
گفت‌و گۆ لەگەڵ شاعیر بەرزان هەستیار …. ئامادەکردنی: شاخەوان سدیق
به‌رزان هه‌ستیار:”له ئه‌ده‌بی هه‌موو دنیادا لێكچوون هه‌یه و كه‌سیش وه‌ك هه‌ندێ نووسه‌ری لای ئێمه نه‌یكردووه به‌هه‌را”
ئا/ شاخه‌وان سدیق
به‌رزان هه‌ستیار یه‌كێكه له نه‌وه‌ی هه‌شتاكانی ده‌نگی شیعری كوردی و هه‌میشه به‌شیعره سه‌رنج ڕاكێش‌و پرسیاره جدییه‌كانی ڕامانده‌كێشێته ناو دنیای تێكسته‌كانی هه‌روه‌ك (به‌ختیار علی)له نوسینێكدا ده‌ڵێت” قه‌سیده‌ی دڕێژی به‌رزان هه‌وڵێكی زۆری تێدایه بۆ چربوونه‌وه، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی مانا له‌یه‌ك وێنه‌ی خێرادا بۆ گوتنی مانای قوڵ به وشه‌ی كه‌م له سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه تێڕامانێكی بێ‌وچان له مردن و شكست و ته‌نیای هه‌یه له زۆر جێگادا خه‌مگینه، جۆره هه‌ستێكی بینینی ته‌نیای تێدایه به قه‌ده‌رخۆی وه‌ك مرۆڤ، هه‌ستێكی پوچ به‌ژیان كه ده‌گاته پله‌ی گاڵته‌كردن به زمان و به ئینسانیش خه‌یاڵی به‌رزان له‌خزمه‌ت نیگه‌رانیه ڕۆحیه‌كه‌یدایه ئه‌و خه‌مه تاریكه‌ی ناوه‌وه‌یه كه‌ده‌یه‌وێت ببێته ده‌روازه‌ی تێڕامان و كه‌ره‌سته‌ی دروست كردنی مانا” هه‌ربۆیه به پێویستم زانی بۆ زیاتر ئاشنابوون به دنیابینی به‌رزان ئه‌م دیداره‌ی له‌گه‌ڵ سازبده‌م.
پ/ هه‌میشه ده‌وترت نوسین به شێكه له وه‌ڵام دانه‌وه‌ی شكسته‌كانی ئینسان ئه‌و شكستانه‌ی كه نه‌ی توانیوه به سه‌ریاندا زاڵ بت یان نوسین پڕكردنه‌وه‌ی نه‌قسه‌كانی ئینسانه. لای تۆ نوسین هه‌ستكردن به‌نه‌قس بوو؟ یان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی شكسته‌كانت؟ یان هیچ كام له‌مانه نه‌بوو؟ مه‌به‌ستمه بڵێم دوای ئه‌مانه تۆ بۆ ئه‌نوسی؟؟
وه/ ئه‌گه‌ر به‌وردیی له پرسیاره‌كه‌ت وردببمه‌وه، ئه‌توانم بلێَم تا ڕاده‌یه‌كی زۆرخۆی له ناوخۆیدا به‌شێكی زۆری وه‌ڵامه‌كه‌شی هه‌ڵگرتووه، به واتایهكیتر ده‌مه‌وت بڵێم پرۆسه‌ی نووسین لای من هه‌ندێك جار وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و شكسته قورسانه‌یه كه تا سه‌ر ئێسقان به‌سه‌ر خۆمدا ده‌مشكننه‌وه و هه‌ندێكجاریش پێش ئه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ی شكستێك ڕووبدات هه‌ستی پێده‌كه‌م و گه‌ره‌كمه له ڕێگه‌ی نووسینه‌وه به‌ربه‌وشكسته بگرم، كه‌واته چاكتر وایه هه‌میشه خۆم له نووسین نزیك بكه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به جۆرێكی وا، نه‌بم بهّژێر باری شكست و مه‌ینه‌ته‌كانه‌وه كه بوارێكم نه‌مێنێت بۆ هه‌ناسه‌دان. ده‌نووسم، ده‌نووسم، ده‌نووسم بۆ ئه‌وه‌ی “تا ئه‌و دووچڵ ڕێحانه‌ی ژیانه‌م بۆنیان بێت ” منیش ده‌ست له دیواره‌كانی “بوون” بده‌م. ده‌نووسم بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام لاولاوی عیشقێك به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌م چۆڵ نه‌كات. پێش هه‌موو شكست و دوای هه‌موو داڕمانێك ده‌نووسم، نه‌وه‌ك بێده‌نگیی لاڵم بكات.
