فلامینكۆ ..سه‌مای قه‌ره‌جه‌كان … حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا زۆر زانیاریی ده‌رباره‌ی موزیك و سه‌مای فلامینكۆ له مێژوودا ونه،به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانین كه فلامینكۆ هونه‌رو كولتوورێكی ره‌سه‌نی خوارووی ئیسپانیایه كه جاران پێیان ده‌گوت ئه‌نده‌لوس و هه‌ر له‌و هه‌رێمه‌شه‌وه نه‌شوونوومای كردووه و بۆ هه‌موو جیهان بڵاو بۆته‌وه .
هه‌ندێ له توێژه‌ران بنه‌چه‌ی راسته‌قینه‌ی فلامینكۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ شارستانیه‌تی ئیبیری كۆن،به‌ڵام پێشكه‌وتنی فلامینكۆ به فۆرمه نوێكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌م له سه‌ر ده‌ستی ئه‌و قه‌ره‌جانه‌ی له هینده‌وه هاتبوون،واش زانراوه كه فلامینكۆ كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری موزیكی قه‌ره‌جه موسڵمان و یه‌هوده‌كان و ئه‌و موزیكه گوزارشت كردنه له ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری چه‌وساوه‌كان و ئه‌و سته‌مكارییه‌ی ده‌رهه‌قییان كراوه،یه‌كێ له‌وان جه‌ورو سته‌مه‌كانی پاشای ئیسپانیا و ئه‌لیزابیسی شا ژن بووه ،كاتێ ساڵی 1492 به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردوه‌و تێیدا داوای ئه‌وه‌ی كردووه كه هه‌ر كه‌سێك له‌و مه‌مله‌كه‌ته بێت و ئاینێكی غه‌یری ئایینی كاسۆلێكی هه‌بێت ، ده‌بێت ئاینه‌كه‌ی خۆی بگۆڕێت بۆ مه‌سیحی ،به تایبه‌ت قه‌ره‌جه‌كان و موسڵمان و یه‌هوده‌كان ..بۆیه خه‌ڵكه‌كه به موزیك و سه‌ما گوزارشتییان له‌و خه‌مه‌ی خۆیان كردووه.
هیندۆزه‌كانیش كه له باكوری هیند له شێوه‌ی شه‌پۆله كۆچه‌وه دوای گه‌ڕانییان به ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست هاتوونه‌ته ئیسپانیا ،له هه‌مان كاتیش‌دا كۆمه‌ڵه قه‌ره‌جێكی تریش له ئه‌فریقیاوه ،موزیكه‌كانی خۆیان له گه‌ڵ خۆیاندا هێناوه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه، ئیدی ئه‌و قه‌ره‌جانه تێكه‌ڵ به خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بوون و گۆرانی فلامینكۆ به هۆی ئه‌وانه‌وه له ناو خه‌ڵكیدا بڵاو بۆته‌وه،خه‌ڵكیش ئاره‌زووی گوێ گرتنیانی كردووه، چونكه ئه‌و موزیك و گۆرانیانه فۆرمێكی پڕ له خه‌م و په‌ژاره‌ییان پێوه دیار بووه، دوای ئه‌وه‌ش كه پاشا كارلۆسی سێیه‌م مافی یاسایی پێده‌دا ، هونه‌ری فلامینكۆ زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كا،به تایبه‌ت له چایخانه‌و قاوه‌خانه‌كاندا.
فلامینكۆ سێ ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی ده‌گرێته خۆی كه بریتین له :
گۆرانی ـ سه‌ما ـ گیتارـ جگه له چه‌پڵه‌ی ده‌ست ،به‌ڵام گۆرانی سه‌نته‌ری بنه‌ڕه‌تیه و سه‌ماكار به جه‌سته‌ی خۆی به‌رجه‌سته‌ی وشه‌كان و سۆزی گۆرانی بێژ ده‌كات به ئه‌كشنی جه‌سته، گیتاریش رۆڵی گۆرانی بێژ‌و موزیك ته‌واو ده‌كات و یاریده‌ی به‌رجه‌سته‌بوونی ده‌دات.
