مه‌سعود محه‌مه‌د وه‌ك ڕه‌خنه‌گرێكی ئه‌ده‌بی … پ. ی. د. فوئاد ڕه‌شید
پێشه‌كی
هزرڤان و زانایه‌كی وه‌ك مه‌سعود محه‌مه‌د (1919 ـ 2002) له ڕووی ژیانبینی و هزره‌وه خاوه‌نی ڕوانینی خۆی بوو، هاوكات له‌گه‌ڵا ئه‌م تێڕوانینه‌دا توانایه‌كی زانستی فره‌لایه‌نی هه‌بوو، به‌رهه‌مه جیاوازه‌كانی گه‌واهیده‌ری ئه‌م ڕاستییه‌ن.
ئه‌ده‌ب و شیكردنه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بی، بوارێكن له‌و بوارانه‌ی كه (مه‌سعود محه‌مه‌د) توانای مه‌عریفییانه‌ی خۆی تێدا به‌رجه‌سته كردووه. له‌م چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌ندێ ئه‌دگاری كه‌سایه‌تی ناوبراو وه‌كو ڕه‌خنه‌گرێكی ئه‌ده‌بی بخه‌ینه‌ڕوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نووسینه‌كه‌مان به‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ردا دابه‌شكردووه.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: ناساندن و خستنه‌ڕووی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی مامۆستا (مه‌سعود محه‌مه‌د) كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ـ په‌یوه‌ندن به دنیای ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه.
له ته‌وه‌ری دووه‌مدا، هه‌وڵمانداوه له ڕێگای چه‌ند زاراوه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌ییه‌وه، په‌نجه بخه‌ینه‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نووسینه ڕه‌خنه‌ییه‌كانی مه‌سعود محه‌مه‌د.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م:
نووسینه‌كانی (مه‌سعود محه‌مه‌د) له بواری ئهدهبناسییدا( )
* كتێبی (حاجی قادری كۆیی):
ئه‌م كتێبه كه له سێ به‌ش پێكهاتووه، به گشتی توێژینه‌وه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌له ده‌رباره‌ی ژیننامه‌ی شاعیری كورد حاجی قادری كۆیی.
له‌م سێ به‌شه‌دا مامۆستا (مه‌سعود محه‌مه‌د) به وردیی قسه‌ی له‌سه‌ر وێستگه جیاوازه‌كانی ژیانی (حاجی قادر) كردووه، وه‌ك لایه‌نی (كات و شوێنی له‌دایكبوونی حاجی قادر، گه‌شتی خوێندنی حاجی قادر، ناكۆكی نێوان حاجی و شێخ نه‌بی، گه‌شته‌كانی حاجی قادر بۆ باڵه‌كایه‌تی و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئهستهنبووڵا، خه‌باتی سیاسی و كوردایه‌تی حاجی قادر).
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كرێ چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر هه‌رسێ به‌شه‌كه‌ی كتێبی (حاجی قادری كۆیی) به‌م شێوه‌یه بخه‌ینه‌ڕوو:
1ـ هۆكار و پاڵنه‌ری نووسینی كتێبی (حاجی قادری كۆیی) بریتین له:
أ ـ هه‌ستكردنی توێژه‌ر (مه‌سعود محه‌مه‌د) به‌وه‌ی كه به پێی پێویست له كه‌سایه‌تی و به‌رهه‌مه‌كانی (حاجی) نه‌كۆڵدراوه‌ته‌وه ((له‌و باوه‌ڕه‌دام تا ئێستا دیراسه‌تێكی ئه‌وتۆ له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه و خه‌بات و ژیانی حاجی قادر بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه له قووڵی و فراوانیدا بگا به‌ڕاده‌ی گرینگی و پێویستی مه‌وزوع))( ).
ب ـ پێم وایه به‌ر له‌م هۆكاره، هۆكارێكی ناوه‌كی به‌هێزتر هه‌یه كه (مه‌سعود محه‌مه‌د)ی هانداوه بۆ نووسین له‌سه‌ر (حاجی قادر) ئه‌ویش سه‌رسام بوونێتی به خودی كه‌سایه‌تی (حاجی قادر) وه‌كو مرۆڤێكی دڵسۆز و خه‌مخۆر و بوێری به هه‌ڵوێست، سه‌رسامییه‌ك كه له گوزارشتكردن لێی جۆرێك له زێده‌ڕۆیی پێوه دیاره ((ئا ئه‌م حاجی قادره ده‌بێ حیسابێكی تایبه‌تی بۆ بكرێ له ژوورووی حیسابی گه‌وره و قاره‌مان و فریشته كه ناویان به‌سه‌ر زمانانهوهیه))( ).
ج ـ بوونی چه‌ند لێكدانه‌وه‌یه‌كی نادروست ده‌رباره‌ی ژیان و ئه‌ده‌ب و خه‌باتی (حاجی قادر) هۆكارێكی دیكه كه نووسه‌ری هانداوه له ژیانی حاجی بكۆڵێته‌وه، هه‌روه‌كو له‌لاپه‌ڕه (12) به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ كردووه. له چوارچێوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه و ڕاستكردنه‌وه‌ی بۆچوونی كه‌سانی دی، نووسه‌ر ئاوڕی له چه‌ندین بابه‌تی مێژوویی و سیاسی و فیكری داوه‌ته‌وه.
