وێستگه.. ستار ئه‌حمه‌د
حه‌سره‌تێك ده‌مكوژێ
نه‌نێشه بتوانم له‌ناخمی ده‌ركه‌م
زامێك نییه.. مشتێ گڵ له چاوی بیماری وه‌رده‌م
گڵكۆیه‌كه له ئه‌ندێشه‌و خه‌رمانێك له خۆزگه
شه‌وانه رامده‌پێچن.. ده‌مده‌نه ده‌ستی شه‌وه‌ی مه‌رگه‌وه
ده‌روازه‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌م واڵا ده‌كه‌م‌و له ئاسۆ ده‌ڕوانم
ده‌بینم چۆله‌كه‌یه‌ك به ده‌نووكی داڵێكه‌وه ده‌جروێنێ
روحی تۆم دێته یاد ,
هه‌ناسه‌یه‌ك ده‌مباته‌وه رێگای دووری
ده‌ڕۆم نه‌چیا ئه‌نگوستم ده‌پێوێ ,
نه‌به‌ردێك به نسێی هه‌ڵوێستم ده‌نه‌وێ
ته‌مێك له ره‌نگی به‌ورو
هه‌ناسه‌ی كۆڕه‌وی ئه‌و ساڵه ده‌چێ
رووی حه‌زم داده‌گرێ
بارانێك به لێزمه
چاوانم پڕده‌كا له نوور
به دوای ره‌شه‌بای ئه‌جه‌لا هه‌ڵدێم
گه‌یشتن ترۆپكی ئاگره ,
هه‌نگاویش جۆگه‌له‌ی برین.
سره‌وتن سنگۆڵه‌ی زریانه ,
هه‌وری سیا تارای بووكێنی مه‌م‌و زین
هه‌وارگه‌ی شه‌وانه‌م , ئه‌ندێشه‌ی چه‌ندین ساڵه
گه‌ڵای دار گوێزێك شیعرێكم نانووسێته‌وه
لاسكێ نابینم قه‌دی هیوایه‌ك به رووما هه‌ڵواسێ
دوا وێستگه‌م , ئه‌شكی خوێنینی دیده‌ی هه‌وره
ده‌ستێك ده‌مژه‌نێ
چۆپیكێش شه‌كره به‌فره.
ستار ئه‌حمه‌د