كاتێ جۆرج ئۆروێڵ ده‌ینووسی … وه‌رگێڕانی: ئه‌ستێره عه‌باسی
جۆرج ئۆروێڵ مرۆڤێك بوو كه زۆر به‌باشی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و ڕۆژگاره‌كه‌یدا ده‌كه‌وته گفتوگۆ و ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرت. له كتێبی ده‌ربه‌ده‌ری له پاریس و له‌نده‌نه‌وه تاوه‌كوو كتێبی ١٩٨٤، ئه‌و شێوازانه‌ی كه داموده‌زگا حكومییه نامرۆڤییه‌كان و ئه‌وانه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ژیانی تاك كار ده‌كه‌ن، ده‌خاته ڕوو.
لایه‌نگرێكی سه‌رسه‌ختی سۆسیالیزم بوو، كه به ئاشكرا دژی كاپیتاڵیزم(نیزامی سه‌رمایه‌داری) و كۆمۆنیزم، فاشیزم(كۆنه‌په‌رست) و ئیمپڕیالیزمی به‌ریتانیا بوو.
به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو بیروبۆچوونه سیاسییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموونه تایبه‌ته‌كانی، له خزمه‌تكردنی پۆلیسی ئیمپڕاتۆڕی هیندستان -بۆرماوه- بگره تاوه‌كوو قاپشۆری له فه‌ڕه‌نسا پێكهاتبوو. ئه‌و ورده‌ورده له گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئینگلستان دوور كه‌وته‌وه و به‌ره‌و جه‌نگه ناوخۆییه‌كانی ئیسپانیا به‌ڕێ كه‌وت، تیرهاوێژێكی فاشیست ته‌قه‌ی لێ كرد و ئه‌میش ناچار بوو هانا بۆ پۆلیسی نهێنی كۆمه‌نیست به‌رێت.
تێكڕای نامه‌كانی جۆرج ئۆروێڵ كه ده‌زگای چاپی لیۆرایت له مانگی ئابدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌كرێت به گفتوگۆی نێوان جۆرج ئۆروێڵ خۆی و سه‌رده‌مه‌كه‌ی هه‌ژمار بكرێ.
كاری ئه‌و ڕێخۆشكه‌ری كێشه و مشت‌ومڕ و شه‌ڕی نێوان ده‌سته چه‌پ و ده‌سته ڕاست بوو و بۆ هه‌میشه ناوبانگی به به‌رهه‌ڵستكار ده‌ركرد. ئه‌م ناوبانگه سه‌ره‌نجامێكی گاڵته‌جاڕیشی لێ كه‌وته‌وه: ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له به‌رهه‌مه‌كانی له هیندستاندا نه‌ده‌دا، له كاتێكدا كه هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا بیروڕا دژه جه‌نگییه‌كانی خۆی له ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی ڕاده‌گه‌یاند.
ئه‌و نامانه‌ی كه له‌م كتێبه‌دا كۆ بوونه‌ته‌وه قۆناغێكی كاتی چل ساڵی له‌خۆ ده‌گرێت، كه به نامه‌یه‌كی پڕ له هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی -كه له قوتابخانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ڕۆژی نووسراوه- ده‌ست پێده‌كات و به نامه‌یه‌ك كه له لایه‌ن -سۆنیا- هاوسه‌ری ئۆروێڵه‌وه نووسراوه، كۆتایی پێ دێت، چوونكه ئۆروێڵ له‌و ده‌مه‌دا چیتر توانای نووسینی نه‌بوو. ئه‌م نامانه دیمه‌نێكی ڕاست و بێگه‌رد له ژیانی ئۆروێڵدا نیشان ده‌ده‌ن.
