ڕەخنەچییە و کێ ڕەخنەگرە.. دڵزار حەسەن
لەزمانی کوردی، وشەی ڕەخنە بەرانبەر مانای (نقد)ی عەرەبی بەکاردەهێنرێت، هەردوو وشەکەش لەبواری ئەدەبیدا بۆ یەک واتا و مەبەست بەکارھاتووە و هەڵگری چەمکێکی دیاریکراون. ڕەخنەی ئەدەبیش لەپاڵ مێژووی ئەدەب و تیۆری ئەدەبدا، دەبنە سێ لقی تایبەت بەلێکۆڵینەوەی ئەدەبی. واتە ڕەخنەی ئەدەبی لقێکی شیتەڵکاری ئەدەبییە و بایەخ بە ڕاڤەی تێکست دەدات. ئەرکی ڕەخنەش توێژینەوە و شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی دەقی ئەدەبییە، بەمانایەکی دیکە دیاریکردنی بەهای دەقی ئەدەبییە. واتە ڕەخنەی ئەدەبی لەو بنەما هونەریی و ئێستاتیکیانە دەکۆڵێتەوە، کە دەقی ئەدەبییان لێ بنیات دەنرێت و ڕەخنەسازیش بەشێوەیەکی زانستییانە بەهای ئەو بنەمایانە دیاری دەکا، بەمەش ڕادە و ئاستی گرینگیی و بایەخی دەق بۆ خوێنەرو نووسەریش دەستنیشان دەکات. بەو پێیە دەڵێین دەبێ ڕەخنەگر لێکۆڵەرەوەیەکی ئەدەبیی و شارەزابێت و زانیاریی تەواوی دەربارەی مێژووی ئەدەب و تیۆری ئەدەبی میللەتەکەی و میللەتانی تر هەبێت و سەرباری ئەوەش لەجەوھەردا، چێژ لێوەرگرێکی ئەدەبیشە، دەبێ زانیاریی لەبوارە جیاجیاکانی ژیانی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و ئابووری و ڕۆشنبیرییدا هەبێت و شارەزاییەکی گشتیشی لە زانستە مرۆییەکاندا هەبێ.
به‌و جۆرە ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو كاره‌كته‌رمان ناسى، ئیدى له‌وه ده‌گه‌ین ڕه‌خنه چ له‌بەرهەمی نووسه‌ر ده‌كا. بیرتان نەچێ ئاوێنه‌ى نووسه‌ر ڕه‌خنه‌گره، لێره‌دا خوێنه‌ر و ڕه‌خنه‌گر لێك جیاده‌كه‌ینه‌وه، چونكه هه‌موو ڕه‌خنه‌گرێك خوێنه‌رێكى جددییه، به‌ڵام هه‌موو خوێنه‌رێك ڕه‌خنه‌گر نییه. باشە بۆ ئه‌و دوو چه‌مكه لێك جیاده‌كه‌ینه‌وه و به‌س له‌سه‌ر چه‌مكى ره‌خنه‌گر ده‌وه‌ستین؟ بابزانیین ڕه‌خنه چییه؟ به‌شێك له نوسه‌رانى ئێمه واتێگه‌یشتوون ڕه‌خنه‌گر شێوه‌یه‌كى پۆلیسى هەیە یان له شیوه‌ى مامۆستایه و كاتێك ده‌قه‌كه‌ى تۆى بینى چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ى لێده‌كه‌ى، كه بزانین چه‌ندت ده‌داتێ، به‌و مانایەی وه‌ك نمره‌ى قوتابخانه چه‌ندت له ده‌ى ده‌داتێ! له كاتێكدا ئه‌وه هیچ پێوه‌ندییه‌كى به ڕه‌خنه‌وه نییه. ئه‌و نووسه‌رانەى نمره‌ى پاش ده‌هێنن ئیدى خۆیان لێده‌گۆڕێ و په‌لامارى ئه‌وانى دیكه ده‌ده‌ن و خۆى لێده‌بێته داهێنه‌ری بێھاوتا، چونكه ناوه‌نده ئه‌ده‌بیی و ڕۆشنبیرییه‌كان و ڕه‌خنه‌گره نمره به‌خشه‌كان ده له‌سه‌ر ده‌یان داوه‌ته ئه‌و نوسه‌رە، بۆیه خۆى له‌سه‌روى هه‌موویان ده‌بینێت. ئه‌وه‌یان