كه‌سێك نییه وێنه‌مان بگرێ ؟ … شیعری: ئیبراهیم هه‌ورامانی
(1 )
•
كه دایكم مرد ،
مێخه‌ك به‌نده‌كه‌یم خسته گۆڕه‌كه‌یه‌وه .
تابه‌هه‌شت ،
بۆنی مێخه‌كی لێوه بێ .
*******
(2 )
•
وه‌ره نێو خه‌ونمه‌وه
له‌وێ ،
پۆلیس نیه.
*******
(3 )
•
تامی چه‌ند شیرینه ،
گێلاس ،
وه‌ك خه‌نده‌ی تۆ.
(4 )
•
شیعر ده‌نوسم ،
ئه‌مه بیانویه‌كی باشه ،
بۆئه‌وه‌ی بزانیت
تۆم خۆشده‌وێت .
*******
(5 )
•
چه‌ند ئاوازێكی خۆشی هه‌یه ،
ده‌نگی تۆ .
كاتێك ده‌ڵێێ :
سڵاو…
*******
(6 )
•
كه تۆ ڕۆشتی
پاییز هات .
ڕه‌نگ زه‌رد مامه‌وه .
*****
(7 )
•
ته‌واوی دڵم به‌خشیوه به تۆ
كاتێ ده‌ڕۆی ،
بیرت نه‌چێ
ئینسان ،
به‌بێ دڵ ناژی .
******
(8 )
•
هه‌ناسه‌ی ساردم
هێنده به‌سه ،
دونیا بكاته به‌سته‌ڵه‌ك .
*******
(9)
بۆ شیركۆ بێكه‌س
به‌مردن بڵێن :
به‌بێ شێركۆ ،
چه‌ند ،
بێكه‌سین .
ئای چواری هه‌شت !!
*******
(10 )
•
ناوت ،
له پارچه كاغه‌زێك ده‌نوسم و
له‌نێو په‌ڕۆیه‌كی سه‌وزدا
ده‌یكه‌م بهیهخهمهوه .
تا له‌م ده‌ردی ،
تاعهونه به‌دوور بم .
(11 )
خۆزگه ،
دڵم ده‌هات .
پێیه‌كانتم لێده‌كرده‌وه .
تا بیر له ڕۆشتن نه‌كه‌یته‌وه .
******
(12 )
چاوی بڕیوه‌ته ،
چاوانم .
ده‌زانێ ته‌نیام
به‌كامی دڵ لێم ده‌ڕوانێ ….
ده‌یه‌وێت
له‌وه بگات ،
بۆچی ته‌نیا بومه‌ته‌وه .؟
ئه‌و پشیله‌یه‌ی ،
برسێتی گه‌یاندویه‌تیه ماڵی من .
برسێتی بیر چۆته‌وه و
لێم ده‌ڕوانێ .
******
(13 )
تۆ ده‌رۆی ،
من دڵم دێشێ .
ته‌موز – ئاب \2018 هه‌له‌بجه