هه‌رچه‌نده نامه به‌رچاوه‌كان خۆی نه‌ینووسیون، به‌ڵكوو زیاتر په‌یوه‌ندی به هاوڕێكانی و به‌تایبه‌تی یه‌كه‌م هاوسه‌ریه‌وه -ئالین-ه‌وه هه‌بووه، كه ده‌كرێ هه‌ر له‌و نامانه‌دا بۆمان ده‌ر بكه‌وێت كه ئالین بۆخۆی نووسه‌رێكی به‌توانا بووه.
مخابن ئه‌نجامی چاوخشاندنه‌وه به‌سه‌ر كۆی نامه‌كانی ئۆروێڵدا، له ڕوانگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی كاری ئه‌ده‌بی ئه‌وه‌وه، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر دڵساردكهر و نائومێدكه‌ره! به خوێندنه‌وه‌ی نامه نووسراوه‌كانی ده‌توانرێ به زانیاری زۆری كتێبی ١٩٨٤ و نیزامی ئه‌خلاقی كێڵگه‌ی ئاژه‌ڵان بگه‌ین. بزووتنه‌وه‌كان ته‌نیا یه‌ك كاریگه‌ری ڕادیكاڵت له‌سه‌ر داده‌نێن، كاتێ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك هۆشیارن، ده‌زانن چۆنچۆنی هه‌ر كه نوێنه‌ران كاره‌كانیان ئه‌نجام دا، ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی شانۆكه ده‌زانن. به‌ڵام ئه‌و شته‌ی كه زۆربه‌مان ده‌یبینین تێكهه‌ڵچوون و ناكۆكی نێوان ده‌زگا بڵاوكه‌ره‌وه‌كان و نیگه‌رانی له‌باره‌ی پاره‌وه‌یه.
له لایه‌كی تره‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌دوای ده‌ركی ماهییه‌ت و بیروڕا سیاسییه‌كانی ئۆروێڵهوهن، له حه‌قیقه‌ته سه‌رنجڕاكێشه‌كان تێده‌گه‌ن. به‌شێكی زۆری ئه‌م نامانه به‌و هه‌یه‌جانه‌ی كه له وه‌رگێڕانی كتێبه‌كانی له وڵاتانی به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌یبووه، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌یه كه تیایاندا زۆر جار ئاماژه به‌وه كراوه كه خۆی له سوودوه‌رگرتنی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبانه، ده‌پاراست. بڵاوبوونه‌وه‌ی دوو یادداشت -ڕووی قسه‌م له كه‌سێكی ئانارشیسته(ئاژاوه‌گێڕه) به ناوی هێربێرت ئیدوارد ڕید- ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه ئه‌و سه‌باره‌ت به پێكهێنانی میدیایه‌كی نووسراو كه بێ سانسۆڕ بیروبۆچوونه دژه جه‌نگییه‌كانی خۆی ده‌ر ببڕێ، زۆر نیگه‌ران بووه.
له‌نێوان سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی تری ڕه‌خنه‌ی ئیمپڕیالیزمدا، دوو شتی بۆ گرنگ بوو، باوه‌ڕی به ئازادی بیروڕا و نیگه‌رانییه‌كانی بۆ دیل و كۆیله ئه‌ڵمانییه‌كان. ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له‌م كتێبه‌دا زۆر باس كراوه، پێداگری ئۆروێڵ له‌سه‌ر ڕه‌فتاری دادپه‌روه‌رانه و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی بوو، چ ئاشتیخوازێكی وه‌كوو ئه‌لێكس كامفۆڕت یا فاشیستێكی وه‌كوو ئۆزواڵد موزلی.
ئۆروێڵی نووسه‌ر له سه‌رانسه‌ی كتێبه‌كه‌دا سێبه‌رئاسا بوونی هه‌یه، ئه‌و مرۆڤێكه كه له پێش زه‌مینه‌دا ده‌وه‌ستێ.
جۆرج ئۆروێڵ له‌سه‌ر به‌رگی ڕۆژنامه‌ی تایم
ئۆروێڵ له نامه‌كانیدا، به دراماتیكیترین ڕووداوه‌كانی ژیانیدا -ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه بابه‌تی زۆرێك له نووسینه نایابه‌كانی بوون- به شێوه‌یه‌كی ته‌واو هه‌ستپێكراو و به‌بێ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك، تێده‌په‌ڕێ.