پ/ له شیعره‌كانتا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی سه‌یرئه‌بینم بۆ مناڵی و هه‌ست به بوونی ترسكی گه‌وره‌ش له پیری. پێم خۆشه بزانم ئه‌م دوو پرسه چی ئه‌گه‌یه‌نن له ژیانی تۆداو ده‌ته‌وت ئه‌م دوو هاوكشیه چۆن هاوسه‌نگ بكه‌یت.؟؟؟؟
وه/ من وای ده‌بینم كه كه‌مكه‌س له ئێمه منداڵیی خۆی بینیبێت و یان هیچ نه‌بێت ڕێژه‌یه‌كی كه‌می له خولیا‌و ئاره‌زووه‌كانی منداڵیی بۆ هاتبێته‌دی، منداڵیی لای من ئه‌و بناغه پته‌و و سه‌نگینه‌یه كه دواترده‌كرێت هه‌موو كێشی ته‌مه‌نی بخرێته سه‌ر، به‌ڵام به‌داخه‌وه منداڵیی زۆربه‌ی زۆرمان منداڵییه‌كی شه‌رمن و له‌رزۆكه، منداڵییه‌ك كه به مانای ووشه له هه‌موو ماناكانی منداڵیی به‌ده‌ر بووه، به كوردی و به كورتیی ئێمه كۆمه‌ڵێك منداڵی پیرو چاوكز بووین. بیرم دێت هه‌ر كات میوانێكمان بهاتایه ده‌بوایه وه‌ك گه‌وره‌كان به‌خێرهاتنی بكه‌ین و به ئه‌ده‌به‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین و له‌به‌رده‌م میوانیشدا ده‌بوایه”پیاوانه ” خۆمان پیشان بدایه‌و گه‌رده‌میشمان بكردایه‌وه ده‌بوایه وه‌ك گه‌وره‌یه‌ك بدوێین كه ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه‌ی منداڵ زۆر سه‌خت بوو.
من ده‌ڵێم ڕه‌نگه بۆ ئه‌و كاته‌ی ئێمه تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌و جۆره مامه‌ڵه كردنه له‌گه‌ڵ منداڵ ئاسایی بووبێت، ئه‌ویش به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه بابوباپیرانی ئێمه خاوه‌نی ڕۆشنبیرییه‌كی ئه‌و تۆ نه‌بوون و دابونه‌ریتیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ڕێپێداون كه به‌و چه‌شنه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵدا بكه‌ن.
من حه‌ز ده‌كه‌م لێره‌دا شتێكت بۆ بگێڕمه‌وه ، ئه‌و كاته‌ی له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی پیره‌مه‌گروون بووم، ڕۆژێكیان كه له قوتابخانه هاتینه‌ده‌رێ له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌دا كوڕێكی دراوسێی خۆمانم بینی كه هاورێی گه‌ڕه‌كم بوو، هه‌ر كه سڵاومان له‌یه‌ك كردپێی وتم بڕۆ بۆ ماڵه‌وه باوكت پاسكیلی بۆ كڕیویت ، ئیتر من به بێ ئه‌وه‌ی هیچی لێبپرسم له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌وه هه‌تاماڵه‌وه به‌ڕاكردن ڕۆیشتمه‌وه‌و هه‌ر كه‌خۆم كرد به ماڵه‌وه‌دا و خوشكێكمم له حه‌وشه‌بینی وتم كواپاسكیله‌كه‌م؟ ئه‌ویش هه‌ر زۆر به ساردیی وتی پاسكیلی چی؟ ئیتر من به‌و منداڵییه له‌وه تێگه‌یشتم كه ئه‌و هاوڕێیه‌كم ته‌نها به گاڵته‌وه ئه‌وه‌ی پێ وتووم، من ئێستاش ڕووخساری ئه‌و هاوڕێیه‌ی منداڵییمم له‌به‌رچاوه ، كه له‌یه‌ك ڕۆژداتووشی دووحالََّهتی جیاوازی كردم، حاڵه‌تێكیان ئه‌و هه‌موو كامه‌رانییه‌بوو كهههتا گه‌یشتمه‌ماڵه‌وه خه‌ریك بوو باڵ ده‌ركه‌م، حاڵه‌ته‌كه‌ی تریش ئه‌وه بوو كه به گه‌یشتنه ماڵه‌وه‌م و پرسیاركردنم له پاسكیله‌كه تووشی ناخۆشترین و تاڵتریت شكستیكردم، جا ئیتر ئه‌مه نموونه‌یه‌كی بچووكه له نائومێدییه‌كانی منداڵیی، بۆیه هه‌رسات كه‌ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه بۆ كۆڵانه‌كانی منداڵیی، نامه‌وێت ئه‌و كۆڵانانه‌ببن كه پڕبوون له تاریكیی، ده‌مه‌وێت منداڵیه‌ك بێت كه به‌ڕاستیی تام و چێژی خۆیم پێببه‌خشێت، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ جاریش هه‌موو كۆڵانه تاریكه‌كانیم له ده‌روازه‌كانی پیریی پێ خۆشتره.
