موسڵمانه‌كانی ڕوسیا و شۆڕشی سۆشالیستی ئۆكتۆبه‌ر!
نه‌یاره‌كانی شۆڕشی سۆشیالیستی ئۆكتۆبه‌ر و ئازادی ویه‌كسانی وكۆمۆنیزم هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕاست ونه‌سه‌لێمنراو خه‌ڵكی سته‌ملكراو فریو بده‌ن وژه‌هر خواردیان بكه‌ن به بیری چه‌وت وناواقعی، یه‌ك له و پڕوپاگه‌ندانه‌یان ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن : كۆمۆنیسته‌كان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێ موسڵمانه‌كان له ناو ده‌به‌ن چونكه ئه‌وان دیكتاتۆری پرولیاتاریا داده‌مه‌زرنن .من لێره‌دا ده‌مه‌وئ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م پروپاگه‌ندانه به به‌ڵگه‌وه نیشان بده‌م .
پێش شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر ئیسلامه‌كانی روسیا له ژێر زه‌برو زه‌نگێكی زۆردا بوون زۆریان لێ ده‌كوژراو زیندانی ده‌كراو مزگه‌وته‌كانیان دا‌ده‌خرا وقورئان و ئاسه‌وارو كتێبه دینیه‌كان به تاڵان ده‌بران وته‌نانه‌ت كاتێك ئیسلامه‌كانی قه‌وقاز بڕیاریاندا به‌شدا‌ر ی شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م نه‌كه‌ن ڕژێمی قه‌یسه‌ر ٨٣٠٠٠كه‌سی لێ كوشتن . به‌ڵام بزانین مامه‌ڵه‌ی لینین وبه‌لشه‌فیه‌كان چۆن بوو له كاتی شۆڕش ودوای شۆڕش :
له مانگی ئایاری ١٩١٧ موسڵمانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری روسیا یه‌كه‌م كۆنگره‌ی خۆیان له مۆسكۆ ئه‌نجامدا ١٠٠٠ موسڵمان به‌شداری تێدا كرد له‌وانه ٢٠٠ كه‌سیان ژن بوون جگه‌له باسه‌كان كۆنگره چه‌ند بڕیاڕێكی په‌سه‌ند كرد له‌وانه : سه‌عاتی كاركردن ده‌بێ ٨ سه‌عات بێ له ڕۆژێكدا ، خاوه‌ندارێتی زه‌وی وزار ده‌بێ هه‌ڵوه‌شێته‌وه وده‌ست بگیرێت به سه‌ر مولكه گه‌وره‌كاندا‌به بێ به‌رابه‌ر، یه‌كسانی له نێوان ژن وپیاودا له ته‌واوی مافه كانیاندادابین بكرێ ،فره ژنی قه‌ده‌غه بكرێت ، حیجابی زۆره ملێ قه‌ده‌غه بكرێت ،وه سه‌رجه‌م ئه‌و كۆت وبه‌ندانه ی له سه‌ر ژنان هه‌یه له ووڵاتانی تر ی ئیسلامی‌دا نابێ لێره بمێنن .
له ٢٥ ی دیسه‌مبه‌ری ١٩١٧ دائه‌و قورئانه كه به قورئانی پیرۆز وعوسمانه‌وه ناسراوه له‌و كاته‌دا ده‌گه‌ڕێنرێته‌و بۆ ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی پیترۆگراد ، سه‌رجه‌م ئه‌و كتێب و ئاسه‌وارانه‌ی ئیسلام كه له‌لایه‌ن ڕژێمه‌كانی قه‌یسه‌ره‌وه تاڵان كرابوون گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ جێگای ئه‌سڵی خۆیان ، ڕۆژی جومعه كرایه ڕۆژی بۆنه‌ی ئایینی وپشووی ڕه‌سمی بۆ ته‌واوی موسڵمانه‌كان له ته‌واوی ئاسیای ناوه‌ڕاستدا.
له‌ساڵی ١٩٢٠ له ٣ی نیساندا لینین بروسكه‌یه‌ك ده‌نێرێ بۆ (ئۆرجوندز) سه‌رۆكی به‌ره‌ی قه‌وقاز وتێدا ده‌ڵێت : ده‌بێ به كرده‌وه بیسه‌لمێنت بۆ موسڵمانه‌كان كه ئێمه هاوپشت وهاوسۆزی ئه‌وانین بۆ سه‌ربه‌خۆییان وبه‌ڕێوه بردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان .
له ٢٤ ی نۆڤه‌مبه‌ری ١٩٢٤ لینین له بانگه‌وازێكدا به موسڵمانه‌كانی روسیای ڕاگه‌یاند :ئێوه ئه‌ی موسڵمانه‌كانی ڕوسیا وسیبریا وتوركمانستان وقه‌وقاز ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ڕژێمه‌كانی قه‌یسه‌ر مزگه‌وته‌كانی تێكدان وسووكایه‌تیان كرد به عه‌قیده وبیروباوه‌رو كولتورتان ئێستائیتر ئێوه ئازادن له ده‌ربڕینی عه‌قیده و بیرباوه‌ڕ وكولتوری نه‌ته‌وه‌یتان وده‌توانن ژیانی میللی خۆتان ڕیك بخه‌ن ئازادبن به بێ بوونی هیچ به‌ندو كۆسپێك. ئه‌وه‌ش بزانن كه شۆڕشه مه‌زنه‌كه‌مان وشورای نوێنه‌رانی كرێكاران وسه‌ربازان وجوتیاران مافه‌كانی ئێوه وته‌واوی خه‌ڵكی ڕوسیا ده‌پارێزێت ، پشتیوانی له‌م شۆڕشه بكه‌ن .هه‌ر ئه‌م شورایه له به‌رنامه‌كه‌یدا به ناوی (offinmative action) واته وه‌ستانه‌وه له به‌رانبه‌ر جیاكاری، كه به پێ ی ئه‌م به‌رنامه‌یه خه‌ڵكی ئه‌سڵی ناوچه‌كان ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه جێگای ئه‌سڵی خۆیان وئه‌وانه‌ی به ناوی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه قسه ده‌كه‌ن ده‌بێ له‌م ناوچانه نه‌مێنن وه‌ك كه‌نیسه ئه‌رسۆدۆكسیه‌كانی روسه‌كان و قۆزاكیه‌كان ، زمانی روسی وه‌ك زمانی یه‌كه‌م نابێت وزمانی ئه‌سڵی ناوچه‌كان ده‌بێته زمانی یه‌كه‌م و قوتابخانه ئیداره‌اكانی حكومه‌ت وچاپكراوه‌كانیش ، هه‌ر به پێ ی ئه‌م به‌رنامه‌یه كۆمه‌ك ده‌كرێت به‌كه‌سانێك كه خه‌ڵكی ئه‌م ناو‌چانه‌ن تابتوانن خۆیان ئه‌م ناوچانه به‌ڕێوه به‌رن وخه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه‌ش سه‌ركردایه‌تی حیزبه كۆمۆنیسته‌كانی خۆیان بكه‌ن هه‌ر به پێی ئه‌م به‌رنامه‌یه وه‌زیفه كان ده‌درێن به خه‌لكی ئه‌م ناوچانه، زانكۆكان بۆ پێ گه‌یاندنی خه‌لكی ده‌بن له‌م ناوچانه‌دا.
ئه‌م بابه‌ته ته‌نها تایبه‌ته به بارودۆخێكی دیاری كرا‌و واته سه‌رده‌می لینین وحوكمی به‌له‌شه‌فیه‌كان ، به دوای ئه‌م مێژووه‌دا هه‌رچی ڕووی دابێ په‌یوه‌ندی نیه به هه‌ڵوێستی لینین و به‌لشه‌فیه‌كانه‌وه بۆ نمونه له سه‌رده‌می حوكمی ستالین و ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌و هاتوون چ له ڕووسیا یا له ووڵاتانی تر چونكه ئه‌وان نه‌یان توانی درێژه به به‌رنامه و ڕێبازی لینین وبه‌لشه‌فیه‌كان بده‌ن له جیاتی سۆشیالیزمی كرێكاری ئه‌وان سوشیالیزمی بورژوازیان په‌یڕه‌و ده‌كرد هه‌ر به ناوی دیكتاتۆری پرۆلیتاریاوه كه تا ئێستایش به‌رده‌وامن له سه ری له زۆر ووڵات دا.
ئازادی بێ كۆت وبه‌ند بۆ كاری سیاسی وبۆ عه‌قیده و بیروڕا ڕاده‌ربڕین له ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری پرۆلیتاریا دا مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی شۆرشی كرێكاری وسۆشیالیزمه بۆ گه‌یشتن به‌كۆمه‌ڵگایه كی یه‌كسان و ئازاد له هه‌موو جیهاندا وه ئه‌مه‌ش رێبازی لینین وبه‌لشه‌فیه‌كان بوو كه له سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌كیه كانی ڕێبازی ماركس وه ئه‌نگلس بوو .
سه ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
٩\٢\٢٠١٩
سه‌رچاوه‌كان كه سوودیان لێ بینراوه بۆ ئه م بابه ته:
گۆڤاری internationalist socialist no 110 spring 2006 وه‌رگێڕانی بۆ عه‌ره‌بی نادیه عه‌بدوالقادر كه له نیسانی٢٠٠٧داله اوراق الاشتراكیه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه وه له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی حزب العمال_ تونس له ٣٠ ته‌موزی ٢٠١١ دا دانراوه