
جۆر و شێوه‌كانی بوونی كاریكاتێر له ڕۆژنامه‌گه‌ریدا (به‌شی 8)… هه‌ندرێن خۆشناو
وێنه‌ی كاریكاتێریی ده‌توانێت له ڕۆژنامه‌گه‌ری خولاودا به چه‌ندین شێوه‌ی جیاوازه‌وه بوونی هه‌بێت، به گوێره‌ی ئامانجه دیاریكراوه‌كانی یان ئاماژه زۆره‌كانی تره‌وه، له نێو ئه‌و شێوانه‌شه‌وه ده‌توانین باس له‌م شێوانه‌ی خواره‌وه بكه‌ین: 1- گۆشه‌ی سه‌ربه‌خۆ. 2- كاریكاتێری بڵاوكراوه له گۆشه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی تردا. 3- كاریكاتێری وه‌رگیراو له ڕۆژنامه‌یه‌كی دیكه. 4- كاریكاتێری به‌رگ له گۆڤاره‌كاندا. 5- ئه‌و كاریكاتێره‌ی ده‌بێته سیمبولێك (لۆگۆ) بۆ بڵاوكراوه‌كه. 6- ئه‌و كاریكاتێره‌ی هاوشانه له‌گه‌ڵ ناونیشانی گۆشه‌یه‌كی دیاریكراودا. 7- چیرۆكه كاریكاتێر (كۆمیكس).
8- كاریكاتێری ئاوێته (زنجیره):
كاریكاتێری ئاوێته ئه‌و كاریكاتێره‌یه كه له چه‌ند وێنه‌یه‌كی كاریكاتێری پێكدێت، له چوار پێنج وێنه تێناپه‌ڕێت، هه‌ر هه‌موویان به‌ره‌وپێشوه‌چوونی ڕووداوێك پێكدێنن، له‌وانه‌یه وا بێته‌پێش چاو كه كاریكاتێری ئاوێته جیاوازی نه‌بێت له‌گه‌ڵ كاریكاتێری كۆمیكس، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشای بكه‌ین جیاوازیه‌كی گه‌وره ده‌بینینه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كاریكاتێری كۆمیكس زۆرجار هاوشانه له‌گه‌ڵ ده‌قی چیرۆكێكی ئه‌ده‌بیدا، ده‌گمه‌نیشه ئه‌گه‌ر كاریكاتێرێكی پوختی تێدا ببینینه‌وه وه‌كو ئه‌و نمونه‌یه‌ی كاریكاتێره‌كانی هونه‌رمه‌ند (هێرلۆف بیدسترپ) كه باسمان كرد.
به‌ڵام كاریكاتێری ئاوێته كاریكاتێرێكی پوخته. هۆنینه‌وه چیرۆكیانهكهی كورت و پوخته، بۆ گه‌یاندنی بیرۆكه‌یه‌كی كۆمیدیانه بۆ بینه‌ر، زۆرجاریش ده‌قی ئه‌ده‌بی تێدا به‌كارنایه‌ت و به‌تاڵه له سه‌ركه‌وتی درامایی، بۆ به‌راوردكردن له نێوان هه‌ردوو شێوه‌دا، تابلۆیه‌كی (هێرلۆف بیدسترپ) دێنینه‌وه و به‌راوردی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ كاریكاتێره‌كه‌ی پێشوو، له‌م كاریكاتێرهیدا هۆنینه‌وه‌ی چیرۆكیانه وونه، كاریكاتێریسته‌كه قایله به تێبینیكردنی بیرۆكه‌یه‌كی كۆمیدیانه و پێشی ده‌خات له قۆناغی ماقوڵه‌وه بۆ ناماقوڵ، هونه‌رمه‌ند به بیرۆكه‌یه‌كی زۆر ئاسایی ده‌ست پێده‌كات كه شتێكی وای تێدانیه كه ببێته هۆی وروژاندنی گاڵته‌جاڕی یان سه‌رسوڕمان، نیگاركێشێك كه‌لوپه‌لی خۆی هه‌ڵده‌گرێت و به‌دوای شتێك‌دا ده‌گه‌ڕێت كه وێنه‌ی بكێشێت، له باكگراوندی كاریكاتێره‌كه‌ش دیمه‌نێكی سروشتی هه‌یه كه وێنه‌ی خانوویه‌كی لادێی له‌خۆده‌گرێت، له قۆناغی دووه‌م و سێیه‌میشدا، هیچ شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ریان تێدانیه، نیگاركێشه‌كه به‌رده‌وامه له وێنه‌كێشانی خانووه‌كه و چه‌ندی شتێكی بۆ زیادده‌كات له تابلۆكه‌یدا، سه‌رسوڕمانه‌كه كاتێك ڕووده‌دات كه نیگاركێشه‌كه له نیگاركردنی خانووه‌كه ته‌واوده‌بێت و تابلۆكه‌ی هه‌ڵده‌گرێت و ده‌ڕوات، خانووه‌كه ده‌چێته سه‌ر تابلۆكه و له شوێنی خۆیدا نامێنێت. به‌م شێوه‌یه هه‌ر سێ كاریكاتێر كێشراون بۆ هێنانه‌دی پێشكه‌وتنێكی ئاسایی بۆ بیرۆكه‌یه‌ك، له قۆناغی چواره‌م وكۆتاییدا له‌ناكاو ڕێڕه‌وێكی جیاوازی ده‌داتێ كه ببێته هۆی نانه‌وه‌ی سه‌رسوڕمان و پێكه‌نین.
به‌ڵام له كاریكاتێری یه‌كه‌مدا ده‌توانین به شێوه‌ی ده‌قێكی ئه‌ده‌بی دایڕێژینه‌وه به‌م شیوه‌یه، قه‌شه‌یه‌كی ڕێبوار ژنێكی جوانی له‌به‌رانبه‌ردا دانیشتووه و گۆڤارێك ده‌خوێنێته‌وه، قه‌شه‌كه‌ش كتێبی ئینجیل ده‌خوێنێته‌وه، به‌ڵام چاوی به قاچه‌كانی ژنه‌كه ده‌كه‌وێت، بۆئه‌وه‌ی لاواز نه‌بێت به‌رانبه‌ر به‌م فریودانه، ڕووی وه‌رده‌گێڕێت و ده‌موچاوی به كتێبه‌كه داده‌پۆشێت، به‌ڵام به‌بێ ویستی خۆی چاوه‌كانی دووباره به‌لای قاچی ژنه‌كه وه‌رده‌گه‌ڕێن، كه ئه‌مجاره جله‌كه‌ی زیاتر له‌سه‌ر قاچه‌كانی لاچووه، له دواییدا قه‌شه‌كه ڕاده‌ستی ئه‌م فریودانه ده‌بێت، كتێبه‌كه له‌سه‌ر ده‌موچاوی لاده‌بات و ته‌ماشای قاچه‌كانی ژنه‌كه ده‌كات، ژنه‌كه‌ش زیاتر جله‌كه‌ی له‌سه‌ر قاچه‌كانی لاده‌بات تا زیاتر به‌ده‌ركه‌ون، قه‌شه‌كه‌ش كتێبه‌كه داده‌خات و وه‌لاوه‌ی ده‌نێت و به‌شه‌رمه‌وه ته‌ماشای قاچه‌كانی ده‌كات، و تهماشاكردنهكه به‌دیقه‌تتر ده‌بێت، و ڕاده‌ست ده‌بێت و ڕێ به‌خۆی ده‌دات ده‌ستبازی به قاچه‌كانی ژنه‌كه‌وه بكات، كاتێك كه ژنه‌كه گۆڤاره‌كه لاده‌دات كه ده‌موچاوی پۆشیبوو، بۆ قه‌شه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ی كه گۆڤاره‌كه‌ی ده‌خوێنده‌وه ژن نه‌بوو به‌ڵكو ئیبلیس بوو، بۆیه ئه‌ویش ده‌ست به پاڕانه‌وه له خوا ده‌كات و داوای لێخۆشبوو‌ن ده‌كات.
ئه‌م كاریكاتێره بۆی هه‌یه ببێته ده‌قێكی ئه‌ده‌بی، به‌ڵام كاریكاتێره‌كه‌ی پێشتر ته‌نیا یه‌ك بیرۆكه‌یه، وێنه به‌كاردێنێت بۆ ئاماده‌كاری بۆ پێشوازیكردن له بیرۆكه‌كه به كاریگه‌رییه‌كی زیاتر، به‌ڵام له كاریكاتێری یه‌كه‌مدا چه‌ندین حاڵه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌بینین، كه هۆنینه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه پێكدێنن، له سه‌ره‌تادا بینینێكی سه‌ره‌ڕێ، بووه هۆی بینینێكی وروژێنه‌ر دوایی ڕه‌تكردنه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه و دوودڵی و ڕاڕایی و چهندوچۆنیكردن و ڕاده‌ستبوون و دوودڵی له بڕیاردان و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه و دوایی سه‌رسوڕمان و هه‌ژان و له كۆتاییشدا په‌شیمانی و تۆبه‌كردن، كاریكاتێری ئاوێته (زنجیره) له‌وانه‌یه له دوو وێنه پێكبێت، له‌وانه‌شه له سێ وێنه پێكبێت وه‌كو كاریكاتێره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند (عه‌لی فه‌رزات)، یان زیاتر وه‌كو كاریكاتێره‌كانی هونه‌رمه‌ند بیدسترپ. ئه‌م جۆره كاریكاتێرانه‌ش گونجاون بۆ ماده‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ، له‌گه‌ڵ كاریكاتێری گونجاو بۆ گۆشه‌ی سه‌ربه‌خۆ هیچ جیاوازییه‌كیان نیه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه له چه‌ند وێنه‌یه‌كی كاریكاتێریی پێكهاتوون.
هه‌ندرێن خۆشناو