پ/ به‌داخه‌وه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ئێمه ئه‌وه‌نده بچوك بوه‌ته‌وه كه له‌بری باسكردن له ناوه‌رۆك و ته‌كنیك و بابه‌ت و زمان له ده‌ق دا باس له له‌یه‌كچون ودزی و لاسایكردنه‌وه ده‌كرت. تۆ پتوایه هیچ ده‌قێك هه‌بێت له‌دنیادا ته‌ئسیری ده‌قێكی پێش خۆی له‌سه‌ر نه‌بێت؟ یان ئه‌م باسكردن له له‌یه‌ك چوون ودزیه له دنیای ئه‌مڕۆی ئێمه دا لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نت؟؟؟؟
وه/ هه‌ڵبه‌ته ئه‌و وته‌زایه‌ت بیستووه كه‌ده‌ڵێت ” شێرچییه، جگه له‌چه‌ند ئاژه‌ڵێكی هه‌رسكراو؟” ئه‌مه ڕاسته‌وڕاست له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بدا ده‌گونجێت، ئه‌وانه‌ی كه‌ته‌نها ده‌وروخولی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن كه بزانن كامه دێڕی فڵان نووسه‌ر دووراو دوور ده‌چێته‌وه سه‌ر دێڕی فڵانه نووسه‌ری تر‌و تا بۆیان بكرێت خۆیان له هه‌موو شته جوانه‌كانی ناو ده‌قه‌كه به‌دوورده‌گرن و زۆرجاریش له بێ سه‌وادییاندا له‌بواری ڕه‌خنه‌دا په‌نابۆ ئه‌وجۆره شتانه ده‌به‌ن و ئامانجیشیان ته‌نها دروستكردنی تۆمه‌تێكی بێ بنه‌مایه بۆ نووسه‌ره‌كه، تۆپێم بڵێ كام له‌وبوختان دروستكه‌رانه، خۆیان، وتارێك، یان به‌رهه‌مێكی ناوازه‌یان پێشكه‌ش به‌خوێنه‌ری كورد كردووه؟ من نكووڵی له‌وه‌ناكه‌م كه هه‌ندێ به‌رهه‌م نه‌ك هه‌ر كاریگه‌ریی به‌رهه‌مێكی پێش خۆی له‌سه‌ره‌و بگره هه‌ندێ جاریش گواستنه‌وه‌ی ده‌قاوده‌قی به‌رهه‌می كه‌سێكیتره، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت تۆ بێیت و له هه‌رشوێنێك بینیت، بۆ نمونه‌من باسی” مردن “م كردووه و پێش منیش كه‌سێكی تر باسی له گۆشه نیگایه‌كی جیاوازتر و به كه‌ره‌سته‌ی ته‌واو جیاله من باسی مردنی كردبێت، ئیتر تۆ من به‌وه تاوانباربكه‌یت كه من ماڵی ئه‌وم تاڵان كردووه.
من له چه‌ند جێیه‌كی تریش باسی ئه‌و په‌تایه‌م كردووه و زۆریش به‌وه نیگه‌رانم كه ده‌بینم مه‌یدانی ڕه‌خنه‌ی كوردی زۆرێك له‌و چه‌شنه نووسه‌ره دهستو پێ سپییانهی تێ ڕژاوه و ڕه‌نگه سه‌رله هه‌ندێك خوێنه‌ری كه‌م ئه‌زموونیش بشێوێنن.