له نامه‌كاندا هیچ نووسراوێك له‌سه‌ر ئه‌و ساڵانه‌ی كه ئه‌و له پۆلیسی ئیمپڕاتۆری بۆرما بوو یان له سه‌رده‌می نووسینی كتێبی ده‌ربه‌ده‌ری له پاریس‌دا نه‌هاتووه، ته‌نیا یه‌ك نووسراو له كتێبی ڕووداوه پڕمه‌ترسییه‌كانی به‌ڕه‌ڵایه‌كی ئاماتۆر له ئینگلستان و نووسراوی زۆر كه‌می ویگان، شوێنێ كه ئه‌و بارودۆخی ژیانی ڕۆژانه‌ی مهعدهنكارانی ڕاگه‌یاند و ڕێژه‌یه‌كی كه‌می له كاتی ئاماده‌بوونی له ئیسپانیادا، ده‌بینرێت.
هه‌روه‌ها له‌نێوان ئه‌م نامانه‌دا، ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ورانه‌ی كه نه‌خۆشخانه‌ی تێپه‌ڕاند و قۆناغی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌یشی -سیل- خراوه‌ته ڕوو. كۆتا نامه‌كانی به ته‌رزێكی ئاگایانه و ئاوازێكی غه‌مگین نووسرابوون، به‌ڵام به‌م حاڵه‌یشه‌وه بڕێ جار ئاوازهكهیان شاد بوو. ئه‌م نامانه كه‌متر سه‌روكاری له‌گه‌ڵ ده‌رد و ئازاره‌كانیدا هه‌یه.
به نه‌خۆشی خه‌مۆكی، كه بووه هۆی تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌یدا، له‌نێوان خۆی و كوڕه‌كه‌یدا -ڕیچارد- مه‌ودایه‌كی هێشته‌وه و نه‌یتوانی تا كۆتایی نه‌خۆشیه‌كه‌ی، كوڕه‌كه‌ی ببینێ.
له ڕاستیدا ئه‌و شته‌ی كه ئه‌م كتێبه پێوه‌ی خه‌ریكه، كۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌كه له ژیانی ئۆروێڵ، كه به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌روكاری له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی ئه‌و و له كۆتاییشدا به هه‌موو لایه‌نه بێده‌نگ و تاریكه‌كانی ژیانیه‌وه هه‌یه. ئه‌م جۆره دیمه‌نه به‌ده‌ستهێنانی زنجیره چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بیروڕای تاكه‌كه‌سی قورس‌تر ده‌كات، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه زۆر به‌نرختره.
به‌ڵام به ئاسته‌م ده‌توانرێ بگوترێ كه خوێنه‌رانی ئه‌م كتێبه ڕێك و ڕاست كێن. زیاتر ئه‌م نامانه له ئێستادا ته‌نیا بۆ هه‌وادارانی ئۆروێڵ ئاشنایه، له كاتێكدا لێره‌دا ڕیوایه‌تی ده‌ق به جۆرێك نییه كه بتوانێ سه‌رنجی خوێنه‌ری ئاسایی به‌لای خۆیدا ڕابكێشێ. له هه‌ردوولاوه چاپی چواره‌می ئه‌م كتێبه كه كۆمه‌ڵه وتار، نامه و نووسراوه ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی جۆرج ئۆروێڵه و گرنگترین نامه‌كانی له‌پاڵ وتاره‌كان و شیكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌كان، بریتییه له هه‌ڵبژارده‌ی یادداشته‌كانی ڕۆژانه‌ی، كه مایه‌ی سه‌رنجی خوێنه‌رانه.
