
ته‌مه‌ن … نووسینی: ئه‌حمه‌د كامه‌ران
ته‌مه‌نی من…
وه‌كو ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز وایه.
خێرا دێت …
خێرا ده‌ڕوات…
ئه‌گه‌ر كۆنترۆلی ته‌مه‌نم به‌ده‌ستی خۆم بوایه
راسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه,
پڕبوون له یاده‌وه‌ری جوان جوان بۆم, كه هیچ
كاتێك ناتوانم له یادیان بكه‌م,به‌ڵام
هه‌ركاتێكیش ئه‌و ته‌مه‌نه‌م به نێو هزرم دا دێته‌وه
گڵپه‌یه‌كی ئاگر له‌نێو ناخی دڵم دا هه‌ڵده‌گیسرێت
هه‌ڵگیسرانی ئه‌و گڵپه ئاگره‌ی نێو ناخی دڵم
هه‌روه‌كو هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی خوێناوی وایه
یاده‌وه‌ریه‌كانی ته‌مه‌نی منداڵیم له به‌شێكی
كووچه و كۆڵانه‌كانی ئه‌م شار و ئه‌و شار كه‌وتوه
كه هیچ كاتێك ناتوانم كۆیان بكه‌مه‌وه,چوونكه
له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونی هه‌رته‌مه‌نێكم یاده‌وه‌ریه‌كانیشم
كه‌وتۆته نێو دیلی ته‌مه‌نه‌وه.
ئه‌م شه‌و له كووچه‌یه‌كی ئه‌م شاره‌وه …
دڵۆپ دڵۆپ فرمێسكی نێو ناخم هه‌ڵده‌ڕێژم
بۆ دیله‌كانی ته‌مه‌نم…
ته‌مه‌نم هه‌روه‌كو گه‌ڵای داره‌كانی لێهاتووه
ساڵ به ساڵ له هه‌ڵوه‌رین و ماڵئاوایی دایه
ئه‌م ساڵیش له چاوه‌ڕوانی ساڵێكی تردام
بۆ ماڵئاوایی له ته‌مه‌نێكی ترم…
ئاخۆ ده‌بێت له چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه‌ش دا بم
كه بۆ هه‌تا هه‌تایه ماڵئاوایه‌كی گه‌رم
له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانم دا بكه‌م .
18|10|2019