گه‌مه شاراوه‌كانی با (5) … نه‌ژاد عزیز سورمێ
” ئه‌م ده‌قانه له ئه‌سڵدا به عه‌ره‌بی نووسراون .
نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر( نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د )
به پێداچوونه‌وه‌ی نووسه‌ر كردوونی به كوردی .”
به‌شی پێنجه‌م و كۆتایی
(1)
من باڵنده‌م له ئاسمانی چاوتا ده‌فڕم .
چرپه‌یه‌كی سۆزڕێژكراو ..
نه‌وره‌سی نیگاكانت له باوه‌ش ده‌گرم
كه له نێوان گومان و دڵنیاییدا سه‌ریان سوڕماوه ..
چیته ؟
ده‌ڵێی له ئیراده داماڵڕاوی ؟
به داخه‌وه تاریكی مه‌مكی داپۆشیوی و
لۆچیی هێرشی بۆ هێناوه ..
كه ڕۆژێ له ڕۆژان دوا په‌ناگه‌م بوو .
ئه‌و كاتانه‌ی تۆ له دووڕیانێكی نادیاردا بووی ..
من باڵنده‌م
ده‌فڕم به بێ ئه‌وه‌ی هیچ له زانستی فڕین و
كه‌شی به‌رزه‌فڕیی و
جوگرافیای جه‌سته‌ی ڕاكشاوی
ژێر ڕێژنه‌ی بارانی خۆڵه‌مێشی بزانم ..
بۆچی خۆشه‌ویسته‌كه‌م ؟
چیت له ڕاكردن به دوای تراویلكه چنگ كه‌وت.؟
چیت له ژێر باڵی شێوێندراوه‌وه دۆزیه‌وه ؟
كه هاتبوو خامۆشت كاته‌وه ؟
تۆ كه وا نیشان ده‌ده‌ی ،
به سروه‌ی حه‌زێكی ئه‌به‌دیه‌وه
هه‌ڵبووبی ..
به داخه‌وه خۆشه‌ویستم ..
برین قووڵه ..
شووشه شكاوه
ئیتر كۆناكرێتهوهو پێكه‌وه نانووسرێته‌وه ….
25\10\2005
(2)
ئه‌و كۆڵانانهم هێنانه گۆ ،
مافیاكانی قاچاخچیه‌تی له‌و مه‌زرایه فڕێیان دابوو ..
چه‌ندان جار ،
بێهووده ده‌رگای پاسه‌وانه‌كانمان كوتا ..
ئا ئه‌مه‌یه ڕۆژگاری نه‌خشێنراو به درۆ و ڕیا و دووڕوویی …
ڕۆژگاری ئه‌و پاشایانه‌ی به‌سه‌ر گۆچاندا كه‌وتوون .
كهنارگهلێك ،
ته‌نانه‌ت گه‌میه بچووكه‌كانیش
له‌نگه‌ری تێدا ناگرن ..
ئه‌م گه‌ڕه‌لاوژه توندوتیژانه
له ئاودا ڕه‌وانی و
له زه‌نگه‌كان زرنگانه‌وه و
له سیمای غه‌ریبانیشدا گه‌شایه‌تی وه‌رده‌گرن .
سپێده له كازیوه‌وه
ڕێگاكانیش له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ڕوخێنن ..
ئه‌وانه داگیركه‌ری تازه‌ن
خراپه‌كاری له زه‌میندا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه ..
بێ ئه‌وه‌ی بزانن بۆچی و بۆ كێ ؟
ئیتر با سنوورێك بۆ ئه‌و دڵڕه‌قییه دابنێین
په‌نجه‌ره‌مان له دیده ده‌شارنه‌وه
په‌ناگه‌یه‌ك بوون بۆ ڕامان له هه‌ور … له باران
با ئاوازی دێرینمان لێبده‌ینه‌وه ..
ئاوازی خۆشه‌ویستی و ده‌ركه‌وتن و دره‌وشانه‌وه ..
15\11\2005
(3)
مانگ له ڕیزی ئه‌ستێره خهواڵوهكاندا ..
باهۆزی دڵه‌ڕاوكێ خلۆری ده‌كاته‌وه
لێ داخ ،
ورشه‌ی مانگ
له زۆنگاوه‌كه‌دا هه‌ڵبه‌زو دابه‌زیه‌تی
من هه‌ڵنایێم
ده‌رگاو پهنجهرهكانیشم داناخه‌م ..
شه‌ڕه‌كان بوون شادیان تیرۆركرد ..
تاكو خۆڵه‌مێش ده‌ربخه‌ن ..
دان و ڕه‌گ به ڕووتی
به‌سه‌ر پاڵتۆی كۆنبوومدا تێده‌په‌ڕن
هه‌ندێك جار پاساو به پێچه‌وانه‌وه‌ی خه‌مه‌كانم دێنمه‌وه و
ڕێگا به پێچ و گهوهكان ده‌گرمه به‌ر ..
هه‌ندێ جاریش ،
سه‌ر به گاشه به‌ردێكدا ده‌كێشم
تا ئه‌و شتانه‌ی تێیدایه بزرنگێنه‌وه
كه به ناشوێن و ناكات ده‌چن
هه‌ندێ جار دهبریسكێمهوه
ئاخرمنیش
زۆنگاو بۆ خۆیم ڕاده‌كێشێ
كه مانگ به تریفه‌ی تێیدا
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زیه‌تی ..
ژنێك ،
ڕه‌نگه بچێته زۆنگاوه‌وه
له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌یه‌ك
به قه‌د ماوه‌ی داگیرساندنی جگه‌ره‌یه‌ك وكوژاندنه‌وه‌ی
هه‌ڵدێر ڕامان ده‌كێشێ …
ئێمه‌ش به‌داخه‌وه سه‌رمان سڕماوه
هه‌ستایه‌تیمان جێ ناهێڵین
تاریكستانیش به‌ره‌و نادیارمان ده‌بات
داخۆ پاش هه‌ڵوه‌رینی ده‌مامكه‌كان چیتر …؟
ئایا بۆمان هه‌یه
بڵێین (( ئێمه به هیواوه حوكم دراوین؟ )) ..
24\1\2006
(4)
ها نه‌ژاد خه‌ریكی چیت
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی
جێی به‌زه‌یی پێدا هاتنه‌وه‌ن و بازاڕیان ته‌نیوه ؟
چی له‌گه‌ڵ مانگی سارد و سڕدا ده‌كه‌ی ؟
له‌و شه‌وانه‌ی شنه‌با هه‌ڵده‌كه‌ن
كه له ئازاره‌كانی ڕۆژگاره‌وه هاتوون ؟
هه‌زار به هه‌زاری مه‌مكان ..
له رۆژگاری ڕق و كینه‌دا
له خڕۆكه‌ی نوور ده‌چوون ..
چی له‌گه‌ڵ valentinدا ده‌كه‌ی ،
هه‌ژموونی سواڵكه‌ره پۆستمۆدێرنه‌كان
كه تێڕوانینه خامۆشهكانیان ده‌خه‌نه ڕوو
وێنه‌ی شمشێری دارین
به‌دوای لوتكه‌و به‌فره‌وه‌ن ..
ها نه‌ژاد !
چی له‌گه‌ڵ مانگی سارد‌و سڕ‌و
بۆره‌پیاوه سه‌رخۆشه‌كان ده‌كه‌ی
كه له هه‌ڵایساندا پێك ناگه‌ن و
به‌خۆڵه‌مێشی بۆگه‌نیان
خۆشه‌ویستی مینڕێژ ده‌كه‌ن ..؟
چ ده‌كه‌ی نه‌ژاد ؟
له‌گه‌ڵ ڕۆژگاری سپڵه
كه بووه‌ته جێی پوچیی و
زه‌ڵكاوی ئه‌ستێره خه‌مباره‌كان ..؟
چیان له‌گه‌ڵا ده‌كه‌ی نه‌ژاد.. براله ؟!
14\2\2006
(5)
ده‌شێ ئه‌م بانیژه‌یه
بانیژه‌ی مالئاوایی بێ
یاخود ده‌ست ڕاوه‌شاندنی خوا حافیزی
به‌سه‌ر بانیژه‌كه‌وه ..
به بێده‌نگیی خۆمان هه‌ڵمان ناو
به شنه‌ی با نه‌خشاندمان
كه چه‌ندێكمان له ڕه‌نگی سپێده‌وه دزی و
هه‌ندێكی دیش له چرپه‌ی شه‌وگار ..
زۆرجار به وڕێنه‌یه‌ك ده‌چوو
كه‌س لای لێ نه‌كرده‌وه
سۆزێك له سنگه‌وه ده‌رده‌چێ
وه‌فای تێچووه
ئه‌و بوونه‌وه‌ره نامۆیه
یا گوڵێك له جیاتی چرا
له وێستگه‌ی خه‌مباران هه‌ڵیده‌واسم ..
قه‌ت ڕۆژێك ڕوانینی ڕێبوارانم
به‌لاوه گرنگ نه‌بووه ..
ئه‌وه وه‌سوه‌سه‌ی من بووه ..
وه‌سوه‌سه‌ی مرۆڤێك ،
بۆ وه‌جد و نوور ژیاوه و ده‌ژی ..
به‌م جۆره بانیژه‌كه‌م جێ دێڵم و
په‌رده داده‌ده‌مه‌وه ..
مانگ و ئه‌ستێرانیش
بۆ ئه‌وانه به جێدێڵم
گۆرانی‌یان بۆ ده‌ڵێن …
21\6\2006