مافیاكانی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان … جه‌زا ئه‌حمه‌د فارس
گروپێكی بچوك له هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی كوردستان/عێراق، ده‌ستیان به‌سه‌ر داهاتی نه‌وت گرتووه كه سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌ی داهاته بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌م گروپه ئه‌كرێت به مافیای نه‌وت ناویان بێنین له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو سیفه‌ته‌كانی مافیایان تێدایه .
ئه‌و نه‌وته‌ی كه سروشت پێی به‌خشین له‌بری ئه‌وه‌ی ببێت به سه‌رچاوه‌ی خۆشبه‌ختی و ئاسوده‌ی بۆخۆمان و نه‌وه‌كانمان ئه‌م گروپه مافیایه كردیان به نه‌هامه‌تیه‌ك كه خۆمان و نه‌وه‌كانیشمان ئه‌بێت باجی بده‌ین .
مافیاكانی نه‌وت به شێوهیهیهكی نا ئه‌خلاقی و نا یاسای داهاتێكی خه‌یاڵاویان له هه‌نارده كردنی نه‌وتی ئه‌م هه‌رێمه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
بۆئه‌وه‌ی ئه‌و داهاته زۆره‌ی كه له فرۆشتنی نه‌وته‌وه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت له‌كاتی بردنه ده‌ره‌وه‌ی توشی لێپرسینه‌وه نه‌بن سیاسه‌تی سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وت ئه‌گرنه به‌ر .
چه‌ندین كۆمپانیای وه‌همیان دروست كردووه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كاتێك كه داهاته‌كانیان برده ده‌ره‌وه بڵێن ئه‌م داهاتانه له قازانجی ئه‌م كۆمپانیانه‌وه ده‌ستمان كه‌وتووه.
زۆر جار له پاڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆمپانیانه كاری سپی كردنه‌وه‌ی پاره ده‌كه‌كه‌ن به شێكی زۆری ته‌نده‌ره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ر ده‌گرن و له‌وانه‌شدا گه‌نده‌ڵییه‌كی بێشوومار ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
یه‌كێكی تریش له‌و دیاردانه‌ی كه ئه‌م مافیانه‌ی نه‌وت دروستیان كردووه چه‌ندین كه‌سی نزیك له خۆیان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كرد به ملوێنه‌رو ملیاله‌ر له سه‌ر داهاتی خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه.
ئه‌م هه‌رێمه وای لێهاتووه وه‌كو قاچك له‌ماوه‌ی شه‌و ڕۆژێكدا چۆن هه‌ڵه‌تۆ قێت ئاوا چه‌ندین ملوێنه‌رو ملیاله‌ر دروست ده‌كرێن كه ئه‌مه شتێكی نا ئاساییه له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه ئه بن به ملوێنه‌رو ملیاله‌ر له سه‌ر داهاتی خه‌ڵك بوون نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتووی و كاری خۆیان.
كاره‌ساتی گه‌وره چاوه‌ڕێی خۆمان و نه‌وه‌كانمانه ئه‌گه‌ر ئه‌م مافیایانه‌ی نه‌وت نه‌وه‌ستێینین چونكه ئه‌م مافیایانه گرنگ نیه به‌لایانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌م هه‌رێمه وێران بكه‌ن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌خۆیان.
مافیاكانی نه‌وت كێن ؟…
له‌دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ده‌ست پێكرد بۆ ده‌ره‌وه خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه سه‌ره‌تا هیچ زانیارییه‌كان له سه‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه ئه‌م نه‌وته ئه‌گه‌ر له ده‌ستێكی ئه‌میندا نه‌بێت ئه‌بێت به مایه‌ی نه‌هامه‌تی بۆ خۆیان و نه‌وه‌كانیان بۆ یه هاوڵاتیان پێیان وا بوو كه ئاینده‌یه‌كی پرشنگدار چاوه‌ڕێیان ده‌كات .
به‌ڵام به تێپه‌ڕ بوونی كات ئه‌و ڕاستیه ڕوونبوویه‌وه كه نه‌وت بۆ خه‌ڵكی نه‌هامه‌تی دێنێت و بۆ به‌ر پرسه‌كانیش خۆشگوزه‌رانی.
هه‌میشه راگه‌یاندكاره حیزبیه‌كانی هه‌ردوو حزبیی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ڕێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانیاوه ئه‌وه‌یان به گوێماندا ئه‌دا كه نه‌وت ئه بێته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بۆیه خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه چه‌واشه كرا به‌شێوه‌یه‌كی نادروست رای گشتی ئاراسته كرا به ئاڕاسته‌ی پشتگیری كردن له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت.
