مڕۆڤایه‌تی له‌به‌رده‌م جه‌نگی كۆرۆنا … ئه‌حمه‌د كامه‌ران
به درێژایی درووست بوونی ئه‌م گه‌ردوونه‌وه كه هاوكات له‌گه‌ڵیشیدا مڕۆڤ تێدا باڵا ده‌ست بووه له‌م گه‌ردوونه زه‌به‌لاحه , كه‌چی به‌رده‌وام جه‌نگ و ئاڵۆزی و خوێن ڕشتن و مردنیشی تێدا ڕووی داوه له‌نێوان مڕۆڤه‌كاندا به ڕێگای چه‌ندین ئامراز و چه‌كی جیاوازه‌وه, كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناژیری به‌شێكی زۆری مڕۆڤایه‌تی چوونكه زۆربه‌ی مڕۆڤه‌كان به‌رده‌وام ده‌ماری تووڕه‌بوون و شه‌ڕانگێزیه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت , نه‌ك ده‌مار ئاشتیخوازه‌كه‌ی كه خۆی له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و ده‌ماره هی مڕۆڤی ڕاسته‌قینه‌یه.
ئه‌گه‌ر چی ئێستا له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كداین كه سه‌ده‌یه‌كی زۆر نامۆیه به‌لامه‌وه چوونكه مڕۆڤی زۆر نائاسایی بوونیان هه‌یه كه به‌رده‌وام وه‌كو دڕنده په‌لاماری به‌رامبه‌ری خۆیان ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكیان كردبێت , كه له‌ڕێگای هه‌ڵگیرسانی چه‌ندین جه‌نگی جۆراو جۆره‌وه كه ته‌نیا ئامانجیان له‌ناوبردنی به‌شێكی زۆری مڕۆڤایه‌تیه به‌تایبه‌تیش چینی (هه‌ژار و كرێكاران) .
به‌ڵام جه‌نگی ئه‌م جاره جیاوازه كه ده‌ستی ناوه‌ته بینه‌قاقای مڕۆڤایه‌تی كه ئه‌ویش ڤایرۆسێكی خێرایه به‌ناوی (كۆرۆنا) هه‌ڵبه‌ته ئه‌م ڤایرۆسه له‌كۆتایی ساڵی 2019 له وڵاتی (صین) زه‌نگێكی ئاگه‌داركردنه‌وه لێدرا سه‌باره‌ت به‌بوونی ئه‌م ڤایرۆسه به‌ڵام گرنگیه‌كی ئه‌وتۆی پێ نه‌درا وه به‌ڤایرۆسێكی ئاسایی دایان نا, به‌ڵام بۆ دواجار ئه‌م ڤایرۆسه توڕه‌یی خۆی نیشان دا‌و له 15 كانونی دووه‌می ساڵی 2020 ده‌ستێكی فراوانی خۆی وه‌شاند له خه‌ڵكی صین , هه‌ر به‌مه نه‌وه‌ستا ڤایرۆسه‌كه بڵاوه‌ی پێكرا بۆ وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری خۆی كه ئه‌مه‌ش ئیتر مه‌ترسیه‌كه زیاتر بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌چه‌ندین مڕۆڤی كووشت وه جگه له‌وانه‌ی دیكه كه له ئێستادا هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن, كه ئه‌مه‌ش زۆر له جه‌نگی چه‌كداری مه‌ترسیدارتره بۆ ژیانی مڕۆڤایه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی نازانرێت كه له چ كاتێك بینه‌قاقات ده‌گرێت و كۆتایی به‌ژیانت ده‌هێنێت.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م ڤایرۆسه ترسی له‌ناو هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش درووست كرد به‌تایه‌تیش له كاتێكدا كه ده‌نگۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران بڵاوكرایه‌وه كه هاوكاتیش به دراوسێی نزیكی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت له ڕووی بازرگانی و گه‌شتیاریه‌وه,به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌تاوه‌كو ئێستا هیچ حاله‌تێكی مه‌ترسیدار ڕووبه‌ڕووی خه‌لكی كوردستان نه‌بۆته‌وه, به‌ڵام به‌داخه‌وه كه به‌شێك له هاوڵاتیانی قازانج ویست ئه‌م هه‌له‌یان بۆ خۆیان قۆسته‌وه به به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی یه‌ك ده‌مامك بۆ زیاتر له20 هه‌زار دینار كه هه‌رچه‌نده به دانانی ئه‌و ده‌مامكانه‌یش هیچ سوودێكی ئه‌وتۆ نیه بۆ خۆپاراستن له‌م ڤایرۆسه , چوونكه ڤایرۆسه‌كه نادیاره نازانرێت له چ كاتێك وه به چ جۆره ڕێگایه‌ك خۆی ده‌خاته نێو جه‌سته‌مانه‌وه , به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جیاواز بێت بۆ خه‌لكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه له‌پاڵ بوونی ئه‌م ڤایرۆسه كووشنده‌یه بۆ جه‌سته كه‌چی له‌لایه‌كی دیكه‌وه تووشی ڤایرۆسی ده‌روونی بۆته‌وه كه‌وه‌كو, ( ڤایرۆسی نه‌وت و غاز و به‌نزین و كاره‌با و مووچه و …هتد ) ئیتر ئه‌م ڤایرۆسه‌یشی هاته سه‌ری بۆ خه‌لكی هه‌رێمی كوردستان, به‌ڵام دڵنیام هیچ كاریگه‌ریه‌كی مه‌ترسیداری نابێت بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان , چوونكه كورد له پێشتردا به چه‌ندین ڤایرۆسی مه‌ترسیدارتری ڕووبه‌ڕوو بۆته‌وه كه توانیویه‌تی زۆر به ئازایانه له‌گه‌ڵیان دا بجه‌نگێت.
هه‌رچه‌نده نازانرێت سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڤایرۆسه سرووشتیه یان ده‌ستكردیه , چوونكه ئه‌مڕۆ له سه‌ده‌یه‌ك داین مڕۆڤه‌كان ده‌توانن شتی زۆر نامۆ و مه‌ترسیدار درووست بكه‌ن , كه وای لێ دێت ئیتر ڕووداوه‌كان له سرووشتی بوونه‌وه ده‌ربچێت و بكه‌وێته ژێر ده‌ستی مڕۆڤه نامۆكان, خۆی له سه‌ره‌تادا وا باس ده‌كرا كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی چین ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خۆی هه‌رله‌وێوه سه‌رچاوه‌ی درووست بوونی ئه‌م ڤایرۆسه بوو, به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتێكی وه‌كو صین كه له ئاستێكی پێشكه‌وتووی پیشه‌سازی و ته‌كنۆلۆجیا …هتد داین كه‌چی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاستی ڕۆشنبیریان زۆر لاوازه له ڕووی خواردنه‌وه كه ده‌ست ده‌به‌ن بۆ چه‌ندین خواردنی قێزه‌ون كه خودی خۆم ناوێرم سه‌یری بكه‌ی كه‌چی له‌لایه‌كه‌وه گه‌لێك وه‌كو صین به‌له‌زه‌ته‌وه ده‌ی خۆن بۆ نمونه خواردنی شه‌م شه‌مه كوێره یان بۆق له‌گه‌ڵ چه‌ندین شتی تری قێزه‌ون كه به‌شێك زۆری پزیشكانی صین هۆكاره‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ خواردنی ئه‌م جۆره شته قێزه‌ونانه .
ئه‌گه‌ر چی له ئێستادا ئه‌م ڤایرۆسه له وڵاتانی ئیسلامی بڵاوده‌بێته‌وه, له‌گه‌ڵیشیدا پیاوانی ئاینی له ڕێگای میمبه‌ره‌كانی مزگه‌وته په‌یامێكی تۆقێنه‌ر ده‌ده‌نه به‌ر گوێی موسڵمانان كه گوایه ئه‌م ڤایرۆسه له له‌لاین خوداوه بۆ گه‌له‌كه‌ی نێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه به ئاگا بێته‌وه له كاره خراپه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا,كه ئیتر ئه‌مه‌ش له ڕووه ئاینیه‌كه‌یه‌وه به‌م جۆره ئایدیایه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.
له هه‌مان كاتیش‌دا ئاراسته‌یه‌كی سیاسی هه‌یه كه گوایه دووباره ئه‌مریكا ئه‌و وڵاته زلهێزه‌ی جیهان كه به‌هه‌موو جۆره هێزێكی ئابووری و سه‌ربازی و ته‌كنه‌لۆجیه‌وه خۆی سه‌پاندوه به‌سه‌ر ته‌واوی جیهاندا, كه‌چی ئه‌م جاره هه‌ڵستاوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له جیهاندا و به‌تایبه‌تیش له صین بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری صین تووشی ئیفلیج بوون بێت, به‌ڵام من پێم وانیه ئه‌مه شتێكی ڕاست بێت چوونكه له ده‌رئه‌نجامدا ئه‌مریكا خۆیش ده‌كه‌وێته نێو ئه‌و ته‌ڵه‌یه‌وه كه بۆ جیهانی داناوه بۆیه ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌رێكی لاوازه…
به‌هه‌ر حال گرنگ نیه به‌لامه‌وه كه له‌ڕێگای سرووشتیه‌وه بڵاوبۆته‌وه ئه‌م ڤایرۆسه یاخود له ڕێگای ده‌ستكردی سیاسیه‌وه, چوونكه هه‌ر له كۆتایی دا ئه‌م ڤایرۆسه‌ش بوونی نامێنێت كه ئێستا جیهان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت وه ده‌بێته مێژوویه‌ك بۆ مڕۆڤایه‌تی, چوونكه له‌پاش ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بێت خۆمان بۆ چوندین ڤایرۆس و جه‌نگی ئاڵۆزتر‌و مه‌ترسیدارتر ئاماده‌بكه‌ین كه ڕووبه‌ڕووی ژیانی مڕۆڤایه‌تی ده‌بێته‌وه.
ئایا ده‌بێت كه‌ی ئه‌و ڕۆژه بێت مڕۆڤه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئارام ژیانیان به‌ڕێ بكه‌ن؟