دواجار ده‌مه‌وێت بڵێم له ئه‌ده‌بی هه‌موو دنیادا لێكچوون هه‌یه و كه‌سیش وه‌ك هه‌ندێ نووسه‌ری لای ئێمه نه‌یكردووه به‌وهه‌را و زه‌ناو تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نووسه‌ری وا هه‌یه ته‌نانه‌ت لێكچوونێكی به‌رچاو له نێوان هه‌ندێ به‌رهه‌می خۆیشیدا ده‌بینرێت، هه‌ربۆ نموونه، نووسه‌رێكی وه‌ك “جه‌لیل قه‌یسی” گه‌ربه هه‌ڵه‌دانه‌چووبم كتێبی”ماڵ ئاوا ئه‌ی شاعیران” كه چه‌ند شانۆنامه‌یه‌كی یه‌ك په‌رده‌ییه، كاتێك كه خوێندمه‌وه هه‌ستم كرد زۆربه‌ی شانۆنامهكانی هه‌ر له یه‌ك كه‌شدا ده‌سووڕێنه‌وه و بگره ته‌واولێكیش ده‌چن كه ئه‌مه ئه‌گه‌ر لای ئێمه ڕووبدات هه‌رئه‌وده‌ست و پێ سپییانهی مه‌یدانی ئه‌ده‌ب ئه‌یكه‌نه‌ڕۆژی حه‌شر ونووسه‌ربه‌وه‌تاوانبارئه‌كه‌ن كه كه‌وتۆته دووباره‌كردنه‌وه وجوینه‌وه‌ی خۆی. ئیدی مادام تۆ ده‌خوێنیته‌وه و سه‌ر به ئه‌هلی نووسینیشیت، ئه‌وه هه‌رڕووده‌دات كه له شوێنێكدا شتێك بڵێیت و بنووسیت و پێش تۆش ئه‌و شته به جۆرێك له جۆره‌كان نزیك له‌وه‌ی تۆ وترابێت یان نووسرابێت. من وه‌ك خۆم ئه‌و جۆره نووسین و نووسه‌رانه هیچ كات نابنه له‌مپه‌رێك له‌به‌ر ده‌ممدا و ئه‌وه‌ی بتوانم ده‌یڵێم و ده‌یبه‌خشمه خوێنه‌ره‌كانم.
پ/ هه‌میشه پرسی مه‌رگ پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی شیعری تۆی داگیر كردوه. بۆ خۆشی مه‌رگ به‌درێژایی مێژوو یه‌كێك بوه له پرسیاره جدیهكان ئه‌مه‌وێت بزانم ترسانته له مه‌رگ و ئاره‌زوو بون و ڕه‌زامه‌ند بوونته له ژیان. به‌رده‌وامی به‌م پرسه داوه لای تۆ؟ یان حه‌زكردنه له نه‌مری و مانه‌وه؟ یان تێڕامانته له ژیانی دوای مردن كه ئه‌فلاتونیه‌كان پی ده‌ڵێن ژیانی هه‌تا هه‌تایی؟ یان مه‌رگ لای تۆ و بۆتۆ چیه؟؟؟
وه/ وادێته‌بیرم جارێكی تر‌و له چاوپێكه‌وتنێكی ترداوه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م داوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردیی دیقه‌تی شیعره‌كانی دیوانی “به ته‌نیشت فه‌نابوونه‌وه” بده‌یت له‌وێوه‌به ئاشكرا ئه‌م پرسی مردنه سه‌ر ده‌ردێنێت و پاشانیش له شیعره‌كانی دوای ئه‌و دیوانه و زه‌قتریش له قه‌سیده‌ی “ساڵێك له نیگه‌رانیی “دا به‌رجه‌سته ده‌بێت.
هه‌ر وه‌ك خۆشت ده‌ڵێیت مه‌رگ به درێژایی مێژوو یه‌كێك بووه له پرسیاره‌جدییه‌كان، به‌ڕای منیش وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره نه هێنده سانایه ونه‌ده‌كرێت به شیعرێك دوان و ڕۆمانێك و وتارێك وه‌ڵام بدرێته‌وه، بۆیه هه‌میشه لای من ئه‌م پرسیاره به‌چه‌ندین شێوه وگۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه دووباره ده‌بێته‌وه و هه‌رجاره وبه جۆرێك سه‌نگه‌رم لێده‌گرێت.
من هه‌رگیز وه‌ك پرنسیبێكی نه‌گۆڕمه‌رگم خۆش نه‌ویستووه و هه‌ڵوه‌دای هه‌ڵبژاردن و پێك گه‌یشتن نه‌بووم له‌گه‌ڵیدا، به‌ڵكو هه‌میشه ویستوومه له‌ڕێی باس كردن ولێدوان له مه‌رگ، خۆمی لێ دوورخه‌مه‌وه و جۆره ئازایه‌تییه‌كی شاراوه‌ش له خۆمدا دروست بكه‌م و له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌و هه‌موو غه‌دره‌بدوێم كه مه‌رگ ناغافڵانه لێمانی ده‌كات.
پ/ هه‌ندك كه‌س له خوێنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانتا پیان وایه تۆ زۆر رهِشبینی و بێهیوای به‌رامبه‌ر به‌ژیان؟ ئایا تۆخۆت هه‌ست به‌مه‌ده‌كه‌یت؟ یان پێتوایه پرسیاركردن له ژیان و ئه‌وه‌ی له ناویدایه به مه‌رگیشه‌وه بۆ خۆی بوونی گه‌شبینی و پرۆژه‌ی جدییه بۆ ژیان؟؟؟؟
وه/ نازانم تۆ قه‌ت به‌شه‌و به ناو گۆڕستانێكدا یان به چۆڵه‌وانییه‌كدا ڕۆیشتوویت؟ من خۆم زۆرجار له‌و شوێنانه‌دا له ترسا‌و بۆ ئه‌وه‌ی وره‌یه‌ك بده‌مه‌به‌رخۆم كه‌وتوومه‌ته گۆرانیی وتن وله ناخیشه‌وه ترس بڕستی لێ‌بڕیوم، ئه‌م پرسی مه‌رگه‌ش له شیعره‌كانمدا زۆربه‌ی زۆری هی ئه‌وه‌یه كه,وه‌ك له وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی پێشوودا ئیشاره‌تم پێدا، ترسی مردن له خۆم بڕه‌وێنمه‌وه، من نامه‌وێت بمرم، وه‌ك چۆن هه‌موو جار كه پرسیارمان له نه‌نكم ده‌كرد كه بۆچی له مردن ده‌ترسێت؟ ئه‌ویش ده‌یوت ئاخر به ته‌نها چی بكه‌م له‌و چاڵه‌تاریكه‌دا؟ ڕه‌نگه ئه‌م وه‌ڵامه‌ی نه‌نكم ئه‌گه‌ربه ڕاگوزاریی ته‌ماشای بكه‌یت، ئه‌وه‌نده لای خۆی ڕاتنه‌گرێت، به‌ڵام لای من ئه‌و وه‌ڵامه كۆمه‌ڵێك مانای گه‌وره و سه‌یری له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتووه.
ڕاسته له هه‌ندێ شیعردا ئه‌و په‌نابردنه به‌ر مه‌رگ هه‌یه وبه تایبه‌تیش له شیعری” ئێواره‌یه‌ك بۆ خۆكوشتن” دا به‌ڵام له هه‌مان كات وه‌ك ئه‌وه‌ی له خه‌وێكی ناخۆش به ئاگاهاتبمه‌وه، سامێكم لێنیشتووه و وتوومه‌به‌س نه‌بووخه‌وبوو !
به واتایه‌كیترو ڕاشكاوانه‌ترده‌مه‌وێت جارێكی تریش دووباره‌ی بكه‌مه‌وه هه‌رگیز نامه‌وێت به‌و كۆڵانانه‌داڕه‌تبم كه مه‌رگ بۆسه‌ی خۆی تیاناونه‌ته‌وه، هێشتا زۆرشتماوه بمه‌وێت ده‌ستم بیانگاتێ و هه‌ست به‌له‌زه‌تیان بكه‌م و ڕۆشناییه‌كی تریان پێببه‌خشمه‌به‌ر هه‌یوانی فێنكی ژیان، هه‌ر بۆیه نه‌ده‌مه‌وێت و نه‌ده‌شتوانم واز له‌و پرسیاره جددی و له هه‌مان كاتدا ئاڵۆزانه‌ش بهێنم، هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌شه‌وه به‌رده‌وام پرۆژه‌ی ترم ده‌بێت و ئه‌و سه‌ری توونێلی ئه‌و پرسیارانه‌شم لێ دیار نییه .!!!
تیبنی/ ئه‌م دیداره له‌ساڵی 2009 دا سازدراوه‌و له گۆڤاری هه‌ناردا ئه‌و ده‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه.