
میدیای كوردی چۆن له هه‌واڵ گه‌یشتووه؟!… سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
به داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا، له ماوه‌ی سی و یه‌ك ساڵی ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، هیچ هه‌وڵێك نه‌دراوه بۆ یه‌كخستن و به‌رجه‌سته‌كردنی زمانی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت. یاخود زمانێكی ستاندارد كه له نووسین وداڕشتن، وه‌ك زمانی هاوبه‌ش و یه‌كگرتووی كوردی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌وبه‌شه‌ی كوردستان په‌یڕه‌و بكرێت. بێگومان له نه‌بوونی زمانێكی هاوبه‌شیشدا، ئه‌وا شێوه جیاوازه‌كانی ڕێنووس و نووسین ده‌بنه دیارده. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ده‌بینین كه زمانی داڕشتن و نووسین له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان و بڵاوكراوه‌كانی ئێمه‌دا، زمانێكی یه‌ك جۆر و یه‌ك شێوه نییه. به‌ڵكو هه‌ریه‌كه و په‌یڕه‌و له شێوه‌یه‌كی ڕێنووس ده‌كات. ته‌نانه‌ت زۆرجار ڕێنووسی یه‌ك وشه به جۆره‌ها شێوه ده‌نووسن. له ڕاستیدا، یه‌كخستنی زمان به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركی حكومه‌ته كه له ڕێگه‌ی نێوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان و له چوارچێوه‌ی پلانی ڕۆشنبیری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری كاری له سه‌ر بكات. یاخود چه‌ندین ڕێنمایی و ڕاسپارده به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی زمانی نووسین و ده‌ربڕین له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا ده‌ربكات. به‌ڵام كاتێ گرنگیدان به زمان له پلانی حكومه‌ت نابێت، ئه‌وا به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان كه كاربۆ به‌ستانداربوونی زمان بكه‌ن. مه‌رج نییه ڕێكخستنی زمان هه‌رته‌نها به بڕیاری سیاسی بێت، به‌ڵكو ده‌توانرێت له ڕێگه‌ی نووسینه‌وه زمانی هاوبه‌ش بێته كایه‌وه. شكسپیری نووسه‌ری گه‌وره‌ی ئینگلیز و جیهان، له ڕێی به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه، ڕۆِڵێكی هه‌ره گه‌وره‌ی له پێشخستنی زمانی ئینگلیزی‌دا بینیوه. به‌ڵام ده‌زگاكانی ئێمه و بگره به‌شێكی نووسه‌رانیش، به هۆی نووسینه‌كانیانه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی تر زمانی كوردی په‌رپووتتر و وێرانتر ده‌كه‌ن. به‌و پێیه‌ی كه‌مترین یاخود هیچ شاره‌زایه‌كییان له سه‌ر زمان و بونیادی ڕێزمان و داڕشتنی ڕسته نییه. ئه‌مه وێرای نه‌بوونی زانیاری له سه‌رئاماژه و ماناكانی وشه. چونكه مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی نووسه‌ربێت، یاخود چه‌ند كتێبێكی وه‌رگێڕابێت ئیدی شاره‌زایی له هه‌موو كه له به‌رێكی زماندا هه‌بێت. به تایبه‌تیش كه زۆرجار ته‌نها ده‌نگێك یاخود پیتێك ده‌بێته هۆی