 
	پرسە … پشکۆ ناکام
 
 ….بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (ب.گۆڕان)مان بیست ،  بە خەسارەتێکی گەورەی موعارەزەی هەرێم ئەژمێردرێت ، کە لە 19/ی شوباتی ئەمساڵ لە “پیرمام” کۆچی دوایی کرد …(ب.گۆڕان) کە زڕ برای “ی.ن.ک” و براگەورەی 
 ” باڵی ڕیفۆرم” بوو لە تەمەنی کورتی خۆیا ئەکتیڤ و جێی هیوا بوو
 تا ئەو کاتەی تووشی نەخۆشی” شێر پەنجەی بنەماڵە بوون” بوو،
 ئیتر بەدەست ئەو دەردەوە ئەیناڵی تا دوا ساتەکانی ژیانی، جگە لە
 نەخۆشییەکەی کەووتبوە ململانییەکی توند و بوو بو بە دووبەشەوە، بەشێکیان پێیان وابوو نەخۆشییەکەی  لە نەخۆش
 خانەی ” پیرمام ” چارەسەر ئەکرێت و بەشەکەی تریان پێیان وابوو لە نەخۆشخانەی ” خەڵک ” چارەسەری پێویست هەیە ،
 دوا جار لایەنگرانی ” پیرمام” سەرکەوتن و بوونە هۆی کۆچی دوایی
  لە نەخۆش خانەی ” پیرمام/بەشی پلە و کورسی” و دوای خۆی سێ نەوەی بە جێ هێشت بە ناوەکانی : سەلەفی، پارلەمانی،
 ئینتیهازی، کە ڕۆڵی بەرچاوویان هەبوو لە گیرسانەوەی لە نەخۆش
 خانەی پیرمام و دواتر گیان لەدەست یانی……………………….
 خوای گەوەرە سەبووری بات بە هەموو لایەک 
 ” انا للعائلة و انا الیها راجعون “
 
 هاوڕێیانی لاوێتی ” ب.گۆڕان “

 
			 
			 
			