وێرای ئه‌و حوزنه‌ی باڵی به‌سه‌ر هونه‌ره‌كه‌دا كێشاوه به‌ڵام گوزارشت له شكۆمه‌ندی وهێزو هه‌ستیاری و جوانی ئاواز ده‌كات .
فلامینكۆ پشت به ئه‌كشن ده‌به‌ستێت ، به تایبه‌ت ئه‌كشنی ده‌ست و قاچ كه به‌ره‌و هێور بوونه‌وه ناچێت ، به پێچه‌وانه‌وه ریتمی فلامینكۆ هه‌میشه به‌ره‌و بڵند بوون ده‌چێت،ئه‌كشنی جه‌سته ته‌نها له سه‌ر ریتمی موزیك نیه ، به‌ڵكو له‌سه‌ر ریتمی گۆرانی بێژ‌و ئه‌كشنی سه‌ماشه.
ئیدی موزیكی فلامینكۆ ته‌نها له چوارچیوه‌ی ئیسپانیادا نه‌مایه‌وه ، به‌ڵكو بۆ زۆر له وڵاتانی دنیا بڵاو بۆوه و زۆر له گه‌لانی دنیا ده‌هاتنه ئیسپانیا بۆ ئه‌وه‌ی فێری موزیكی فلامینكۆ بن .
گیتارژه‌نه‌كانی فلامینكۆ رۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌بوو له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌ره بۆ وڵاتانی ئه‌وروپی، دیارترینیان گیتار ژه‌نی به‌ناوبانگ (باكۆ دیلۆسیا) بوو،كه له رووی لیهاتوویی گیتار ژه‌نین و ته‌كنیكی گیتار له ئاستێكی جیهانیی به‌رز دابوو، باكۆ هه‌ر له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵییه‌وه گیتار ژه‌نینی له برا گه‌وره‌كه‌یه‌وه فێر بوو، چونكه ئه‌ویش هاوشێوه‌ی براكه‌ی ئاشق به گیتار بوو، جگه له (باكۆ دیلۆسیان) چه‌ندین بلیمه‌تی دیكه‌ی فلامینكۆ له هونه‌ری هاوچاخ دا ناویان هه‌یه له‌وانه :
1.تیپی جیبسی كینگ
2.مانۆلۆ كاراكۆل
3.تۆماتیتۆی ئیسپانی
چه‌ندین تیپ و هونه‌رمه‌ندی تر كه رۆڵی كارایان هه‌بووه له بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌ره بۆ هه‌موو جیهان .
له فلامینكۆدا گۆرانی پنتی سه‌ره‌كی هونه‌ره‌كانی دیكه‌ی فلامینكۆیه،پاشان سه‌ما كه وشه‌و سۆزی گۆرانی بێژ له ریگه‌ی جه‌سته‌وه به‌رجه‌سته ده‌كات ،ئینجا گیتار ژه‌ن ده‌بێته ته‌واو كه‌ری هه‌ردوو هونه‌ری گۆرانی و سه‌ما،نووسه‌ری ناسراوی ئیسپانی كۆستیلۆ ده‌ڵێت : هونه‌ری فلامینكۆ هێزو گوزارشت به‌خشین و ستاتیكای ئاوازه كه ئاوێزانی یه‌كتر بوونه،سه‌ما كارانی فلامینكۆ هه‌میشه به جه‌سته‌ی خۆیان توانییوویانه دژی سته‌مكاری بوه‌ستن ،هه‌میشه ئه‌و سه‌ماكاره په‌لو پۆكانی خۆی ده‌كات به ئامرازێكی هێمادار، كه بینه‌ر بتوانێت له‌و سه‌مایه‌دا گه‌لێك هیما بخوێنێته‌وه،ئه‌و ئه‌كشنانه‌ی سه‌ماكاریش هه‌رگیز به‌ره‌و خاو بوونه‌وه‌و هێمنی نواندن ناڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌تمۆسفیرێكی رۆمانسیت بۆ دروست بكه‌ن به پیچچه‌وانه‌وه ریتمی فلامینكۆ به به‌رده‌وامی به‌ره‌و به‌رز بوونه‌وه ی ریتم ده‌چن ،جه‌سته‌ی سه‌ماكار له فلامینكۆدا هه‌ر ته‌نها له سه‌ر ریتمی موزیك ناجولێته‌وه ،به‌ڵكو زێتر له سه‌ر ریتمی ده‌نگی گۆرانی بێژ، له‌و كاته‌شدا جولانه‌وه‌ی سه‌ماكار ئیجگار خێرایه ، كه بینه‌ر له رێگه‌ی بیستنی ریتمی جولانه‌وه‌ی پێیه‌كانی سه‌ماكار دووچاری نامۆ بوون ده‌بێت له رووی خێرایی ریتمی پێ .
