
سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌نابتان به‌رپرسی یه‌كه‌من! … د . زاهیر سوران
نزیكه‌ی هه‌شت هه‌فته‌یه، به ده‌یان نووسینم بڵاوكردووتە‌وه! به‌شێكیان بۆ به‌رپرسانی حكومه‌ت بووه، ئاگادارم كردوونەتە‌وه كه قه‌ده‌خه‌كردنی هاتووچۆ ڕاگرن، دواكه‌وت و ئازادیش مانای به‌ره‌ڵایی نییه. له ٢٦ نیسانی ساڵی ١٩٨٦ دا قوتابی كۆلێژی پزیشكی بووم له زانكۆی یاش (یاش، ڕۆمانیا) ئه‌و كاته نزیكه‌ی سه‌رو ملیۆنێك دانیشتوان بوو، نزیكبووین له سنووری روسیا، له ناكاو ده‌نگی ئاگاداركردنه‌وه شاره‌كه‌ی كه‌ڕوكاس كردوو شله‌ژان، پاش چه‌ند چركه‌یه‌ك داواكرا به په‌له و له ٣٠ خولەکدا كه‌س له ده‌ره‌وه نه‌مێنێت باری نائاسایی راگه‌یه‌ندرا. بۆ ئێمه كه ئه‌و كاته ئێراق و ئێران له شه‌ردابوو وامانزانی تاقیكردنه‌وه‌یه، به‌ڵام كه وتیان ئه‌تۆمی چه‌رنۆبلی ئۆكرانیا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و تیشكه‌كه‌ی ڕووه‌و شاره‌كه دێت، ئیتركه‌س له ده‌ره‌وه نه‌ما نزیكه‌ی ٧ رۆژان له ناوه‌وه ماینه‌وه‌و ته‌نانه‌ت به‌تانیمان گرتبوو به په‌نجه‌ره‌كانیشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تیشكه‌كه نه‌یه‌ته ژووره، هه‌و‌ش پیس بوو بوو، كاتێك هاتینه‌ده‌ره‌وه به ده‌یان باڵنده و ئاژەڵی وەک سه‌گ و پشیله مردبوون، پاشتر ئه‌وانه‌ی تیشكه‌كه‌یان به‌ركه‌وتبوو تووشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بوون.
له ڕاستیدا ده‌بێت حكومه‌ت ئاوا بێت، كوڕی ته‌نگانه بێت، چه‌ندینجار تكامان كرد ئاسایشی ته‌ندروستی بپارێزن، ده‌بێت به تۆپزی بڕیار بدرێت، چیتان كرد؟ به‌ڕێزان، ئایا ده‌زانن ڤایرۆسی كۆرۆنا فره له چه‌رنۆبل مه‌ترسیدار تره بۆ كورد! پێویسته حكومه‌ت به تۆپزی و خێرا میلله‌ت بكاته ژووره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیپارێزێت، ده‌نا ئه‌م بارودۆخه ناله‌باره درێژه بكێشێت ئه‌وا نیوه‌ی میلله‌ت له برسانا ده‌مرێت نه‌ك به كۆرۆنا. ڕاسته به ناو هاتووچۆ قه‌ده‌خه كراوه، به‌ڵام به ده‌یان عه‌لوه، سو‌په‌رماركێت، بازاری سه‌وزه‌و میوه، دوكانی لاكۆڵان كراوه‌یه، به‌ده‌یان ئۆتۆمۆبیل، غازفرش، سه‌وزه فرۆش وماتۆڕی ده‌لیڤه‌ری پیزه، له‌فه و فه‌لافل فڕكان فڕكانیانه، به‌ده‌یان ماتۆڕی دی ده‌گه‌ڕێن، بەبەرچاوی قائیمولمه‌قاماته‌كانه‌وه جمه‌یان دێت. ده‌رمانخانه‌كان به‌بێ ره‌چه‌ته‌ی پزیشك ده‌رمانی كلۆرۆكین و ئه‌زیترۆمایسین ده‌فرۆشن، بازاڕی دۆلاره‌كه كراوه‌یه به‌س حه‌واڵه بۆ ئه‌ودیوه، هیچ دیوێكی تر نییه، ئایا ده‌زانن ئه‌و جموجۆڵه چه‌نده به‌ركه‌وتن دروست ده‌كات و پاشتر ده‌بێت باجه‌كه‌ی بده‌ین؟ هه‌رچۆنێك بێت قه‌ده‌خه‌كردنی هاتووچۆ مانای نه‌مانی جوڵه‌یە، ئه‌گه‌ر قه‌ده‌خه‌كردنه‌ی ئێستا بۆ رازیكردنی دڵ و به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێكه ئه‌وا به لای منه‌وه میلله‌ت گرنگتر‌و پیرۆزتره وه‌ك له بازرگانانی كۆرۆنا ده‌نا كێ ناخوازێت دۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه . خودا به ته‌له‌فزیۆنه‌كانی داوه، بازاڕیان گه‌رمه، ده‌یان شیكارو پسپۆڕی قسه‌ی بێ كرده‌وه ده‌هێنن هه‌ر كه‌سه له ئاوازێك ده‌خوێنێت، ژماره‌یه‌كیان له دڵسۆزیاندا نازانن چی بكه‌ن ئه‌وانی دی بۆ خۆده‌رخستن و نمایشكردنی مۆدێلی قات و بۆینباخه.
به‌ڕێزان، ئایا ده‌زانن به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی یاسایی، مێژوویی و ئه‌خلاقی گه‌وره‌تان له‌سه‌ر شانه به‌رانبه‌ر پاراستنی ئه‌م میلله‌ته (سوێندتان خواردووه)، ده‌بووایه زۆرله مێژه‌وه بڕیارێكی بوێرانه‌تان بدایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه فێڵیان لێ كردن (له من نا) ده‌نا بۆچی نه‌تان كرد؟ ئه‌م به‌ڕه‌ڵاییه‌ی سه‌ر شه‌قام وكۆڵانه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی نه میلله‌ت نه حكومه‌تدایه (زیانه‌كانی قه‌ره‌بووناكرێته‌وه) ئه‌وه قه‌ده‌خه‌كردنی هاتووچۆی ڕاسته‌قینه نییه، بگره ئه‌وه كات به‌ڕێكردن و گاڵته جاڕییه. به‌داخه‌وه، دره‌نگتر نه‌خۆشییه‌كانی پاش كۆرۆنا ده‌بینن؟
به‌ڵام وه‌ك ئیمڕۆ پاش كۆڕۆنا قوڕبه‌سه‌رییه‌كه هه‌ربۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستییه.
به‌پێی یاسا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوتان هه‌یه، با ژماره‌ی تووشبوان و زیانه گیانییه‌كان زێده‌تر نه‌چێته بانه‌وه، گه‌ر بتانه‌وێت ده‌توانن گوێ له ئێمه بگرن و ئه‌و بڕیاره ده‌ربكه‌ن، با زووتر‌و خێراتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه را بگرین. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێم شه‌ڕی درێژخایه‌نی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای پێناكرێت، ده‌نا له ماوه‌یه‌كی كورتدا باری ئابووری هه‌مووان به حكومه‌تیشه‌وه داده‌ڕمێت!
ھەروەھا ھەقیقەتێک ھەیە دەبێت خۆمانی لێ نەدان نەکەین کە ڕۆژانه ژماره‌ی تووشبوان به ڤایرۆسه‌كه له كوردستاندا به كه‌ركوكیشه‌وه كه كورد زه‌نده‌قی چووه و ناوێرێت ناوی به‌ڕێت له هه‌ڵكشاندایه.
ئایا حكومه‌ت ده‌زانێت كه له‌م شه‌ڕی دژه كۆرۆنایه‌دا ئۆتۆمۆبیلی گوللە‌نه‌بر، تۆپی فرۆكه‌شكێن، ده‌زگاكانی هه‌واڵگری، دژه تێرۆر، هێزی هاوپه‌یمانان، بانكه بێپاره‌كانمان و ته‌نانه‌ت فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانیش ناتوانن رای بگرن، ده‌بێت خۆمان رای بگرین به‌ڵام ئیمڕۆ و ئێستا نه‌ك به‌یانی. ئه‌م ڤایرۆسه چه‌ندین سیسته‌می تۆكمه‌ی ته‌ندروستی تێك‌شكاند و چه‌ندین سه‌رۆ‌كوه‌زیران و سیاسه‌تمه‌داری دونیای هێنایه گریان و ته‌نانه‌ت وه‌زیرێكی ئه‌ڵمانی خۆی كوشت. ڕاسته ده‌ڵێن: هه‌موو حكومه‌ته‌كان ته‌نیا به هه‌ژاران و نه‌داران فێرو ئازان به‌ڵام هه‌ر هه‌ژارانیش حكومه‌ت ده‌هێننه سه‌ر كورسی، مافیانه به كۆرۆنا گۆڕغه‌ریب نه‌بن، با هه‌وڵ بده‌ین له ئاشتیدا به ڕێزه‌وه به‌ڕێ بكرێن بۆ دوا مه‌نزل، له كۆتاییدا ده‌ڵێم: ده‌بێت له بڵند گۆكانه‌وه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له ده‌ره‌وه نه‌مێنێت و هیچ به‌ركه‌وتن و جووڵه‌یه‌ك نه‌مێنێت، ئه‌وه‌ی لاساری كرد ده‌بێت به‌ند بكرێت گه‌رله ماڵه‌كه‌ی خۆشیا بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س گه‌ر په‌نجه‌یه‌كی شیرینی بخه‌یته نێو ده‌م ته‌ماع ده‌یگرێت هه‌موو په‌نجه‌كانی دی ده‌بات. ڕاسته مرۆڤ ده‌توانێت زۆر شت به قه‌رز وه‌ربگرێت به‌ڵام ناتوانێت ژیان به قه‌رز وه‌ربگرێت چونكه یه‌ك ژیانمان هه‌س و به‌س.
ده‌بێت مه‌منون بن كه لێره‌دا باسی زیانه ئابوورییه‌كانی ئه‌م دۆخه ناله‌باره ناكه‌م.
د . زاهیر سوران
پسپۆڕی نه‌خۆشییه درمییه‌كان و گشتییه‌كان، سلێمانی .
٣ نیسانی ٢٠٢٠