2ـ تێكڕای ئه‌م هۆكارانه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد، وایانكردووه كه هه‌رسێ به‌شی كتێبی (حاجی قادری كۆیی) هێنده‌ی قسه‌كردن بێت له كه‌سایه‌تی (حاجی) وه‌كو مرۆڤێكی خه‌مخۆری میلله‌ت و به هه‌ڵوێست، زۆر كه‌متر قسه‌كردن بێت له‌سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی ده‌قه شیعرییه‌كانی. له پاڵا قسه‌كردن له‌سه‌ر بارودۆخی قۆناغ و ژینگه‌ی حاجی قادر و لێره‌یشه‌وه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه نووسه‌ر، باوه‌ڕی پێنه‌بووه، زۆرجار نووسه‌ر له كه‌سایه‌تی (حاجی قادر)یش دووركه‌وتووه‌ته‌وه و باس و بابه‌تێكی فیكری و فه‌لسه‌فی و مێژوویی تری هێناوه ئاراوه.
3ـ جا لێره‌وه ئه‌و پرسیاره دێته پێشه‌وه كه ئایا كتێبی (حاجی قادری كۆیی) له كوێی لقه‌كانی ئه‌ده‌بناسیدا پۆلین ده‌كرێت؟
ئایا ئه‌م كتێبه به‌رهه‌مێكی سه‌ر به ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه؟
هه‌ڵبه‌ته وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به‌نده به سروشتی نێوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه و چۆنێتی و چه‌ندایه‌تی ئاماده‌بوونی ده‌قه شیعرییه‌كانی حاجی قادر له‌نێو هه‌رسێ به‌شی كتێبه‌كه‌دا.
4ـ ئاماده‌بوونی شیعری حاجی له كتێبی (حاجی قادر)دا به پێی پێداویستی بۆچوونه مێژوویی و فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن، واتا لێره‌دا ده‌ق، به‌ڵگه و شایه‌ده له‌سه‌ر (ڕووداوێك، هه‌ڵوێستێك)، بۆ نموونه، له ئاماژه‌كردن بۆ بێكه‌سیی و بێماڵیی (حاجی قادر) نووسه‌ر ئه‌م دێره شیعره دێنێته‌وه:
هه‌ر منم ئێسته وارسی عیسا
بێ كوڕ و ماڵا و بێ ژن و مه‌ئوا( )
له باسكردنی گه‌شته‌كه‌ی (حاجی) بۆ باڵهكهتی، ئه‌م چه‌ند دێره‌ی هێناوه‌ته‌وه:
به بیرت دێ زه‌مانی چووینه باڵه‌ك
به پێ خاوسی نهكهوشم بوو نه كاڵه‌ك( )
5ـ كه‌واته ده‌كرێ بڵێین كتێبی (حاجی قادری كۆیی) توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی ئه‌ده‌بییه، له‌لایه‌ك هه‌ندێ لایه‌نی مێژووه به گشتی و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كاكڵه‌ی نێوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه ده‌چێته‌خانه‌ی (مێژووی ئه‌ده‌ب)ه‌وه به‌و پێیه‌ی قسه له‌سه‌ر ژیاننامه و قۆناغه‌كانی شیعری (حاجی قادر) ده‌كات( ).
• كتێبی ( ده‌ست و دامانی نالی)
ئه‌م كتێبه شرۆڤه‌كردنی ئه‌و دێره شیعرانه‌ی (نالی)یه كه به بۆچوونی نووسه‌ری كتێبه‌كه، لێكدانه‌وه و واتای جیاوازتر هه‌ڵده‌گرن له‌و شه‌رح و شرۆڤه‌یه‌ی له دیوانی (نالی)دایه، كه له‌لایه‌ن مامۆستایان (مه‌لا عبدالكریم مدرس) و (فاتیح عبدالكریم)ه‌وه لێكدراوه‌ته‌وه. نووسه‌ری كتێبی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌م لایه‌نه كردووه و نووسیوێتی ((له‌م نووسینه‌مدا ته‌نها یه‌خه‌گیری شه‌رحی ئه‌و به‌یتانه ده‌بم كه له دیوانه‌كه‌دا هاتووه و من جۆرێكی جودا په‌سه‌ند ده‌كه‌م))( ).
بنه‌مای كاركردن له كتێبی (ده‌ست و دامانی نالی)دا بریتییه له (دیاریكردنی مانای وشه، ئاماژه‌كردن به واتای جیاواز) له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ندێ جار ئاماژه به‌لایه‌نێكی (ڕه‌وانبێژی، كێشی شیعر، جیاوازیی ڕێنووس به پێی بوونی نوسخه‌ی جیاواز) كراوه.
* كتێبی (چه‌پكێك له گوڵزاری نالی):
مامۆستا (مه‌سعود محه‌مه‌د) له‌م كتێبه‌دا سه‌ره‌ڕای باسكردنی ژیانی (نالی)، زیاتر لاپه‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه‌ی ته‌رخانكردووه بۆ ده‌ستڕه‌نگینیی و كاری هونه‌رمه‌ندانه‌ی (نالی) شاعیر و جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه (نالی) له شیعره‌كانیدا پتر مه‌به‌ستی ورده‌كاریی هونه‌رییانه بووه ، له‌گه‌ڵا ئه‌مه‌شدا (مه‌سعود محه‌مه‌د) باسی له‌وه‌ش كردووه كه ((نالی شاره‌زایی به سروشت و به كۆمه‌ڵایه‌تی وێكڕا كۆده‌كاته‌وه و ده‌ستڕه‌نگینانه تابلۆیه‌كی هونه‌ریی ئه‌فسووناویی ئه‌وتۆ له كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ر دوان پێك دێنێ و به چه‌شنێك له تابلۆكه‌دا تێكیان هه‌ڵده‌كێشێت و ده‌یانهۆنێته‌وه مرۆڤ نازانێ كامیان كامن))( ).
لێره‌دا تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه مامۆستا (مه‌سعود محه‌مه‌د) به ڕه‌چاوكردنی ئه‌زموونی ئه‌ده‌بییانه‌ی ده‌قه‌كان، ڕوانینی ڕه‌خنه‌یی خۆی ده‌رده‌بڕێت.
* وتاری (كه‌یفی جوانڕۆیی)( )
ئه‌م وتاره ده‌رباره‌ی ژین و ژیاننامه‌ی شاعیر كه‌یفی جوانڕۆییه له ( 1814 ـ 1883 ) وتاره‌كه چه‌ند ناونیشانێكی لاوه‌كی له‌خۆگرتووه، وه‌ك: (كه‌یفی كوێندهرییه؟ كه‌یفی كه‌ی و چۆن كۆیه‌ی به‌جێهێشت؟…) له كۆتایشدا نووسه‌ر له‌چه‌ند خاڵێكدا به‌راوردێكی له‌نێوان ژیانی (حاجی قادر) و (كه‌یفی) شاعیردا كردووه.
* وتاری (شاكارێكی ئاگرین)( )
ئه‌م وتاره قسه‌كردنه له‌سه‌ر شیعرێكی مه‌لا حه‌سه‌نی (قازیی هه‌ڵه‌بجه) و نووسه‌ر پێیوایه ئه‌م پێنج خشتهكیه چوارده كۆپلهییه، سه‌رده‌مانێك ((له پایه‌ی مارسلیزی كوردی بوو…))( ) وه تێكڕای دێره‌كانی ((نموونه‌ی ئه‌ده‌بی پێشكه‌وتووی ئه‌وسا و ئێستا و هه‌موو ڕۆژگارێكن))( ).
نووسه‌ر له‌م وتاره‌دا پتر له روانگه‌ی هه‌ستی كوردایه‌تییه‌وه ، ئه‌م شیعره‌ی پێ شاكارێكی ئاگرینه.
* وتاری (سڵاوێك له شیعری نوێبابه‌تی كوردی) ( )
نووسه‌ر له‌م وتاره‌دا گله‌یی له ڕاده‌ی ئاڵۆزیی و ته‌مومژاویبوونی شیعری نوێی كوردی ده‌كات و پێیوایه ((شیعری ئێستاكه‌ی كوردی، زۆر به‌داخه‌وه پێبه‌پێ تێ ههڵكشیوه له نامه‌فهوومی تاكو گه‌لێك جاران ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه له خاوه‌نی به‌ولاوه ڕه‌نگه كه‌س تێی نه‌گات)) ( ).
* وتاری (پایه‌ی شیعری كوردی له ئه‌ده‌بی كوردی سه‌ده‌ی نۆزده‌مدا) ( ).
نووسه‌ر ئه‌گه‌رچی ئه‌م ناونیشانه‌ی هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام هه‌رزوو به به‌هانه‌یه‌كی بابه‌تی له‌م ناونیشانه‌وه ده‌چێته‌سه‌ر ناونیشان و بابه‌تێكی دی، كاتێ ده‌ڵێت ((كورد له سه‌ده‌ی نۆزده‌مدا تاكه بابه‌تێكی ئه‌ده‌بی هه‌بووبێت شیعربووه…))( ) كه‌واته ((.. كه شیعره‌كه‌ش خۆی ئهدهبهكهبوو دروستتر ئه‌وه‌یه بزانین پایه‌ی له ژیانی كورده‌واریدا چی بووه؟))( )
له چوارچێوه‌ی پێگه‌ی شیعری كوردی له ژیانی كورده‌واریدا، نووسه‌ر ئاماژه به‌چه‌ند خاڵێك كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی شیعر نووسین به‌زمانی كوردی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ستی خۆڕسكی نه‌ته‌وه‌یی بووه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه شیعر ئاماده‌ییه‌كی زۆری هه‌بووه و كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی كه ((… ئه‌گه‌ر پێشتر شاعیری كورد له ئاڵقه‌ی پیاواندا ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت دواتر ناوناوه ئافره‌تی كوردیشی بوو به شیعربێژ)) ( ).
* وتاری (زڕه خه‌ون له ته‌مومژ به ده‌وری مه‌حوی تۆقهڵهوه) ( ).
نووسه‌ر له‌م وتاره‌دا ئاماژه‌ی به ئاست به‌رزیی پێگه‌ی شاعیرانه‌ی (مه‌حوی) كردووه و چه‌ند دێره شیعرێكی (مه‌حوی) لێكداوه‌ته‌وه و جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه ((شیعری مه‌حوی ده‌بێ به كێش و ته‌رازووی سه‌رده‌می خۆی هه‌ڵبكێشرێت..)) ( ).
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م جۆره بۆچوونانه‌ی نووسه‌ر و ته‌نانه‌ت لێكدانه‌وه‌كانیشی بۆ دێره شیعره‌كانی (مه‌حوی) له‌چوارچێوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه و ڕاستكردنه‌وه‌ی بۆچوون و لێكدانه‌وه‌ی كه‌سانی ترن.
* وتاری (كه‌وچكێك شه‌كر بۆ قاوه‌ی تاڵا) ( ).
ئه‌م وتاره به وته‌ی نووسه‌ره‌كه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ وتارێكی نووسه‌رێكی دی تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ((شیعری نالی له‌چاو هی حاجی قادر هێنده به‌رزه، كوردی گوته‌نی، ئاسمان و ڕێسمانه…)) ( ).
(مه‌سعود محه‌مه‌د) له‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌كه‌وه به‌رگری له توانای هونه‌رییانه‌ی (حاجی قادر) وه‌كو شاعیرێك كردووه، له پاڵا ئه‌مه‌شدا نووسه‌ر له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا خۆیشی ئاماژه‌ی بۆ دوو هۆكار كردووه له ژیانی حاجیدا (نه‌بوونی عیشقێكی سووتێنه‌ر) و… (كه‌وتنه سه‌ر خولیای كوردایه‌تی) ئه‌مانه هۆكاربوونه بۆ ئه‌وه‌ی كه (حاجی قادر) ((زۆر گوێنه‌داته خه‌ریك بوون به ئارایشتی به‌یته‌كانی)) ( ). دیاره مه‌به‌ستیشی له (ئارایشت) لایه‌نی هونه‌ریی شیعره‌كانه.
ته‌وه‌ری دووه‌م:
ڕه‌نگه به پتر له شێوازێك بتوانرێ سیماكانی كه‌سایه‌تی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی (مه‌سعود محه‌مه‌د) له‌نێو به‌رهه‌مه‌كانیدا دیاری بكرێت، به‌ڵام لێره‌دا پێمان وایه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م چه‌ند چه‌مك و زاراوه‌یه‌وه ده‌كرێت هه‌ندێ ئه‌دگارو سیمای كاره ڕه‌خنه‌ییه‌كانی ناوبراو دیاری بكه‌ین.
1ـ ئیستا تیكای ده‌قی ئه‌ده‌بی:
ئاشكرایه به‌ر له هه‌ر كارێكی ڕه‌خنه‌یی، ڕوانین و دیدێكی تایبه‌تی بۆ ده‌قی ئه‌ده‌بی ئاماده‌یی خۆی هه‌یه، له ڕووی جۆر‌و چۆنێتی ((داڕشتنی و بونیاد‌و ئه‌رك و ده‌لاله‌تدا)) ( ) هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه چۆنێتی كاری ڕه‌خنه‌یی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی به جۆر‌و چۆنێتی ئه‌م ڕوانینه‌وه هه‌یه. به ده‌ربڕینێكی دی چۆنێتی تێگهتنیش له سروشت و پێكهاته‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بی، وا له ڕه‌خنه‌گر ده‌كات چۆن و به زمان و كه‌ره‌سته‌یه‌ك ده‌قی ئه‌ده‌بی شیبكاته‌وه؟؟ له دوو توێی به‌رهه‌مه‌كانی (مه‌سعود محه‌مه‌د)دا ده‌كرێ ئاماژه به‌م چه‌ند بیروبۆچوونانه بكه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان دیدی ناوبراو ده‌خه‌نه‌ڕوو، ده‌رباره‌ی لایه‌نه جیاوازه‌كانی شیعر وه‌كو ژانرێكی ئه‌ده‌بی:
* شیعر له نێوان ته‌كنیكی هونه‌ری و بابه‌تی ناوه‌ڕۆكدا.
له دوو توێی نووسینه جیاوازه‌كانی مامۆستا (مه‌سعود محه‌مه‌د)دا لێره و له‌وێ به‌ده‌م لێكدانه‌وه‌ی دێره شیعره‌كان و باسكردنی توانای شاعیرانه‌وه، چه‌ند بیروبۆچوونێكی ڕه‌خنه‌یی به‌كورتی ده‌ربڕیوه كه نیشانه‌ی چۆنێتی ڕوانینێتی له شیعر و جۆری مامه‌ڵه‌كردنیشی له‌گه‌ڵا ده‌قی شیعریدا به‌دیارده‌خه‌ن.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له‌م بیروبۆچوونانه وردبینه‌وه:
ـ ((شیعر بابه‌تێكه له‌لایه‌ن مه‌هاره‌ته‌وه ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌ده‌بی په‌خشان و هونه‌ره‌وه… هه‌رچی بابه‌تێكی پشكی جوانی و مه‌هاره‌تی تێدا به‌رچاوبێت له پله‌ی یه‌كه‌مدا ڕوخساره ئه‌وجا ناوهڕۆك)) ( ).
ـ (( ئینجا كه زانیمان شیعر خزمی هونه‌ره هه‌قمانه لێی داوا بكه‌ین جوان و ڕازاوه‌بێت كه وه‌ها نه‌بێت له شیعرایه‌تی ده‌كه‌وێت)) ( ).
تێبینی ده‌كه‌ین، مامۆستا (مه‌سعود محه‌مه‌د) ئیستاتیكای ده‌قی شیعریی گرێداوه‌ته گه‌مه زمانی و هونه‌رییه‌كانی نێو خود شیعره‌كه‌وه نه‌ك ئه‌و بابه‌ته‌ی كه بووه‌ته نێوه‌ڕۆكی ده‌قه‌كه. ئه‌مه‌ش له دوولاوه جێگای سه‌رنجه، له‌لایه‌ك ئه‌م تێگه‌یشتنه بنه‌مایه‌كی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخه كه سه‌ره داوهكهیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فۆرمالیسته‌كانی ڕووسیا و قوتابخانه‌ی ڕه‌خنه‌ی نوێی ئه‌نگلۆ ـ ئه‌مریكی له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م تێگه‌یشتنه بۆ سه‌رده‌می خۆی بۆچوونێك بووه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه باوه‌ی نێو ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی بووه، كه پتر له ڕوانگه‌یه‌كی سیاسی و ئایدیۆلۆژییه‌وه ته‌ماشای ده‌قی ئه‌ده‌بییات كردووه.
ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی مامۆستا (مه‌سعود محه‌مه‌د) ده‌رباره‌ی شیعرایه‌تی شیعر، له ئاستی ڕه‌خنه‌ی پراكتیكیشدا ئاماده‌یی هه‌بووه و هه‌ر له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی شرۆڤه‌ی ده‌قه شیعرییه‌كانی كردووه، ئه‌مه ده‌مانباته سه‌ر بابه‌تی ڕوانینی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی (مه‌سعود محه‌مه‌د) كه ده‌كرێ به زاراوه‌ی (دهقبهندیی) ناویببه‌ین، به‌و مانایه‌ی ڕه‌خنه‌گر له كاری ڕه‌خنه‌ییدا ته‌نها له‌نێو بازنه‌ی خودی ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كه‌دا كارده‌كات، نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌وه، ئه‌وه‌تا مامۆستا (مه‌سعود محه‌مه‌د) به ڕاشكاوی گوزارشت له ڕوانینی ڕه‌خنه‌ییانه‌ی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت: ((ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ له شیعردا ڕێ به‌ڕه‌خنه‌گر نادرێ له ده‌ره‌وه‌ی شیعره‌وه ((منگق)) و فه‌لسه‌فه بێنێ و بیكا به ڕه‌خنه له شیعر، به‌ڵام ((منگق)ێك له ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كه‌وه هه‌ڵستێ و خۆی به‌سه‌ر واتاكه‌یدا بسه‌پێنێ ده‌شێ و ده‌بێ بكرێته ئه‌مرازی پێوانه‌ی شیعره‌كه)) ( ).
له‌گه‌ڵا ئه‌م ڕوانینهشدا به‌لای (مه‌سعود محه‌مه‌د)ه‌وه، ده‌شێ ناوه‌ڕۆكیشی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت له دروستكردنی به‌هاو بایه‌خی ده‌ق، ناوبراو له‌سه‌روبه‌ندی باسكردنی ناوه‌ڕۆكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات گه‌ر شیعر پیاهه‌ڵدانێكی سیاسی كه‌سێكی دیاریكراو بكاته ناوه‌ڕۆكی خۆی، ئه‌وا ته‌مه‌نی ئه‌م ده‌قه زۆر كورت ده‌بێت و په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌و كه‌س و ڕووداوه سیاسییه‌وه كه ده‌قه‌كه‌ی بۆ داڕێژراوه( )، به‌ڵام قسه‌كردن و وێناكردنی هه‌ست و نه‌سته مرۆییه‌كان جۆرێك له جوانی و به‌هایه‌كی تایبه‌تی به ده‌ق ده‌به‌خشن ((ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ هه‌موو به‌رهه‌مێك تا وتووێژی له‌گه‌ڵا سه‌رچاوه قووڵه‌كانی نه‌فسی مرۆڤدا بێ نه‌مرتر ده‌بێ)) ( ).
2/ كرده‌ی (ته‌ئویل)كردنی شیعر:
له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه ئه‌ركی زمان له‌نێو پرۆسه‌ی شیعردا، خاوه‌ن ئه‌ركێكی ئیستاتیكییه، ئه‌مه‌ش وایكردووه زمانی شیعر، زمانێكی سروشبه‌خش بێت و تاڕاده‌یه‌ك مانا نادیاربێت و پتر له خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵبگرێت، له‌م چوارچێوه‌دا مامۆستا (مه‌سعود محه‌مه‌د) ڕای تایبه‌تی خۆی ده‌ربڕیوه و نووسیوێتی ((… ڕه‌وا نییه له ده‌ره‌وه‌ی شیعری شاعیر واتای بۆ بخوازرێته‌وه و لێی بار بكرێت. دۆزینه‌وه‌ی واتا له ده‌قی شیعر جودایه لهبهسهرهوهنان)) ( ). لێره‌وه (مه‌سعود محه‌مه‌د) ئه‌و بۆچوونه ده‌رده‌بڕێت كه باوه‌ڕی به خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز هه‌یه، به‌ڵام نابێ ئه‌مه له سنووری ده‌قه‌كه ده‌ربچێت و ناوبراو باوه‌ڕی به ته‌ئویلی بێ بنگه))( ) نییه، واتا نابێت به شێوه‌یه‌ك بێت له ده‌ره‌وه‌ی شیعره‌كه‌وه بێت، ئه‌مه‌ش مانای سنوورداریی كرده‌ی ته‌ئویلكردن دیاری ده‌كات. ئه‌م بۆچوونه‌ش ته‌بایه له‌گه‌ڵا ئاڕاسته‌یه‌كی نێو گوتاری ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخ، له‌م بواره‌دا نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گری ئیتالی (ئیمبه‌رتۆ ئیكۆ) ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ق ڕاڤه و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام كه‌سی ڕاڤه‌كار ئازادیی ڕه‌های نییه و به‌ڵكو چه‌ند بنه‌ماو پێوه‌رێك كرده‌ی ڕاڤه‌كردنه‌كه‌ی سنوور به‌ند ده‌كات( ).
3ـ بڕیار و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌خنه‌یی:
دوور له بیروڕای تاكه كه‌سیی، له پێناسه‌كردنێكی بابه‌تیانه‌ی چه‌مكی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا، ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی به‌وه پێناسه ده‌كرێت كه ((بریتییه له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه گرنگی ده‌داته پێناسه و پۆلینكردن و شیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كانن)) ( ).
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای باسی ئێمه‌یه هه‌ڵسه‌نگاندن و بڕیاری ڕه‌خنه‌ییه.
(مه‌سعود محه‌مه‌د) له ماوه‌ی شرۆڤه‌كردن و شیكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می وه‌ك (حاجی قادر، نالی، مه‌حوی) ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌قه‌كان و توانای شاعیرانی هه‌ڵسه‌نگاندووه.
(مه‌سعود محه‌مه‌د) ئه‌م كاره‌یشی به به‌رچاو ڕوونیی و ڕه‌چاوكردنی بابه‌تیانه كردووه، له‌سه‌روبه‌ندی باسكردنی توانای داهێنه‌رانه‌ی (مه‌حوی) و كێشانه و پێوانه‌كردنی شیعره‌كانیدا، نووسیوێتی ((من له عه‌یاره‌ی نرخ پێ‌و هه‌رچی خاترانه‌یه تێم نه‌خوێندووه‌ته‌وه، مه‌رجه‌كانی په‌سندایه‌تی عه‌یاره‌ش له بابه‌تێكه‌وه بۆ بابه‌تێك ده‌گۆڕێن. ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه لایه‌نی (جوانی) تێیاندا بنه‌ڕه‌تییه ده‌بێ له پله‌ی جوانیدا ژوورووی (ناوه‌نجی) كه‌وتبێته‌وه ده‌نا به عه‌یاره‌ی من له سه‌نگ ده‌كه‌وێ..)) ( ).
جێگای سه‌رنجه لێره‌دا مامۆستا (مه‌سعود محه‌مه‌د) به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها، ته‌ماشای ده‌قه‌كانی نه‌كردووه، به‌ڵكو ڕه‌چاوی تایبه‌تمه‌ندێتی ده‌قی كردووه، ده‌قێك به نیاز‌و مه‌به‌ستی جوانی هونه‌ریی نووسرابێت و هه‌ر ئه‌م جوانییه‌ش مه‌به‌ستی بنه‌ڕه‌تیی بێت، جیاوازه له ده‌قێك كه له نێو جه‌خت له خه‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یان نه‌ته‌وه‌یی ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ش بۆچوونێكی دروست و بابه‌تییه، چونكه ده‌قی شیعری به‌پێی مه‌به‌سته شیعرییه‌كان (الاغراچ الشعریه) زمان و سروشت و نێوه‌ڕۆكیان ده‌گۆڕێت.
مامۆستا (مه‌سعود محه‌مه‌د) بڕیار و هه‌ڵسه‌نگاندنه ڕه‌خنه‌ییه‌كانی به‌رهه‌می خوێندنه‌وه‌و ئاشنایه‌تی و ئاوێتهبوونێتی به ئه‌زموونی ده‌قه‌كانه، بۆ نموونه له‌باسكردنی (مه‌حوی)دا ده‌ڵێت ((له ده‌مێكه‌وه به دڵا و هۆش ئاشنایانم، پێ به پێی فراژیبوونیشم له ناسینه‌وه‌ی بایه‌خ و نرخ و جوانی پتر ئۆگری ناو و شاعیریه‌تییان بووم)) ( ).
هه‌ر بۆیه‌شه، ناوبراو بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه ڕه‌خنه‌ییه‌كانی نموونه‌ی شیعری هێناوه‌ته‌وه‌و به به‌ڵگه‌وه بۆچوونه‌كانی خۆی ده‌ربڕیوه. هه‌ر بۆ نموونه كتێبی (چه‌پكێك له گوڵزاری نالی) سه‌رتاپای ڕوونكردنه‌وه‌ی گه‌مه هونه‌رییه زمانییه‌كانی (نالی) شاعیره، ئیدی ئاساییه نووسه‌ری كتێبی ناوبراو، له شوێنی شیاوی خۆیدا بنووسێت ((نالی زهنێكی وه‌ها هه‌ستیاری هه‌بووه، هه‌ر ده‌ڵێی جامی كامێرایه له ترووكهیهكدا وێنه‌ی جیهانێكی به‌رینی تێدا نه‌قش به‌ستوو ده‌بێ… بێگومان هونه‌ركار له نه‌خشه‌كێشانی ورد و قووڵدا، مه‌به‌ستی تایبه‌تیشی نه‌بێ، وێنه‌كه‌ی پڕ ده‌بێ له ناوهڕۆك)) ( )
له شوێنێكی دیكه‌دا هێنده سه‌رسامیی خۆی به‌رانبه‌ر هونه‌ری شیعر نووسینی (نالی) ده‌رببڕێت و له‌باره‌ی سه‌رنجی خۆی له ئاست شرۆڤه‌ی دێره شیعرێكی نالی‌دا بنووسێت ((… ده‌ك ماڵت شێوێ نالی بۆ كام مه‌ڵبه‌ندی بێ سنووری غه‌م و ته‌می عیشقمان ده‌به‌ی…)) ( ).
نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن) ڕه‌خنه‌ی له‌م جۆره ده‌ربڕینه گرتووه و نووسیوێتی ((مامۆستا (مه‌سعود محه‌مه‌د) هێنده به شیعری نالی سه‌رسامه جاری وایه، به (ده‌ك ماڵت شێوێ نالی) هه‌ستی خۆی ده‌رده‌بڕێت كه ناكه‌وێته خانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ده‌بییه‌وه، ئاخر ئیشی ڕه‌خنه‌گر ئه‌وه نییه، بڵێت فڵانه شیعر جوانه، ئیشی ئه‌وه‌یه پێمان بڵێت، ئه‌وه چییه وایكردووه فڵان شیعر جوان بێت)) ( ).
ئه‌گه‌ر نووسه‌ر (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن) له‌م ڕه‌خنه‌یه‌دا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بێت كه زمانی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی مامۆستا (مه‌سعود محه‌مه‌د) زمانێكی ڕه‌خنه‌یی نییه، ئه‌وا ئه‌مه‌یان شتێكی ئاساییه، (مه‌سعود محه‌مه‌د) نامه‌یه‌كی ئه‌كادیمی نه نووسیوه و بگره هه‌ر له ناونیشانی كتێبه‌كه‌وه (چه‌پكێك له گوڵزاری نالی) دیاره كه توێژینه‌وه‌یه‌كه ئاماده‌بوونی بیروبۆچوونی خودیی (خودی ڕه‌خنه‌گر) تیایدا شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه، بیروبۆچوونی خودییش له‌نێو كاری ڕه‌خنه‌یدا ڕواڵه‌تێكی ئاسایی ئه‌م گوتاره‌یه، چونكه ڕه‌خنه خۆی به‌ر له‌هه‌ر میتۆد و میتۆدكارییهك چالاكییه‌كی خودییه.
دواتر ئه‌گه‌ر (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن) خودی كرداری هه‌ڵسه‌نگاندنی لا په‌سه‌ند نییه، چونكه پێیوایه ئه‌مه كاری ڕه‌خنه‌گر نییه، ئه‌مڕۆ زۆر له لایه‌نگرانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخ به‌جۆرێكی دی له‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌ڕوانن و پێیان وایه، هه‌ڵسه‌نگاندن بریتییه له ئاستێكی گرنگی دیكه‌ی كاری ڕه‌خنه‌یی( ) ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌گری ئه‌مه‌ریكی ڕێنیه وێڵك (1903 ـ 1996) پێیوایه نه‌بوونی بڕیاری ڕه‌خنه‌یی له‌نێو كارێكی ڕه‌خنه‌ییدا، كاره‌كه شكستخواردوو ده‌كات( ).
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا (تۆدۆرف) كه ڕه‌خنه‌گرو تیۆریزهكارێكی دیاری ڕه‌خنه و تیۆری ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخه ئاماژه‌ی به ئه‌ركی هه‌ڵسه‌نگێنه‌رانه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كردووه( ).