گۆڕینی ته‌واوی مانای وشه‌كه. نووسین یاخود هه‌واڵ، هه‌ر ته‌نها داڕشتنی ڕسته و چه‌ند ده‌ربڕینێك نییه، به‌ڵكو گه‌یاندنی مانا‌و په‌یامه. كاتێ به وردی سه‌رنج له زمانی هه‌واڵ و داڕشتنی هه‌واڵیش ده‌ده‌ین له میدیاكاندا، ئه‌وكات د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین، كه له هه‌ردوو لایه‌نی زمانه‌وانی و ماناییه‌وه، به‌شێكی یه‌كجار زۆری (ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌مووی) ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێمه، به هه‌مووجۆره‌كانییانه‌وه، له هه‌واڵ نه‌گه‌یشتوون و نازانن هه‌واڵ چییه و پێویسته چ شتێك وه‌ك هه‌واڵ ببینرێت و بخرێته به‌رچاوی بیسه‌ران و بینه‌ران و خوێنه‌ران. بێگومان، به هۆی زۆربوونی هۆكاره‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جه‌نجاڵی و ئاڵۆزیی ژیان، ئێمه ڕۆژانه به‌ر ده‌یان و سه‌دان دیارده و ڕووداو ده‌كه‌وین و هه‌ندێك له‌و ڕووداوانه‌ش له ده‌زگاكاندا، وه‌ك هه‌واڵی گرنگ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ڕووبه‌ری شاشه‌ی ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕ و تیڤیه‌كان ده‌گرن. ئه‌مه وێرای ئه‌و به ناو هه‌واڵه به په‌لانه‌ی، كه زۆرجار ده‌گوازرێنه‌وه و نه‌ك هیچ بنه‌مایه‌كی هه‌واڵی به په‌له‌یان تێدا نییه، به‌ڵكو ناچنه خانه‌ی هه‌واڵی ئاساییشه‌وه، چ جای هه‌واڵی خێرا!! هه‌ڵبه‌ته، دوو تایبه‌تمه‌ندی گرنگ، له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵدا هه‌ن، كه ده‌بێ ڕه‌چاو بكرێن و وه‌ك بنه‌مای سه‌ره‌كی هه‌واڵ دابنرێن، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م: ئه‌م هه‌واڵه‌ی كه بڵاو ده‌كرێته‌وه، چه‌ند په‌یوه‌ندیداره به ژیانی گشتی خه‌ڵكی جێگه‌یه‌كه‌وه،
دووه‌مییان: چه‌ند تازه و نوێییه. چونكه كاتێ ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن، بۆ نموونه هه‌واڵێك له سه‌ر شه‌ڕی ئۆكرانیا و ڕوسیا بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌وا لای مرۆڤی كورد، وه‌ك هه‌واڵی گرنگ و بایه‌خدار نابینرێت و گرنگی پێ نادات، چونكه ئه‌م شه‌ڕه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سی و گشتی ئه‌وه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشی بێت شتێك له باره‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌وه بزانێت، ئه‌وا میدیای كوردی به تایبه‌تیش بۆ ئه‌وانه‌ی زمانێكی دیكه ده‌زانن و بژارده ڕۆشنبیرییه‌كه‌ن، نابێته سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ، به‌ڵكو كه‌ناڵێكی وه‌كو بی بی سی، یان حه‌ده‌سی عه‌ره‌بی، ده‌كاته سه‌رچاوه . كه‌واته ئه‌م شه‌ڕه بێگومان هه‌واڵه، به‌ڵام هه‌واڵێك نییه په‌یوه‌ندیدار بێت به ئێمه، تاكو ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان به گرنگییه‌وه و زیاد له پێویست، بایه‌خی پێ بده‌ن. كاتبَ هه‌مان ئه‌و میدیایه به نموونه، هه‌واڵێك له سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌و كات سه‌رنج و بینینی هه‌موو خه‌ڵك ده‌چێته سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه، بۆچی؟ چونكه مووچه په‌یوه‌ندیداره به ژیانی گشتی هه‌مووانه‌وه و مه‌به‌ستییه‌تی بزانێت، له نێو ئه‌و دۆخه سه‌خته ئابوورییه‌دا، حكومه‌تی هه‌رێم چ پلانێكی هه‌یه و بۆچی له كاتێكدا نه‌وت به سه‌د و هه‌ڤده دۆلاره، به‌ڵام مووچه دابه‌ش ناكرێت؟ له ئاستی یه‌كه‌مییاندا، ده‌بێ هه‌واڵه‌كه وه‌ك هه‌واڵێكی ئاسایی ببینین، به‌ڵام له‌وه‌دی دووه‌میاندا، ده‌بێ به یایه‌خه‌وه له هه‌واڵه‌كه بڕوانین. كاتێ شه‌ڕی داعش هه‌بوو، قه‌یڕانی دارایی بوو، به ئێستاشه‌وه، ژیانی مرۆڤێكی كورد، بۆ ئۆكرانییه‌ك جێی بایه‌خ نه‌بوه‌و نییه، ته‌نانه‌ت له ڕوانگه مرۆڤدۆستیه‌كه‌شه‌وه، بۆیه كه‌مترین و بگره له‌وانه‌یه هه‌ر بایه‌خیشیان له ڕووی هه‌واڵ و هه‌واڵسازییه‌وه به خه‌ڵكی كوردستان نه‌دابێت، چونكه ئه‌وان ده‌زانن، بۆ ئه‌وان ئۆكرانییه‌ك گرنگتره له كوردێك. به‌ڵام كاتێ هه‌مان دۆخ به‌راورد ده‌كه‌ین له كوردستان چی ده‌بینین؟ ئایا میدیای كوردی، هێنده‌ی بایه‌خ به هه‌واڵه‌كانی دنیا ده‌دات، هێنده ژیانی فه‌رمانبه‌رێكی بێ مووچه‌ی لا گرنگه؟ كه‌واته ده‌بێ هه‌واڵ پێگه و گرنگی و بایه‌خی خۆی هه‌بێت له‌لای ئه‌وانه‌ی ده‌یخوێننه‌وه و ده‌یبینن، به تایبه‌تیش له سه‌رده‌مێكدا، كه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ هێنده زۆر و زه‌به‌ندن، كه هه‌واڵێكی ئێستا، دوای چه‌ند چركه‌یه‌كی تر ده‌بێته ڕابردوو. بێگومان كاتێ سه‌رنج له به‌شێكی زۆری ئه‌و به ناو هه‌واڵانه‌ی بڵاو ده‌كرێنه‌وه له میدیای كوردیدا ده‌ده‌ین، تێ ده‌گه‌ین كه ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێمه، وه‌كو پێویست، وێرای به ناو كاركردنی پرۆفیشناڵانه‌ش، به‌ڵام هێشتا له هه‌واڵ نه‌گه‌یشتوون، بۆیه ساده‌ترین و بێ به‌هاترین شت، ته‌نانه‌ت ڕووداوی زۆر ئاسایی و ڕۆتینیش، ده‌كه‌نه هه‌واڵ و به بایه‌خه‌وه بڵاویده‌كه‌نه‌وه. دیاره به هۆكاری زۆری ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه، ده‌بێ به‌رده‌وام ڕه‌گه‌زی هه‌واڵ و بابه‌تی هه‌مه جۆریش هه‌بێت، وه‌ك ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی به خه‌ڵووز كار ده‌كات و هه‌ر كاتێك خه‌ڵووزه‌كه نه‌ما، له وه‌ستان ده‌كه‌وێت. به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌و ده‌زگایانه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ بینه‌ر و خوێنه‌ر به‌رده‌وامی پێ بده‌ن، پێویستییان به‌و خه‌ڵووزه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵووزیش نه‌بوو، ئه‌وا ده‌بێ به هه‌ر شتێكی دیكه، ته‌نها بسووتێت و دووكه‌ڵ بكات، درێژه به ته‌ق و لۆقی ڕۆیشتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه بده‌ن. لێره‌وه‌ش ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێمه، بۆ ئه‌وه‌ی گوایا به تێگه‌یشتنی خۆیان، كێبڕكێی یه‌كتری بكه‌ن له‌وه‌ی كامییان هه‌واڵێكی تازه و نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌موو شتێك وه‌ك هه‌واڵ ده‌بینن و بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ داهێنان و گرنگی و به‌هایه‌ك له‌و هه‌واڵه‌دا هه‌بێت، ته‌نێ ڕه‌ش كردنه‌وه‌ی شاشه و لاپه‌ڕه‌كانه. لێره‌دا، چه‌ند نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته دێنمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به كرداری بزانین، ئه‌وانه‌ی به ناوی هه‌واڵ بڵاو ده‌كرێنه‌وه و بایه‌خییان پێ ده‌درێت، ده‌چنه خانه‌ی هه‌واڵه‌وه یاخود نا؟
نموونه‌ی یه‌كه‌م:_
ڕووداو، كه خۆی پێ یه‌كه‌می بێ ڕكابه‌ره و كورد وته‌نی شا به‌سه‌پان نازانێت، له تایتڵی دوایین هه‌واڵه‌كاندا، له ڕۆژی 12/3 هه‌واڵێكی له ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاو كردۆته‌وه و نووسیویه‌تی:( گه‌نجێكی زاخۆیی له ئاسنی كۆنه چه‌قۆ دروست ده‌كات) ماڵپه‌ڕه‌كه، ئه‌م كاره‌ی زۆر به‌لاوه گرنگ و داهێنه‌رانه و جێی سه‌رنج بووه، بۆیه به بایه‌خه‌وه كردوویه‌تیه هه‌واڵ و بڵاویكردۆته‌وه. بێگومان، هه‌ر كه‌سێك ئه‌لف و بێیه‌ك له دنیای ڕۆژنامه‌گه‌ریی و هه‌واڵ بزانێت، تێ ده‌گات كه ئه‌مه كارێكی هێنده گه‌وره و گرنگ نییه، تاكو وه‌ك هه‌واڵ بناسێنرێت، مه‌گه‌ر ئه‌و گه‌نجه یۆڕانیۆمی دروست كردووه؟ كه‌س هه‌یه نه‌زانێت كه چه‌قۆ هه‌ر له ئاسن دروست ده‌كرێت و ئه‌مه هونه‌رێكی هێنده تازه و داهێنه‌رانه نییه و به سه‌دان كه‌سی پیر و به ساڵاچوو، ساڵانێكه چه‌قۆ له ئاسن دروست ده‌كه‌ن؟ من باپیره‌یه‌كم هه‌بوو، له یه‌ك كاتدا (چه‌قۆ، مشار، كارتیغ ، داس، مقه‌س) و چه‌ندان بڕه‌ڕی دیكه‌شی چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و به‌ر دروست ده‌كرد. ئه‌م كاره‌ی ئه‌و، بۆ سه‌رده‌مێك كه من منداڵیش بووم، هیچ جێی سه‌رنج ڕاكێشان و داهێنانێكی تازه نه‌بوو، ئاخر چه‌قۆ، هه‌ر له ئاسن دروست ده‌كرێت، خۆ له دار و به‌رد دروست ناكرێت! ڕه‌نگه هونه‌رێكی كه‌می بووێت، به‌ڵام كارێك نییه زۆر بایه‌خدار بێت، تاكو وه‌ك دوایین هه‌واڵی ئه‌و ڕۆژه دابنرێت و بیخوێنینه‌وه. ئه‌م گه‌نجه، ئه‌گه‌ر له بری چه‌قۆ، فڕۆكه‌یه‌كی دروست بكردایه، ده‌بووه داهێنانێكی گه‌وره و شایه‌نی ئه‌وه بوو، به گرنگییه‌كی زۆره‌وه كاره‌كه‌ی بخرێته به‌رچاو و بناسێنرێت. ئه‌مه ده‌ریده‌خات، كه ڕووداویش كه خۆی پێ یه‌كه‌می بێ ڕكابه‌ره، هه موو شتێك به هه‌واڵ ده‌زانێت و هه‌موو كارێك به داهێنانی زانستی و مرۆییانه تێ ده‌گات. دروست وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو سمێڵ سوورێك هه‌مزه ئاغا بێت!
نموونه‌ی دووه‌م:
له سه‌ره‌تای مانگی ئازاردا، به‌شێكی یه‌كجار زۆری ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێمه، ڕوودانی سووتانی ژنه په‌رله‌مانتارێكی پێشووی گۆڕان (به‌هار محمود) یان وه‌ك هه‌واڵێكی بایه‌خدار بڵاو كرده‌وه و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرد. هه‌ڵبه‌ته، سووتانی هه‌ر مرۆڤێك، بۆ هه‌موومان جێی نیگه‌رانی و ئازاره، چونكه ده‌بێ هاوسۆز و هه‌ستێكی مرۆییانه‌مان بۆی هه‌بێت و له هه‌ر شوێنێك مرۆڤێك ئازار بچێژێت، ده‌بێ هه‌ست به ئازار بكه‌ین، چونكه دوا جار هه‌موومان مرۆڤین و كه‌س لاری له‌وه نییه، به‌ڵام پرسیاری من لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ڕۆژانه چه‌ندان ژن له كوردستان، به ئاشكرا‌و به نهێنی ده‌سووتێن و خۆیان ده‌سووتێنن، یان ده‌سووتێنرێن؟ بۆچی سووتانی ئه‌وانیش نابێته هه‌واڵێكی گرنگ و هه‌موو ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان سه‌رقاڵ بكات؟ بێگومان هۆكاره‌كه‌ی دیاره، چونكه ژنه‌كانی دیكه، وه‌ك ئه‌م په‌رله‌مانتار نه‌بوونه و پێگه‌یه‌كی سیاسی و حزبی دیاریكراویان نه‌بووه، بۆیه كه‌س هه‌ست به ئازاره‌كانییان ناكات و ده‌بێ به ده‌م ئازارێكی جه‌سته‌یی و ده‌روونی زۆره‌وه، له چاوه‌ڕوانی مردن دابن. هیچ گومانم نییه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ڕێزه، پێشتر ناسراو و په‌رله‌مانتار نه‌بووایه، كه‌س هه‌واڵی سووتانه‌كه‌ی بڵاو نه‌ده‌كرده‌وه. لێره‌وه‌ش به بڕوای من، له‌وه ده‌گه‌ین كه میدیای كوردی، زۆر ناپرۆفیشنالانه و نا ئاكاریی ونا ئینسانییانه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مرۆڤ ده‌كات، كه ده‌ڵێم نا ئینسانییانه، مانای وانییه، بێ ڕێزی به ئینسان بكات، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی، به داخه‌وه له سه‌ر بنه‌ماو پێوه‌ری (پۆست، پێگه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ریی، پایه و سیاسه‌ت، به‌رژه‌وه‌ندی) مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مرۆڤ ده‌كات، كه بێ لایه‌نیبوون و پیشه‌یی بوون، ده‌بێ ئه‌ته‌كێت و ڕێسای هه‌موو ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن بێت. نیگه‌رانییه‌كه له‌وه دابوو، به‌شێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، ڕۆژانه چاودێری ته‌ندروستیشیان ده‌كرد، داخۆ حاڵی چۆنه، تا دواجار ڕوون بووه‌وه كه به‌شێكی كه‌می جه‌سته‌ی سووتاوه. هه‌ڵبه‌ته، وه‌ك باسمكرد، من نیگه‌رانی سووتانی ئه‌و خاتوونه و هه‌موومرۆڤێكیشم، به‌ڵام دژی ئه‌وه‌مه مرۆڤ له‌سه‌ر بنه‌مای پۆست وپایه و سیاسه‌ت، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، مه‌گه‌ر ڕۆژانه، سه‌دان كه‌س له‌و هه‌رێمه، به هۆی ڕووداوه‌كانی نه‌وت وگازه‌وه ناسووتێن؟ بۆچی هیچ ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن، بایه‌خ به خه‌م و كۆسته‌كانییان نادات؟ ئه‌گه‌ر بڕیاره ڕاگه‌یاندنه‌كان، پیشه‌ییانه كار بكه‌ن و ته‌نێ مرۆڤبوون بكه‌نه پێوانه‌ی كار و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی و هه‌واڵ و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ڕه‌چاو بكه‌ن، بۆچی ته‌نها سووتانی ژنێك كه پێشتر په‌رله‌مانتار بووه و كه‌سێكی به ناوه، لایان ده‌بێته هه‌واڵ و گوێ به كه‌سانی دیكه ناده‌ن؟ مه‌گه‌ر ئه‌وانیش هه‌ست به ئازاریی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ناكه‌ن؟ كه‌واتا، یان نابێت سووتانی ژنێك به ته‌نها ببێته هه‌واڵ، یان ده‌بێت بنه‌مایه‌كی دیكه‌ی كاری ڕۆژنامه‌وانی، بۆ هه‌واڵ و داڕشتنی هه‌واڵ دیاری بكرێت.
نموونه‌ی سێیه‌م:_
به‌شێك له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان، هه‌واڵی مردنی دایكی هونه‌رمه‌ند(حه‌مه ده‌مبڵیان) وه‌ك هه‌واَێكی گرنگی ڕۆژی 13/3. بڵاوكرده‌وه. هه‌ڵبه‌ته، ئه‌و هونه‌رمه‌نده یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده هه‌ره دیار و خۆشه‌ویسته‌كانی كوردستان و به جووڵه و كرده‌كانی، بزه ده‌خاته‌سه‌ر ده‌می هه‌زاران و كه‌س و مناڵ، بۆیه ئه‌مه هونه‌رێكی جوانه و كاره‌كانی شایه‌نی به سه‌ركردنه‌وه و به هه‌واَلكردنه، به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، دایكی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی گشتی به ئێمه‌وه هه‌یه؟ مه‌گه‌ر ڕۆژانه، هه‌زاران كه‌س و منداڵ بێ دایك نابن و دایكییان نامرێت؟ بۆچی ئه‌وان نابنه هه‌واڵ و مردنی دایكی هونه‌رمه‌ندێك ده‌بێته هه‌واڵێكی گرنگ؟ مه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه پۆلێنكردنی مرۆڤ نییه، له میدیای بێ زانیاریی كوردی؟ ئه‌م هه‌واڵه ئه‌و كاته ده‌بووه هه‌واڵێكی گرنگ و جێی سه‌رنج و نیگه‌رانی، ئه‌گه‌ر مردووه‌كه (هونه‌رمه‌نده‌كه _ كه هیوادارم سه‌د ساڵی دیكه بژیت) خۆی بایه، چونكه ئه‌و له ڕووبه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌رییه‌كه‌وه، په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه له گۆشه نیگایه‌كی هونه‌ریی و سه‌لیقه‌ی كاری كۆمیدییه‌وه هه‌یه و مردنی بۆشاییه‌كی گه‌وره له ڕووی هونه‌ری كۆمیدیاوه، له نێوه‌ندی هونه‌ری كوردی دروست ده‌كات. به‌ڵام مردنی دایكی شتێكی زۆر ئاساییه و نابێ وه‌ك هه‌واڵێكی گرنگ له نێوه‌نده‌ی میدیای كوردیدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، چونكه ڕۆژانه سه‌دان كه‌س دایكیان ده‌مرێت و ئه‌مه‌ش یاساییه‌كی فیزیكییانه‌ی ژیانه و تا ژیان هه‌بێت، كورده‌واری وته‌نی (ده‌بێ یه‌كمان یه‌كێكمان بشارینه‌وه).
نموونه‌ی چواره‌م:_
ماڵپه‌ڕی سپی میدا، هه‌واڵێكی له باره‌ی هونه‌رمه‌ندێكی ئێرانی بڵاو كردۆته‌وه‌و هه‌واڵه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه هونه‌رمه‌نده‌كه (شووی) كردووه. ئه‌م هونه‌رمه‌نده و ژیانی تایبه‌تی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ژیانی گشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌لگه‌ی ئێمه‌وه هه‌یه؟ مه‌گه‌ر میدیاكانی وڵاتی ئێران، ئاماده‌ن هه‌واڵێك له سه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی كورد، ئه‌گه‌ر زۆر داهێنه‌ر و به تواناش بێت، بڵاو بكه‌نه‌وه؟ ئه‌م جۆره هه‌واڵانه، نیشانه‌ی هه‌ژاری ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێمه‌ن، له په‌راوێزی ده‌ستخستن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌واڵدا. بێگومان ئێمه ناڵێین با ڕووبه‌رێك له‌و میدیایانه، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی هونه‌ری جیهانی نه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێ بزانرێت، ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه گرنگه یان نا؟ دواتریش ناشێ ماڵپه‌رێك، فۆڕمی كاركردنه‌كه‌ی سیاسی و هزریی بێت، كه چی هه‌واڵی مه‌یك ئه‌پ و مۆدێله‌كان بڵاو بكاته‌وه. ئه‌مه بۆ ڕاگه‌یاندنێكی هونه‌ری ڕووت باشه. ئه‌م نموونانه‌ی باسكراون، هه‌ڵاوێردكردنی چه‌ند میدیایه‌ك نییه به ته‌نها، به‌ڵكو نموونه‌یه‌كه له شێوازی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی كه ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئێمه به گشتی، له‌گه‌ڵ هه‌واڵ ده‌یكه‌ن. ئه‌وان وا ده‌زانن هه‌موو كرده‌یه‌ك و ڕووداوێك، ده‌شێ وه‌ك هه‌واڵ ببینرێت و به گرنگییه‌وه باس بكرێت، له كاتێكدا هه‌واڵ ئه‌و كاته بایه‌خ وگرنگی خۆی هه‌یه، كه په‌یوه‌ندیداره به ژیانی گشتییه‌وه و گۆڕانكارییه‌ك و پێشهاتێكی تازه دێنێته ئاراوه. ئه‌وه‌ی به‌لای مرۆڤی كورده‌وه گرنگه، ئه‌وه نییه له ئۆكڕانیا چی ڕووده‌دات، ژنه هونه‌رمه‌ندێكی ئێرانی شووی كردوه یان نا؟ ئه‌وه گرنگه، به‌نزین و مووچه چی لێ دێت، ئێران بۆ هێڕشمان ده‌كاته سه‌ر؟ بۆچی ژن كوشتن نابڕێته‌وه؟ ئه‌مانه گرنگن. جارێكیان له ماڵپه‌ڕی ئێن ئارتی، كه یه‌كێكه له ده‌زگا پیشه‌یی وهه‌ره دیاره‌كانی ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌واڵێك له باره‌ی پاسه‌وانه‌كانی پۆتین بڵاو كرابوه‌وه، ته‌نها ده هه‌زار كه‌س هه‌واڵه‌كه‌یان خوێندبووه‌وه، به‌ڵام له هه‌مان ماڵپه‌ڕ، هه‌واڵێك هه‌بوو له باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، نزیكه‌ی دوو سه‌دو چل و چوار هه‌زار كه‌س، خوێندبوویانه‌وه. ئه‌م نموونه ساده‌یه، ده‌ریده‌خات كه كاتێ ڕاگه‌یاندن هه‌واڵێكی په‌یوه‌ست به ژیانی گشتی، یاخود توێژێك بڵاو ده‌كاته‌وه، چه‌ند گرنگی پێ ده‌درێت. پرسه‌كه لێره ته‌نها مووچه و پاره نییه، به‌ڵكو په‌نجه خستنه سه‌ر بابه‌تێكه، كه بۆ خه‌ڵكی گرنگه و به بایه‌خه‌وه ده‌یخوێننه‌وه. دوا جار ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بده‌م، كه له سه‌رووبه‌ندی كۆتایی هاتنی ئه‌و وتاره دابووم، كاتێ گاڵته جارییه‌كی دیكه‌ی سه‌یر و هه‌زه‌لیم له میدیای كوردی كه‌وته به‌رچاو، ئه‌ویش، سازكردنی كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌نووسی بوو، بۆ پزیشكێك، كه گوایا تۆمه‌تباره به ده‌ست درێژیكردنه سه‌ر پێنچ ژن، به جۆرێك كه له به‌ر مایكه‌كانی به‌رده‌می، به ئاسته‌م سیمات ده‌دیت! له كوێوه‌ی ئه‌م دنیایه‌دا، كه‌سێك ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ی له سه‌ر بێت، زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێنرێت خۆی وه‌ك پاڵه‌وانی شاشه‌كان پیشان بدات؟ ئه‌م جۆره كه‌سانه، ده‌بێ ڕابگیرێن و له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت ، یان كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسییان بۆ ساز بكرێت و ڕۆژنامه‌نووسان به پڕتاو ئاماده‌بن؟ به داخه‌وه كاری ڕۆژنامه‌نووسی له نێو ئێمه‌دا، بێ ئه‌رزش و بێ به‌ها بووه، به‌شێكی زۆر له میدیا و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان و ڕۆژنامه‌نووسانیش، نازانن ماهیه‌تی كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌نووسی چییه وده‌بێ كێ كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسی ساز بكات، چونكه كاره‌كته‌ره‌ی بواره‌كه نینه و پڕۆفیشناڵ و شاره‌زا نین، له كاری ڕۆژنامه‌نووسی. وا ده‌زانن هه‌ر كه‌سێك مایكێكی به ده‌سته‌وه گرت، ئیدی ڕۆژنامه‌نووسه!

سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
(ڕواندز _22/4/2022 ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی)
سه‌رنج: ئه‌م وتاره تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌كان و له ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا نووسراوه.