هه‌ر كۆستیلۆ ده‌ڵێت : هه‌ر ته‌نها ئیسپانیه‌كان به مامۆستای زمانی جه‌سته نه‌مانه‌وه،كه تێیدا قه‌ره‌جه‌كان خۆشه‌ویستی و مردن له یه‌ك جه‌سته‌دا به‌رجه‌سته بكه‌ن ئه‌وه‌تا دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌ته نه‌رویجیه‌كان به شه‌پۆل روویان له ئیسپانیا كرد بۆ ئه‌وه‌ی فێری هونه‌ری سه‌ما بن، به تایبه‌ت له ئۆسلۆ،بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و هونه‌ره جوانه بگوازنه‌وه وڵاتی خۆیان .
ناودارترین سه‌ماكاری فلامینكۆ ماریا به‌خۆسه،كه له شاری ئیشبیلیه‌ی ئیسپانی له دایك بووه و به گه‌وره‌ترین داهێنه‌ر ده‌ژمیردرێت له جیهاندا له سه‌مای فلامینكۆدا، ئه‌و له رێگه‌ی ئه‌و ئه‌دا سه‌رسورشهێنه‌رو جه‌سته پلاستیكییه‌ی هه‌یه‌تی هه‌میشه به دوای فۆرمی تازه‌دا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به پێی تێپه‌ڕبوونی سه‌رده‌م به‌رهه‌می جوانتر‌و نوێ تر له فلامینكۆدا به ده‌ست بێنێت،له هه‌مان كاتیش‌دا مانایێكی قوڵتر بره‌خسێنێ له سه‌مای فلامینكۆدا .
ماریا ده‌ستپێكی كاره‌كانی له گه‌ڵ تیپی ئه‌نتۆنیۆ جادس بوو،له رێگه‌ی نمایش كردنی هه‌ردوو شانۆگه‌ری ( كارمن ) و( زه‌ماوه‌ندێكی خوێناوی ) دواتریش ده‌رهێنه‌ر كارلۆس ساورا كردینی به فیلمی سینه‌مایی ..فلامینكۆ له‌و دوو شانۆگه‌ریه‌دا خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌ی به خۆیه‌وه بینی ،چونكه ده‌رهێنه‌ر له ناو ئه‌و دوو شانۆگه‌ریه‌دا توانی سه‌مای فلامینكۆ به شێوه‌یه‌كی هونه‌ریی زۆر باڵا ئاوێزانی دراما بكا‌و به یه‌كه‌وه وروژاندنێكی زۆر له سه‌ر شانۆدا دروست بكه‌ن …
یه‌كێك له لایه‌نه هه‌ره جیاوازه‌كانی كاری ماریا ئاوێته كردنی فۆرمی كلاسیكه به‌فۆرمی هاوچاخ ،ئه‌مه وای كردووه كه فلامینكۆ ته‌نیا له سه‌ر قه‌دی خۆی نه‌مێنێته‌وه و هه‌میشه له گۆڕان دابێت ، ئه‌مه وای كردووه كه باخیس به پێشه‌نگی نوێخوازی سه‌مای فلامینكۆ دابندرێت له مێژوودا .
