Skip to Content

لیر پاشا … حه يده ر عه بدولره حمان

لیر پاشا … حه يده ر عه بدولره حمان

Closed
by كانونی دووه‌م 20, 2020 General, Literature


ئەگەرچی بیتەر برۆك لەبواری شانۆدا ناسراوە، بەڵام چالاكییەكانی لەبواری سینەمادا لە شانۆ كەمتر نیە، زۆر كەسیش ئەوە نازانێت كە (بیتەر) بەر لەشانۆ هەوڵی ئەوەی داوە بە سینەما دەست پێ‌ بكات و ئارەزووی ئەوەی هەبووە ببێت بەدەرهێنەرێكی سینەمایی، ئەو خۆی دەڵێت: من لەنێوان شانۆو سینەمادا پارچە پارچە كراوم، ئەو چۆن لە شانۆدا هەمیشە هەوڵی بونیاتنانەوەی شكسپیری داوە، بەهەمان شێوەش لە سینەمادا.

فیلمی هاوبەشی ئەمریكی بەریتانی (لیر پاشا ) لەدەرهێنانی (بيته ر برؤك ) چیرۆكی (لیرپاشا) باس لەپاشایەك دەكات، دوای ساڵانێكی حوكم رانی و بەتەمەن داچوون هەست بەهیلاكی دەكات، بۆیە بڕیار دەدات سەرو ماڵی دابەش بكات، ئەمە كێشەی بۆ دەنێتەوە.

زۆرینەی ئەكتەرە ناودارەكانی جیهان ئاواتی ئەوە دەخوازن رۆژێك لەرۆژان رۆڵی لیرپاشا لە سینەمادا بەرجەستە بكەن، چونكە ئەو كاراكتەرە لەهەموو جیهاندا پێگەی خۆی هەیە، بەڵام نواندنی ئەو رۆڵە لابورێكە بۆ هەموو ئەكتەرێك و تاقیكردنەوەیەكە بۆ ناسینی وزەو دەسەڵاتی هونەرییان
ئەوەتا ئەكتەری ناسراوی جیهانیی(باتشینۆ) بۆ 13 كەڕەت رۆڵی لیرپاشای لە سینەماو شانۆدا بینییووە، بەڵام وەك خۆی دەڵێ‌ هێشتا تینوویەتی نەشكاوە لەهەق دان بەو كاراكتەرە مەزنە.

هەردوو ئەكتەری گەورە (لۆرانس ئۆلیفیە) و( باتشینۆ) بە ئەكتەری شكسپیریی ناسراون، هەردوكیان ژمارەی پێوانەییان لە نواندندا بینییووە بۆ بەرجەستە كردنی كاراكتەرەكانی شكسپیر، لۆرانس ئۆلیفیە خەڵاتی ئۆسكاری لە بینینی پاڵەوانیەتی هنری پێنجەم دا بینیووە، هەروەها خەڵاتی شێری زێڕین و خەڵاتی باشترین ئەكتەر لە فیلمی هاملێت

Previous
Next
Kurdish