وه‌ها سیمایه‌كی سیمبۆلیكی(ڕه‌مزی)، هێشتا نرخی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ڕابوه‌ستین و چاوێك به لایه‌نه بێخهوشهكانی مرۆڤایه‌تی و به‌سه‌رهاتی ژیانیدا بخشێنین: كتێبه نه‌نووسراوه‌كان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌فه‌ره‌كان، په‌یوه‌ندییه ناكامه‌كان، نه‌خۆشی، قه‌رزه ماڵییه‌كان، په‌یداكردنی كه‌شفی له‌بار و شاییسته و له هه‌موویشی خۆشتر، هۆگربوونی به كوڕه بچووكه‌كه‌یه‌وه.
كۆی نامه‌كانی ئۆروێڵ، له ناخه‌وه ژیانی ئه‌ومان به‌و جۆره‌ی كه هه‌بووه بۆ ده‌رده‌خات، هه‌ر وه‌كوو ئه‌وه‌ی كه خودی ئۆروێڵ وتویه‌تی: “ئه‌گه‌ر له ده‌روونی ژیانی هه‌ر كه‌سێك بڕوانین، جگه له كۆمه‌ڵێك شكست هیچی تر نابینین.”
كاتێك ئۆروێڵ له بی بی سی كاری ده‌كرد، له بنه‌ڕه‌تدا به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌رنامه بانگهشهیییهكان بوو.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا –كه بژارده‌یه‌ك له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌م كتێبه‌دا هاتووه- ده‌ڵێت: “من ئه‌وم له لایه‌نی ئه‌خلاقی و توانای زه‌ینییه‌وه زۆر قبووڵه. ئه‌و زۆر ڕاستگۆ و دووره له په‌نامه‌كی و نهێنی و له ڕۆژی دواییدا یان به باش و چاكه‌كار له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن یا ئه‌وه‌ی كه له ئاگری دۆزه‌خدا ده‌یسووتێنن!” به‌ڵام خودی ئۆروێڵ ئه‌زموونی جیاوازی هه‌بوو.
له بیره‌وه‌رییدا نووسی: “هه‌موو بانگه‌شه و پڕوپاگه‌نده‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ڕاستی و حه‌قیقه‌تیش ده‌ڵێن، له درۆیه‌ك زیاتر هیچی تر نین.”
ئه‌وه ئۆروێڵ بوو كه له وتاره‌كه‌یدا له‌باره‌ی گاندییهوه، بیرمان ده‌خاته‌وه كه هه‌موو باشه‌كان گوناهبارن، تا كاتێ كه بهراوهژووهكهی ده‌سه‌لمێت…”
دوو مه‌سه‌له‌ی گرنگ ڕووی دا، كه ئۆروێڵ به‌هۆیه‌وه سه‌رزه‌نشت كرا. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه به‌نیاز بوو په‌لاماری هاوڕێیه‌كی خۆی -جاسینتا بودیكام- بدات، ته‌نانه‌ت گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه جله‌كانی دڕاند. دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه كه لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تان ڕه‌ت كرده‌وه، كه دڕدۆنگی لایه‌نگری كۆمهنیستبوونیان لێ ده‌كرا.
به بۆچوونی من به شێوه‌یه‌كی كورت و پوخت ئه‌وه‌ی كه له كتێبه‌كه‌دا نامه‌كانی لایه‌نه بهرانبهرهكانیش هاتووه، زه‌مینه‌ی گرنگی زیاد كردووه. ئه‌م بابه‌ته‌ی دوایی، زۆر هاوشێوه‌ی خستنه ته‌ڵه‌ی ناوه‌كان بوو له سه‌رده‌می مككارتیزمدا McCarthyismو له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی ئۆروێڵ خۆیدا نه‌ده‌هاته‌وه. به‌شی توێژینه‌وه‌ی زانیاری، كه به‌دوای كه‌سانی چه‌پی دژه ستالینی ده‌گه‌ڕا، هاوڕێی ئۆروێڵ -سێلێنا كیروان-ی دامه‌زراند تاوه‌كوو یارمه‌تی بانگه‌شه‌ی دژه شۆرایی بدات. ئه‌و بۆ وتارێك داوای یارمه‌تی له ئۆروێڵ كرد، به‌ڵام ئۆروێڵ ئه‌وه‌نده نه‌خۆش بوو كه نه‌یده‌توانی هاوكاری بكات.
ئه‌و نووسه‌رانی دیكه‌ی -كه به‌كه‌ڵكی ئه‌و كاره ده‌هاتن- ناساند و بۆ دڵنیایی، پێڕستێك له‌و ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رانه‌ی كه به بۆچوونی به شێوه‌یه‌كی نهێنی كۆمه‌نیست بوون یان ته‌نیا له لایه‌نگرانی حزب بوون، ناساند و دانی پێدانا كه ناكرێ وه‌ك مه‌بله‌غێك باوه‌ڕیان پێ بكرێ. هه‌رچه‌نده ئه‌م كاره به كارێكی ئه‌قڵانی ده‌هاته به‌رچاو، به‌ڵام باسێكی دڵهه‌ژێن بوو و ئه‌م كاره به‌ڕاشكاوی له‌گه‌ڵ گه‌واهیدان له‌دژیان له به‌رانبه‌ر كومیته‌ی چالاكییه دژه ئه‌مریكییه‌كان، جیاواز بوو.
له‌باره‌ی ڕابردووه‌وه، هیچ شتێ ناتوانێ ڕه‌فتاری ئۆروێڵ ڕوون بكاته‌وه، به‌ڵام له نامه‌یه‌كدا كه چوار ده‌یه‌ی دواتر به شێوه‌یه‌كی هاوڕێیانه نووسرا (و له‌م كۆمه‌ڵه نامهیهیشدا بڵاو بووه‌ته‌وه)، بودیكام به‌م جۆره ڕای خۆی ده‌ربڕیوه: “ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌ناو بردووه كه له سه‌رده‌می منداڵی‌دا زۆر گه‌رموگوڕ بوو… ساڵانێكی پێچوو تا به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا تێگه‌یشتم كه هه‌موومان كه‌موكوڕیمان هه‌یه، به‌ڵام له‌نێوان ته‌واوی ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه بینیومن، ئه‌و له هه‌موو كه‌سێ زیاتر كه‌موكوڕی هه‌بوو.”
ده‌سته‌واژه‌ی “زیاتر كه‌موكوڕی هه‌بوو”، به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ تێڕوانینی ئۆروێڵدا یه‌ك ده‌گرێته‌وه. حاشای بوونی ئارمانشارهكان، ڕق و قین و نه‌فره‌تی له پیرۆزییه‌كان و قاره‌مانێتی، ڕهشبینبوونی به هه‌ر جۆره كهماڵخوازییهك هه‌روه‌ها جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ به پێی دابونه‌ریتی خۆی ڕووبه‌ڕووی بارودۆخی سه‌خت و دژوار ده‌بێته‌وه و له‌نێوان خراپ و خراپتردا، یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرێ. ئه‌م وته‌یه، به‌م جۆره له‌گه‌ڵ باوهڕبهخۆنهبوونی ئه‌و، به پیرۆزدانانی كاره‌كه‌ی و بلیمه‌تی ئه‌و له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بابه‌تی ناخۆشدا، وێك دێته‌وه.
به‌گشتی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه بیروبۆچوونێكمان سه‌باره‌ت به ئۆروێڵ لا دروست ده‌كات كه هه‌م واقیعیانه و هه‌م ئینسانییه. له وتنی حه‌قیقه‌ت سفتوسۆڵ و سه‌خته و له‌و واحیدهدا به هۆی ئه‌م نیشانانه‌وه بێتواناییه‌كانی مرۆڤ ده‌به‌خشێ. ئه‌م بیروبۆچوونه به شێوه‌یه‌كی ته‌واو له نامه تایبه‌ته‌كانیدا ده‌بینرێت.
سه‌رنجڕاكێشتر له‌مانه‌ش ئه‌وه‌یه، تێكڕای ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئۆروێڵ وه‌كوو سیمبۆل و نموونه به‌ره‌وپێش ببات، پیشانمان ده‌دات كه ئه‌و وه‌كوو مرۆڤێك، له شكسته‌كانی گه‌وره‌تر و له ئاره‌زووه‌كانی بچووكتر بوو.
_____________________
جۆرج ئۆروێڵ: نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئینگلیزی، له ماوه‌ی ده‌یه‌ی ١٩٢٠ی میلادیدا، له پۆلیسی ئیمپڕاتۆری هیند له بۆرما خزمه‌تی ده‌كرد. له‌و سه‌رده‌مه‌دا، بۆرما پارێزگایه‌ك بوو له هیندی به‌ریتانیا. كۆماری بۆرما ده‌كه‌وێته باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه و هاوسنووره له‌گه‌ڵ هیندستان و به‌نگلادیش و چین و تایلانددا. هه‌روه‌ها میانماریشی پێده‌وترێت، كه پایته‌خته‌كه‌ی شاری ڕانگۆنه.
ڕووبه‌ری خاكی بۆما بریتییه له ٦٧٦٥٧٨ كیلۆمه‌تری دووجا و چله‌مین وڵاتی جیهانه له‌ڕووی فراوانی خاكه‌كه‌ی و بیستوچواره‌مین وڵاتی جیهانه له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتووان و ٨٩٪ی دانیشتووانه‌كه‌ی سه‌ر به ئایینی بودییزمن و ٤٪ی مه‌سیحیین و ٤٪ی تریشی موسوڵمانن و ٣٪ی دانیشتووانی په‌یڕه‌وی له ئایینه‌كانی تر ده‌كه‌ن. سه‌رچاوه‌ی گرنگی سامانه‌كه‌ی لۆكه، نه‌یشه‌كه‌ر، برنج، نیكڵ و نه‌وته.
هێربێرت ئیدوارد ڕید: ئانارشیست، شاعیر و ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی ئینگلیزی بوو، كه به هۆی كتێبه زۆره‌كانیه‌وه كه له‌باره‌ی هونه‌ره‌وه نووسیویه‌تی، له‌وانه كتێبی كاریگه‌ری ڕۆڵی هونه‌ر له فێركردندا، ناسراوه. هه‌روه‌ها ڕید له دامه‌زرێنه‌رانی دامه‌زراوه‌ی هونه‌ره هاوچه‌رخه‌كان بوو.
كۆیله ئه‌ڵمانییه‌كان: پاش شكستی دڵته‌زێنی ئه‌ڵمانیا له ستالینگراد، نه‌وه‌د و سێ هه‌زار ئه‌ڵمانی به دیل گیران، كه ته‌نیا پێنج هه‌زار كه‌سیان به‌زیندووی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا.
مككارتیزم: زاراوه‌یه‌كه بۆ ئاماژه‌دان به چالاكییه دژهكۆمهنیستییهكانی سیناتۆر جۆزیف مككارتی (١٩٠٨ تا ١٩٥٧) له ده‌ستپێكی قۆناغی جه‌نگی سارددا.
مه‌كسیم ویگان: ژه‌نه‌ڕاڵی فه‌ڕه‌نسی، له‌دایكبووی بڕۆكسڵ له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ژه‌نه‌ڕاڵ فوش بوو. له مانگی چواری ١٩٢٣ تاوه‌كوو ٢٩ی مانگی یانزه‌ی ١٩٢٤، دووه‌مین كۆمیسیۆری باڵای فه‌ڕه‌نسا بوو له سوریا و لوبنان. هه‌روه‌ها براوه‌ی خه‌ڵاتی خاچی گه‌وره بوو.
وه‌رگێڕانی: ئه‌ستێره عه‌باسی
Show original message