له وێوه ئه‌و سه‌ماكاره ئیسپانییه داهێنه‌ره چه‌ندین خه‌ڵاتی به نرخی به ده‌ست هێنا، له‌وانه‌ش خه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی نه‌خشه‌سازی سه‌ما بۆ ساڵی 1996،خه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ما ساڵی 2002 ، خه‌ڵاتی لیونی ماسینی 2004
گۆرانی له فلامینكۆدا كه له فۆلكلۆرێكی میللییه‌وه وه‌رگیراوه و فۆرمێكی په‌ژاره‌یی پێوه دیاره ، گوزارشت له‌و سته‌مكارییانه ده‌كات كه به‌رامبه‌ر به قه‌ره‌جه‌كان كراوه و به ئاوازێكی ریتم هه‌مه ره‌نگ ده‌گوترێنه‌وه ،كه هه‌ندێ له مه‌قامه‌كانی چوارگاو پێنج گا ده‌گرێته‌وه .
ئه‌وه‌ی گۆرانی فلامینكۆ ده‌ڵێت ده‌بێت ده‌بێت توانایێكی زۆر له ئه‌دای ده‌نگ و هه‌ستێكی ناسكی هه‌بێت ، ئه‌و گۆرانی بێژه به ده‌نگێكی خه‌مناك كۆمه‌ڵێ سه‌ربورده‌و چیرۆك و به سه‌رهاتی تاڵی میللی ده‌گێڕێته‌وه ، كه بتوانێت كارێك بكات له پاڵ موزیك و سه‌ما بینه‌ر بوروژێنێ ، به تایبه‌ت له‌گێڕانه‌وه‌ی داستانه‌كانی ئه‌ڤینداری كۆن دا .
له فلامینكۆدا سێ جۆره گۆرانی هه‌یه : گۆرانی قوڵ ـ كه لێواو لێوه له به‌سه‌ر هات و چیرۆكی تراژیدی ، گۆرانی مام ناوه‌ندی كه له ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌ییدا له‌وه‌ی یه‌كه‌میان سووك تره ، هه‌روا گۆرانی سووك ـ كه ریتمه‌كه‌ی خێراتره و هاوشان له گه‌ڵ كیتاره ده‌ڕوات ،باس له خۆشه‌ویستی و ئاسووده‌یی ده‌كات .
جل‌و به‌رگ و به‌كارهێنانی ره‌نگ فۆرمێكی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه له فلامینكۆ و ئێستاش له كاتی نمایش كردنی سه‌مای فلامینكۆ ئه‌و فۆرمه تایبه‌تیه پارێزراوه ، به تایبه‌تیش ره‌نگی سوور كه هێمای خوێن و سته‌مكاری ده‌گه‌یه‌نێت .
له جلوبه‌رگی فلامینكۆدا بایه‌خی زۆر به ره‌نگی گه‌رم ده‌درێت ، چه‌ندین چینی گوڵ ده‌خرێته سه‌ر سه‌ری نمایشكار،ئه‌و پۆشاكانه‌ش له لایه‌ن گه‌وره شاره‌زایانی بواری پۆشاكی فلامینكۆوه دیاری ده‌كرێت ، به هه‌زاران مه‌تری كوتاڵی ره‌نگاو ره‌نگ له سه‌ر سه‌كۆی نمایش راده‌خرێت ، ئه‌و ئیكسسوارو جل‌و به‌رگانه ده‌گۆڕدرێن بێ ئه‌وه‌ی بینه‌ر له كاتی نمایشدا هه‌ستی پێ بكات .
بۆیه كراسی فلامینكۆ ئێستا به‌ناوبانگترین پۆشاكی كولتووری ئیسپانیایه .