دواتریش مامۆستا (مه‌سعود محه‌مه‌د) هۆكار و چۆنێتی داڕشتنی هونه‌رییانه‌ی شیعره‌كانی به بۆچوونی خۆی لێكداوه‌ته‌وه، پاشان بڕیاری جوانیی ده‌قه‌كانی داوه و سه‌رسامیی خۆی ده‌ربڕیوه.
ئه‌مه‌ش دۆخێكی دروست و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بابه‌تییانه‌یه.
ئه‌نجام
له‌دوای خستنه‌ڕوو و تاوتوێكردنی به‌رهه‌مه ڕه‌خنه‌ییه‌كانی مامۆستا (مه‌سعود محه‌مه‌د) ده‌كرێ ئه‌م چه‌ند خاڵه وه‌كو ئه‌نجامێكی ئه‌م كورته لێكۆڵینه‌وه‌یه دیاری بكه‌ین:
1ـ ئه‌و نووسیانانهی مامۆستا (مه‌سعود محه‌مه‌د) كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سه‌ر به‌دنیای ئهدهبناسیین، ته‌نها ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی نین، به‌ڵكو هه‌ندێكیان پتر ده‌چنه نێو مێژووی ئه‌ده‌به‌وه، هه‌ر بۆ نموونه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر (حاجی قادری كۆیی) ئاوێته‌یه‌كه له (مێژوو به گشتی، ژیننامه، بیروبۆچوونی فه‌لسه‌فی و سیاسی) ئه‌و به‌ش و بڕگانه‌ی په‌یوه‌ندن به لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه، زیاتر سه‌ر به مێژووی ئه‌ده‌بن.
2ـ هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێ له‌به‌رهه‌مه ڕه‌خنه‌ییه‌كانی (مه‌سعود محه‌مه‌د) له بازنه‌ی ڕه‌خنه‌ی پراكتیكین، به‌ڵام ئه‌م جۆره كارانه خاڵی نین له ده‌ربڕینی بیروڕای تیۆریی ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كانی ڕه‌خنه و ئه‌ده‌ب و داهێنان، ئه‌مه‌ش راده‌ی هۆشمه‌ندیی ره‌خنه‌یی لای ناوبراو ده‌رده‌خات.
3ـ ڕوانینی ڕه‌خنه‌ییانه لای (مه‌سعود محه‌مه‌د) له‌سه‌ر بنه‌مای ئیستاتیكای خودی ده‌قی ئه‌ده‌بی دامه‌زراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌مه‌شدا ڕه‌چاوی تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌زموونی ئه‌ده‌بییانه‌ی ده‌ق ده‌كات، هه‌ر لێره‌شه‌وه بڕیار و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ هه‌ر ده‌قێك له ڕوانگه‌ی ئه‌م ڕهچاوكردنهیه.
4- به‌لای مه‌سعود محه‌مه‌ده‌وه ، بابه‌تی ناوه‌رۆكی ده‌قیش رۆڵی خۆی هه‌یه‌له پتر بایهخداركردنی ده‌ق و پێیوایهچهنده ناوه‌رۆك پێوه‌ند بێت به هه‌ستی مرۆیی قوڵایی ناخی مرۆڤه‌وه، هێنده ده‌قه‌كه نه‌مر ده‌بێت، نه‌ك ده‌ق بۆ كه‌سێكی سیاسی دیاریكراو بێت.
5ـ زۆربه‌ی بیر‌و بۆچوونه ڕه‌خنه‌ییه‌كانی (مه‌سعود محه‌مه‌د) ته‌باو هاو ئاراسته‌ی گوتاری ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخن.
پ. ی. د. فوئاد ڕه‌شید
كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی ـ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
—————–
سه‌رچاوه‌كان
1ـ مه‌سعود محه‌مه‌د، چه‌پكێك له گوڵزاری نالی، چاپی دووه‌م، ده‌زگای ئاراس، هه‌ولێر، 2007.
2ـ مه‌سعود محه‌مه‌د، ده‌سته‌ودامانی نالی، چاپی دووه‌م، ده‌زگای ئاراس، هه‌ولێر، 2007.
3ـ مه‌سعود محه‌مه‌د، كه‌وچكێك شه‌كر بۆ قاوه‌ی تاڵا، چاپی یه‌كه‌م، ده‌زگای ئاراس، هه‌ولێر، 2010.
4ـ مه‌سعود محه‌مه‌د، حاجی قادری كۆیی، به‌شی (1 ـ 3)، چاپی دووه‌م، ده‌زگای ئاراس، هه‌ولێر، 2010.
5ـ رینیه ویلك، مفاهیم نقدیه، ت. د. محمد عصفور، مگابع الرساله، الكویت، 1987.
6ـ فاچل پامر، اللغه الپانیه، الگبعه الاولی، المركز الپقافی العربی، بیروت، 1994.
7ـ د. حسین خمری، سردیات النقد، الگبعه الاولی، منشورات الاختلاف، الجزائر، 2011.