوود و قازانجی زیاتر.

دووەم:

٥٣٠٠ کرێکار لە ”پاوەند وێرڵد” لەسەر کارەکانیان دەردەکرێن
ئەم کۆمپانیایە ئەمریکی یە نیگەرانیەکانی ئەوەیە کە خەرج ومەسرەفی زۆری هەیە بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی کرێی فرۆشگاکە و نزمی لە ئاستی فرۆشتندا ئەویش بەهۆی کەمبوونەوەی توانای کڕین لەلایەن خەڵکەوە.
ئەم کۆمپانیایە ٣٥٥ فرۆشگای هەیە کە ٥٣٠٠ کرێکار کاری تیادەکات. بە وتەی قسەکەری ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە بۆ ٢٠١٧ زیانەکانی کە لێی کەوتووە لە ٥.٤ ملیۆن پاوەندەوە بۆتە ١٧.١ ملیۆن پاوەند. وەک پێدەچێ ئەم فرۆشگایانەش دادەخرێن و وەک ”تۆیز ئار ئەس” و”ماپلن” لە بەرچاو نامێنن لە بازارەکانی بەریتانیا دا.

٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish