 
	ئە نفال برینێکی بێ هه توانە ، ئازارێکی بە سوێیە ، خەمێکی قوڵە . … ئە سرا جلیل محمد
 ئە نفال بریا  پە لە هه ورێکی رە ش دە بووی لە ئاسمانی نیشتمانە فرۆشراوە کە م بە سە ر سە ری جە لادە کانتە وە ، بریا  گولێک دە بووی بە یە قە ی سۆزانیەک ، شە رابێک دە بووی لە سە ر مێزی بە رپرسان ، وە رە قە یە کی قومار دە بووی لە دە ستیان تا  لە پێش چاویان ون نە بوویتایە.  خۆزگە فایلی تۆ کۆشکە بە رزە کان و بە لگە نامە نهینیە کان دە بوو تا سە رکردەکان لەپیناوتا جەنگیان هەل گیرسانایە.  بە لام ئە فسوس  من چی بکە م کە تۆ هیچ کام لە مانە نە بوویت،  تە نها برینێکی لە سە ر دلی دایکە رە ش بۆشە کان کە چاویان بە خشیە چاڕوانی رۆیشتوە کانیان ، فرمێسکی مندالێکی بێ سە رپە رەشت و بێ نە وابوویت ، ئاهو نزولە ی پیرە پیاوی ماندوو بوویت . برینێک بووی لە سە ر دلی ئە وکچانە ی کە لە چاوە روانی خۆشە ویستە کانیان  بە ختیان وە کو جلەکانیان و چرجە کانیان   سیا پۆش بوو  .
 ئەنفال تۆ برینێکی نە کە س دە تبینت نە سارێژ دە بیت و  نە لە یاد دە کرێیت،   هه ر وە ک ئە و سۆفیانە ی کە ئە شقی خودا لە یاد ناکە ن ،   ئەنفال تۆ لە و بالندە دەچوت  کە بالەکانی خۆی پیشکەش بە فرینی نیشتمان کرد،  هه ر   ئە و نیشتمانە ئیستا ژنە لێو سوڕە کان و پیاوە ورگ زلە کان بۆین باخ لە بە رە کان  و ئە قلە پوچە کان گیرفان پرە کان و نە زانە بە ناو زاناکان  خۆیان کرد بە خاوەنی .  ئە نفال تۆ هه ر ئە و گە لا سارد و تە زیوە ی پایز بووی کە جوانی بەهارت پێشکە ش بە زستانیکی سەخت کرد  .
  بە هارێک کە گولە کانی لە سە ر هاوپە یمانی مە رگی گە لاکان ژیان . برینە بە شکۆکە م دە نگی گریانی  مندالە برسیە کانت   نامترسێنێت ، دە نگی تۆپ  و بۆنی مردووە کانت نامترسێنێت ، چاوە روانی دایکە پیرە کان و ئاشقە ماندووە کانت نائومێدم نا کات  ،
  بۆنی ئاڕە قە ی جلە دڕاوە کانت وە ڕەسم ناکات،  بینینی ئێسکو پروسکی ژێر دە نکە لمە کانت نام روخێنت ، من کچی خاکێکم بە بۆنی خوێن و باروت وئارەقەت  راهاتووم . بە لام برینە بەسویکە م مشە خۆری خەلکە کە ت  و  بۆنی عه تری بە رپرسە کان و ئەم بازاری هەوەسبازی ومە یلە و غافل بوونەی خە لکە کە ت دەم ترسێنت . 
 ئە نفال ئە ی ئە وپرۆسەبەدناوەی بەرمبەر میللەتیک گیراییتە  بەر کە لاوەکانی بە خوینی خۆیان ودلۆب دلۆب بارانی ئە شک  سرودی خۆشە ویستیو  ئازادیان دەنوسیەوە لەپیناو نیشتمانە کە یان ، بەلام ئەفسوس نەخاک تێر بوو لە خوین و  نە نامەکانیش گەشتن بە بەرپرسەکان و نە بەرچاوی دنیا کەوت کەس نەی بینیت و نەی خویندیتەوە ، تۆ نەبوی بە بابەتی کۆروو کۆبونەوەی بەرپرسان و کەسیش یادی نەکردی تەنها لەم رۆژەدا نەبیت کەس تۆی لەبیر نیە دەنا دەمیک بوو دەبوی بە  پە لەیەکی رەش  بەنیو چاوی دنیاو پەرەیەک لە میژووی رەشی  مرۆڤایەتی، ئەی نیشتیمان،  ئە و شەوانە ی لاوەکان لە سە ر شە قام و کۆلان و کوخە ساڕدو بێ نازە کان خە وت بوون ئەو شەوانەی هەزاران ئازیز لە نوگرە ی سەرماو  بە برسیەتی و تینویەتی مردن ، هه ر لە و شە وانە زۆریک لە بەرپرسەکانت  لە میوان خانە کانی دە رە وە ئا هه نگی  رسوابوونی خۆیان دە گێرا ،  ئەو رۆژەی  کە خودایش نە فرە ت و تورە ی خۆی بە سە رتا  باراند هه ر لە و رۆژەشدا دنیا چاوی لە ئاستی رۆلەکانی نیشتیمان بەستبوو کەس بەلایانەوە نەهات ئا ئەو رۆژە هه زاران  پەپولە رۆحی خۆیان بەخشی و دنیایان شەرمەزار کرد  . رۆژیک  دانرابوو میللەتیک قر بکەن و بۆئەبەد بیسرنەوە لە سەر زەوی ،  بە لام بێ خە بە ر لە وە ی ئە م  میللەتە نە    سزای ئاسمان دە یوە ستێنت نە هێزی  زەوی دە یروخینت وە   بۆ هەمیشە دەمینیتەوە ،
نووسینی : ئە سرا جلیل محمد


 
			 
			 
			