 
	شیعری مناڵان/ ئێمەی قوتابی … ڕۆستەم خامۆش
Closed							
	
						
						
					ئێـمـەی  قـوتـابـی ژیـــر و بــە ئـاگـا
لەسەرخۆ دەڕۆین بەرەو خوێندنگـا
ئــەوێ هـێــلانـەی ســـەدان ئـاواتــە
تیـشــكـی زێــڕیـنـی خـــۆری وڵاتــە
خوێندن چـرایە بـۆ ڕێی هەموومان
هێمـای بەرزیەتـی گەل و نیـشـتـمان
تەنها بە خوێندن پێشكەوتوو دەبین
لـە گشـت جیهانا سەركەوتوو دەبین
            ڕۆستەم خامۆش

 
			 
			 
			