 
	پیشانگەی” سەمای گڵ و ڕەنگ”
پێگە؛ سەکۆکیەک بۆ هەموان
کاتێک گڵ و ڕەنگ و ئیلهامی  ٨ هونەرمەند ئاوێزان دەبن و دەست لەملانێی یەک دەکەن، پێکەوە دەست دەکەنە سەما، ” سەمای گڵ و ڕەنگ” لە دایک دەبێ.
پێگەی ڕۆشنبیری کوردی ئۆتاوا؛ لە پێشانگایەکی هونەری بۆ ٨ هونەرمەندی  بەتوانای کورد، سەکۆیەکی هونەری ڕێکخستوە  بۆ  کارە هونەریەکانیان.
گردبوونەوەی ئەم ٨ هونەرمەندە بەتوانایە؛ سنووربەزاندنی خەمەکان و باوەشگرتنەوەیە بۆ ئیستاتیکای ژیان لەڕێگای کارە هونەرەکانیان بۆ ژیان لە هەرشوێنێک بێت:
•	کاوان قادر( پەیکەرساز)
•	تەها ساڵح (شێوەکار و خۆشنووس)
•	شیلان جەبار(شێوەکار)
•	ئاری میرزا (شێوەکار)
•	وریا سەلاح (شێوەکار)
•	فاروق میرزا (شێوەکار،میوسک ژەن و شانۆکار)
•	بورهان مستەفا( پەیکەرتاش و شێوەکار)
•	سیروان عبدوڵا (شێوەکار و نووسەر)
تێبینی: بەهاوئاهەنگی لەگەڵ نمایشکردنی پیشانگاکە؛ ۆرک شۆپ و هونەری ڕاستەوخۆی خۆشنووسی و پەیکەرسازی لە لایەن هونەرمەندان( تەها ساڵح و کاوان قادر) پێشکەش دەکرێت.
ڕۆژوکات: ٢٩ی جوڵای ٢٠١٨، کاتژمێر لە ٢ی دوای نیوەڕۆ- ٧ ی ئێوارە
                              Nepean Centrepointe Library شوێن:
101 prom. Centrepointe Dr. Ottawa, ON K2G 5K7


 
			 
			 
			