
خه‌ونه‌كه‌ی تاڵه‌بانی بوبه كابوس … كاروان ته‌یب
دوای كیمبابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه به‌چه‌ند رۆژێك، رۆژنامه‌نوس و كوردناسی دیاری فه‌ڕه‌نسی، كریس كۆچێرا، چاوپێكه‌وتنێك، له‌سه‌ر پرسی كورد، له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئه‌نجامئه‌دات و له 25ی ئازاری 1988 رۆژنامه‌ی لیبراسیۆن-ی فه‌ڕه‌نسی بڵاویئهكاتهوه.
تاڵه‌بانی له چاوپێكه‌وتنه‌كه جگه له‌وه‌ی باس له كیمیابارانكردن و هاوپه‌یمانێـتی نێوان فه‌ڕه‌نسا و رژێمی عیراق و كوژرانی پێنج هه‌زار له دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌كات، ئاماژه به پرسی كورد و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئه‌كات ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ناوی ناوه “كۆماری كوردستان”، بۆ ئه‌وه‌ش تاڵه‌بانی بونی نه‌وت و سه‌رچاوه‌ی تری سروشتی له كوردستان به فاكته‌ری سه‌ره‌كی دائه‌نێت بۆ دمه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام ئایا ئه‌و خه‌ونه‌ی تاڵه‌بانی چۆن ده‌چو؟
تاڵه‌بانی ئاماژه به خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی كورد ئه‌كات له كوردستانی عیراق كه دروستكردنی كیانێكی سه‌ربه‌خۆیه. له چاوپێكه‌وتنه‌كه ئه‌ڵێت:”ئێمه خوازیاری دامه‌زراندنی كۆماری كوردستانین. ئه‌و كۆماری كوردستانهیش ئه‌كرێت له‌گه‌ڵ عیراقدا بمێنێته‌وه، له چوارچێوه‌ی سیستمێكی فیدراڵی، هاوشێوه‌ی وڵاتانی كۆماری یۆگۆسلاڤیا، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی عیراق ببێ به وڵاتیكی دیموكراسی، له‌م حاڵه‌ته‌یشدا ئه‌گه‌ر عیراق به‌و شێوه دیكتاتۆرییه بمێنێته‌وه ئه‌وا جیائه‌بینه‌وه.”
له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كانیدا بۆ رۆژنامه‌نوسه فه‌ڕه‌نسییه‌كه، تاڵه‌بانی ئه‌ڵێت:”له‌به‌رئه‌وه‌ی (وڵاته‌كه‌مان) ده‌وڵه‌مه‌نده به‌نه‌وت و سه‌رچاوه‌ی تری سروشتی و خاكێكی به‌پیتی هه‌یه و هه‌روه‌ها خه‌ڵكی كوردستان كارامه‌ن، بۆیه ئه‌توانین وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و گه‌شه‌كردو بنیادبنێین”.
تاڵه‌بانی ئه‌و كاته داوا ئه‌كات كه عیراق ببێ به دیموكراسی، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و دیموكراسی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌عیراق هه‌یه له كوردستان نییه. له عیراق له دوای 2003 ه‌وه سێ سه‌رۆكی گۆڕیوه، به‌ڵام له كوردستان له‌و ماوه‌یه ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌رۆكیشی نه‌گۆڕیوه. واتا رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی وتویه‌تی له ئێستادا هاتوه‌ته‌دی. ته‌ناته هه‌مو روداوه‌كان ئه‌وه‌مان پێئه‌ڵێن تا ساڵی 2021 هه‌ڵبژاردن له كوردستان ناكرێت، كه‌چی له عیراق له‌كات و ساتی خۆی ئه‌كرێت، وه‌زیر لێپێچینه‌وه‌ی لێئه‌كرێت و متمانه‌ی لێوه‌رگیرێته‌وه، په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی كارا هه‌یه، داهاتی نه‌وت شه‌فافه، بودجه له‌كاتی خۆی په‌سه‌ند ئه‌كرێت…هتد ئه‌وانه هیچی له هه‌رێمی كوردستان ( كه ئه‌و كۆماره كوردییه‌یه تاڵه‌بانی باسی كردوه) نییه.
سه‌باره‌ت به سه‌روه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، له دوای ساڵی 2008 ه‌وه، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن “هه‌ندێ سیاسییه‌كانی سه‌ربه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان تاڵانئهكرێت یان به قاچاخئهبرێت”، له دوای “رێككه‌وتنی سیاسی” یه‌كێـتی و گۆڕان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چاوپۆشی له یه‌كێـتی ئه‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه، له‌ماوه‌ی شه‌ورۆژێكدا، بوبێـت به “نه‌زیه و پاك و بێگه‌رد”! به‌وه‌ش گۆڕان ئه‌بێته به‌شێكه له‌و سیستمه گه‌نده‌ڵه‌ی كه هه‌یه.
دیاره ئه‌و نه‌وته‌ی كه تاڵه‌بانی باسی لێكردوه ئه‌وه‌ی كه‌ركوكه. ئه‌وه‌تا له‌دوای 2014 ه‌وه –دوای هاتنی داعش- ئه‌و شاره به‌خۆی و نه‌وته‌كه‌یه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورده. “چه‌ند سیاسیه‌كی پارتی و یه‌كێـتی ئێستا خۆیان نه‌وتی كه‌ركوك و كوردستان ئه‌به‌ن”. بۆ پشت راستكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش ئاماژه به لێدوانێكی شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ر، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێـتی ئه‌كه‌م كه وتی:” ئیتیفاقی ژێربه‌ژێر له نێوان (یه‌كێتی و پارتی) هه‌یه بۆ بردنی نه‌وتی كه‌ركوك”. به كورتی “رۆژانه زیاتر له 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كوردستانه‌وه ههناردهئهكرێت، به‌ڵام داهاته‌كه‌ی شه‌فاف و دیار نییه”، له‌ولایشه‌وه “رۆژانه به‌رده‌وام به‌ته‌نكه‌ر نه‌وت و گاز به قاچاخ ئه‌برێن”.
كاتێك باش بۆمان رونئهبێـهوه كه سیاسییه‌كانی كوردستان چی كاره‌ساتێكیان به‌سه‌ر كوردستان هێناوه كه خۆیان ناكۆكی و ململانێ بكه‌وێته نێوانیانه‌وه له‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامان و دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وتی قاچاخ.
هه‌ر ئه‌وانه‌ش وائه‌كه‌ن كه خه‌ونه‌كه‌ی تاڵه‌بانی ببێت به كابوس. چونكه نه هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا دیموكراسی تره نه نه‌وت و سامانی سروشتی بون مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ كورد.
karwantayib@gmail.com