نه‌ك هه‌ر ڕه‌خنه نییه، به‌ڵكوو ئه‌تكردنى نووسه‌ر و ده‌ق و دونیاى ڕه‌خنه‌شه. به‌شێكى دیكه‌ى ڕه‌خنه‌گرمان هه‌یه به لۆژیكى (باش و خراپ) مامەڵە له‌گه‌ڵ ده‌قدا ده‌كا، ئه‌وه‌ش ڕه‌هه‌ندێكى سۆزدارى هه‌یه. ڕه‌نگه پێوه‌ندى به براده‌رایه‌تییه‌وه هه‌بێ، كه ئێستا به‌شى زۆرى به‌ناو ڕه‌خنه‌گرانى كوردى باشوور به‌و فۆرمە ئیش ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش ناچێته ناو خانه‌ى ڕه‌خنه‌وه، ئێ باشه ڕه‌خنه چییه؟ به‌ر له‌هه‌موو شتێك ڕه‌خنه هه‌ڵسه‌نگاندن نییه، ماركیتنكیش نییه. ڕه‌خنه له‌و كاته‌وه ده‌ست پێده‌كات، كه ئه‌وى دیكه جیاوازتر لەخاوەن دەق بیرده‌كاته‌وه. واته ڕه‌خنه قووڵكردنه‌وه‌ى جیاوازییه‌كانه له‌به‌رانبه‌ر ده‌قدا، دروستكردنى فاكته بۆ تێگه‌یشتنى جیاواز. كتێبێكت خوێندۆتەوە و پێتباشبووە و دوایی له‌سه‌ریت نووسى، ئه‌وه نابێته ڕه‌خنه، یاخود كتێبێكت پێخراپ بوو، ئینجا تۆ شتى له‌سه‌ر بنووسى!
ڕه‌حنه له‌و كاتەدا ده‌ست پێده‌كا، كه كتێبه‌كه ڕاى جیاوازى دروستكرد، بۆیه به‌شى زۆرى كتێبه‌كانى ئێمه بەحیساب ڕه‌خنه‌یان لێگیراوه، بەڵام هیچی ناچێته خانه‌ى ڕه‌خنه‌وه. كتێب هه‌یه خاوه‌نه‌كه‌ى وەک پێویست ناناسرێ و وه‌ك ئه‌وانى دیكه نەخوێندراوەتەوە، چونكه تا ئێستا بەرچاوی خوێنەری باش و ڕەخنەگری جددی نەکەوتووە، یاخود هه‌ست به‌جیاوازى له‌ناو ده‌قه‌كەیدا نه‌كراوه، جیاوازیه‌كانى نه‌بیندراوه، بۆیه دەبینین بە ھۆیەوە پەراوێزکراوە. نووسه‌رى واش هه‌یه، هێشتا كتیبه‌كه‌ی لەچاپخانە دەرنەچووە، ھەوادارانی ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتنى بۆ سازده‌كه‌ن! ئاخر ڕه‌خنه خۆی لە خۆیدا كوشتنى هه‌قیقه‌ته له‌ناو ده‌قدا، نابێ بۆ هه‌میشه به هه‌قیقه‌ته‌كانى ئه‌و نووسه‌ر ڕازیبین. ناشێ تووشی وەهم بین، كە دونیایه‌ك كتێبى هه‌یه. خۆ ئێمه شه‌ڕى زۆریی و كه‌مى كتێب ناكه‌ین. ڕه‌خنه‌گر كاری ئەوەیە چه‌مكى تازه له‌ناو ده‌قدا بدۆزێته‌وه، نه‌ك وه‌هم بۆ نووسه‌ر دروستبكات. ئێستا هه‌ندێك به ناوى ڕه‌خنه تۆمه‌ت ده‌به‌خشنه‌وه، هه‌شیانه بوونه‌ته چاوەش و مه‌دالیاى باشى و خراپی به ملى ئه‌وو ئه‌مدا ده‌كا. هه‌ر كاتێك تێگه‌یشتین ڕه‌خنه چییه، ئه‌و كات له ڕه‌خنه‌گریش ده‌گه‌ین. هه‌یه خوێندنه‌وه بۆ كتێبێك ده‌كا، ناوى لێناوه ڕه‌خنه. ئاخر ڕانان و خوێندنه‌وه‌ى كتێب چ پێوه‌ندییان به چه‌مكى ڕه‌خنه‌وه هەیە. كێشه‌ى ئێمه ئه‌وه‌یه كار بۆ به‌رهەمهێنانى فكرى ڕه‌خنه‌یی ناكه‌ین، ترسمان له گفتوگۆى جددى هه‌یه و تواناى قبوڵکردنی جیاوازییمان نییه. له‌جیاوازى ده‌ترسین، بۆیه خاوه‌ن بنەمای ڕه‌خنه‌نین.