
حكومەتی كوردستان .شكست لەدوای شكست.. سامان خدر
لەم قەیرانە نوێیە جارێكی دیكە بۆمان دەركەوت كە بڕیاربەدەست و حوكمڕانانی كوردستان نەك سودیان لەشكست وەرنەگرتووە، بگرە قەیران بە قەیران دەسپێرن. بەداخەوە نەك دەرس لەشكست وەرناگرن بگرە شكست بەشكست دەسپێرن. دوای هەر شكستێكیش، چەندین بیانوی نوێ دەهێن نەوە بۆ داپۆشینی شكستەكانیان.
بەداخەوە بڕیاربەدەستانی كوردستان لەڕوانگەی بەرژەوەندی تەسكی حزبی و شەخسی دەڕواننە ئایندەی كوردستان،
لەكوێ مەترسی لەسەر بەرژەوەندیان هەبوو، لەوێ مەترسی لەسەر كوردستان هەیە! كەسیش بۆی نیە،باسی ئەو هەمو گەندەڵی و خواردنی مافی خەلك و گوێنەدان بەداواكاری خەلك بكات.
لەكۆن و مێژودا دەوڵەت بۆ خزمەتی خەڵك و لەپێناو دادپەروەریی و و دابینكردنی نان و ئاسایش و خزمەت كردنی خەلكی دروستبووە، بەڵام لێرە بەپێچەوانەوەیە! هەموو دامەزراوەكانی دەوڵەتداریی لەخزمەت حزبی سەردەست و كەمینەیەكی بڕیاربەدەست و خۆشگوزەرانە! خەڵكەكەش بێدەرەتان و داماو ، لەچاوەڕانیی مەرحەمەت و كەرەمی ئەم كەمینەیەن.
بەداخەوە هەتاكو بەم جۆرەبێت و لەم دۆخە دەرباز نەبین، قەیران و كێشەكانیش چارەسەر نابن.