به‌تێپه‌ڕبوونی كات نه‌وت بوو به نه‌هامه‌تی بۆمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه گروپێكی مافیا كه من به مافیای نه‌وت ناویان ده‌به‌م كۆنترۆڵی سه‌رچاوه‌كانی نه‌وتیان كرد و زۆر به‌ی داهاته‌كه‌یان خسته خزمه‌تی خۆیانه‌وه و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان بێبه‌شكرد له و داهاته‌ی كه له ڕێگه‌ی نه‌وته‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
مافیاكانی نه‌وت زۆرێك له به‌ر پرسه‌كانی ناو هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتن كه ئه‌وانیش پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانن ئه‌مان ئه‌و داهاته‌ی كه‌له‌نه‌وته‌وه ده‌ست هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت به ئاره‌زووی خۆیان ته‌خشان و په‌خشانی ده‌كه‌ن بۆیه ئه‌م هه‌رێمه كه‌وتۆته ناوقه‌یرانێكی دارای قورسه‌وه كه ڕزگاربوون لێی ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ نه‌بێت ئه‌وه ئه‌سته‌مه.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی واقعی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له‌م ڕۆدا هه‌موان بوینه‌ته قوربانی سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی مافیاكانی نه‌وت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مافیاكانی نه‌وت كۆنترۆڵی هه‌موو شتێكیان كردووه‌له‌م هه‌رێمه‌دا.
چه‌ندین به‌ر پرس له سه‌ركرده سیاسیه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له سایه‌ی نه‌وته‌وه بوون به كه‌سی ملوێنه‌ر و ملیاله‌ر ئه‌مانه خۆیان كردووه به خاوه‌نی چاڵه نه‌وته‌كان و هه‌ر یه‌كه‌یان چه‌ندین بیری نه‌وتیان هه‌یه.
له‌پاڵ ئه‌وه‌ی كه له‌رێگه‌ی بۆرییه‌وه به شێكی زۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌تاڵان ئه‌برێت به‌درێژاری چه‌ندین ساڵی ڕابردوو ئێستاش به به‌رده‌ومی ته‌نكه‌ره‌كانی نه‌وت ڕیز ده‌به‌ستن به‌دوای یه‌كدا و ئاودیوی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌كرێن.
شێوازی كاری مافیاكانی نه‌وت
یه‌كێك له سیفه‌ته دیاره‌كانی مافیاكانی نه‌وت ئه‌وه‌یه كه بێهه‌ستن به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به‌ئازاره‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن وه زۆر خۆپه‌رستن ئه‌یانه‌وێت هه‌موو شتێك بۆ خۆیان بێت و رۆحی قۆرغكاری باڵی كێشاوه به‌سه‌ریاندا .
مافیاكانی نه‌وت به‌نهێنی كاره‌كانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و ئه‌و داهاتانه‌ی كه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت به‌ناوی كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیانه‌وه له بانكه‌كانی ده‌ره‌وه هه‌ڵی ده‌گرن .
مافیاكانی نه‌وت خاوه‌نی چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌وره گه‌وره‌شن كه هه‌ندێكیان ته‌نها بۆ سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌كانیانه وه هه‌ندێكی تریشیان بۆ ئه‌وه‌یه كه بتوانن كۆنترۆڵی سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی تاك به تاكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هه‌ندێك له مافیاكانی نه‌وت خاوه‌نی كۆمپانیای خانوبه‌ره‌ن كه له رێگه‌یه‌وه له‌یه‌ك كاتدا دوو سودی گه‌وره به ده‌ست ده‌یه‌نن یه‌كه‌م پاره‌كانیانی پێ سپی ده‌كه‌نه‌وه دووه‌م قازانجی خه‌یاڵاویش له‌و پرۆژانه‌دا ئه‌كه‌ن.
ئه‌م مافیایانه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان توشی تێكشكانێكی ده‌رونی گه‌وره كردوه ئه‌توانین بڵێن پێویستمان به چه‌ندین ده‌یه ئه بێت بۆ ئه‌وه‌ی جاریكی تر بگه‌رێنه‌وه حاڵه‌تی ئاسای، چونكه زۆر به به‌رنامه كار له سه‌ر تێك شكاندنی كه‌سایه‌تی مرۆڤی كورد كراوه .
چۆن مافیاكانی نه‌وت بوه‌ستێنین؟
كاتی ئه‌وه یه كه مافیاكانی نه‌وت بوه‌ستێنین چونكه به به‌رده‌وام بوونی ئه‌مان له سه‌ر كاره چه‌په‌ڵه‌كانیان قه‌یرانه‌كان زیاتر ئاڵۆز ئه‌بن و ئاسۆی چاره‌سه‌ر وون ئه‌بێت لێمان.
ئه‌گه‌ر به‌زووترین كات مافیاكانی نه‌وت نه‌وه‌ستێنرێن ئه‌وه كاره‌ساتی گه‌وره توشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه بۆ چه‌ندین نه‌وه كاریگه‌ری ئه‌بێت
پێویسته ئه‌م مافیانه هه‌وڵبدرێت له‌ناوخۆ ڕوو به‌ڕووی دادگاكان بكرێنه‌وه ئه‌گه‌ر زه‌مینه سازی دادگاكانیش له‌بار نه‌بوو له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه ڕوو به‌ڕووی دادگاكانی عێراقیان بكه‌ینه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی به پێی ده‌ستوری عێراقی تاوه‌كو ئێستا ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان به شێكی جیانه‌كراوه‌یه‌ن له خاكی عێراق .
پێم وایه دادگاكانی ناوه‌ند شێوازی كاركردنیان باشتره له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان وه حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق چه‌ندین قۆناغ له پێش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆیه ئه‌كرێت له ڕێگه‌ی دادگاكانی حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه كه مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستانه ئه‌م مافیایانه ڕوو به‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه.
ئه‌گه‌ر هاتوو ئاماده‌ش نه‌بوون بڕۆنه به‌رده‌م دادگاكان ئه‌وه یه‌ك رێگه‌ی ئاشتیانه‌ی تر له به‌رده‌مماندا ئه‌مێنێت ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و نوسه‌رو رۆشنبیرانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ن به‌تایبه‌تی له‌ووڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ئه‌ژین هه‌وڵبدرێت له‌وێ په‌ڕاو له‌داگاكان بۆ ئه‌و مافیایانه بكرێته‌وه وه‌پاشان قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ریان لێبكرێت و ئه‌و پاره‌ی كه به‌ناوی خۆیان و كه‌سوو كاریانه‌وه هه‌ڵگیراوه له بانكه كانی ده‌ره‌وه بلۆك بكرێت چونكه ئه‌و پارانه هی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه نه‌ك هی ئه‌وان.
مافیاكانی نه‌وت و كاری تیرۆر
ئه‌گه‌ر بێده‌نگ نه بین ئه‌وه مافیاكانی نه‌وت ئه‌مان كوژن یان هه‌وڵده‌ده‌ن بمانكڕن دیار ترین نمونه‌ی تیرۆریش بریتیه له‌شه‌هیدكردنی (كاوه گه‌رمیانی) ڕۆژنامه‌نوس كه به‌ر له‌وه‌ی یه‌كه‌مین نه‌وه‌ی خۆی ببینێت به ناشیرین‌ترین شێوه و دور له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایتی تیرۆریان كرد.
شه‌هید كاوه گه‌رمیانی بووه قوربانی ئه‌و راپۆرت و كاره رۆژنامه نوسیانه‌ی كه به شێكی په‌یوه‌ندی به‌مافیاكانی نه‌وته‌وه هه‌بوو، ئه‌و ئه‌یویست كه مافیكانی نه‌وتی ناوچه‌كه‌ی خۆی به ئێمه بناسێنێت و گه‌نده‌ڵیه‌كانی كه‌رتی نه‌وت له‌گه‌رمیان ده‌ربخات كه ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی و گرنگه .
ئه‌م مافیایانه ده‌بێت له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ناویان بخرێته لیستی تیرۆره وه له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌م مافیانه‌ی نه‌وت بوون به بێ گوێدانه هیچ به هایه‌كی مرۆڤایه‌تی ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داعش تێكه‌ڵ كرد‌و بازر گانیان له‌گه‌ڵ كردن.
ئه بێت ئه‌وه‌مان قه‌ت له بیر نه‌چێت له‌كاتێكدا كه داعش منداڵه‌كانی ئێمه‌ی ئه‌كوشت و سه‌ری ئه‌بڕین چه‌ندین مافیای نه‌وت كه كورد بوون و له لایه‌ن پارته سیاسیه‌كانه‌وه پشتگیری ده‌كران ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داعش تێكه‌ڵ كردبوو بازرگانی نه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كردن .
به داخه‌وه بازرگانی نێوان مافیاكانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان و داعش نه‌بووه رۆژه‌ف و ئه‌م باسه زۆر گرنگی پێنه‌دراو له سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان.