ئه‌و شاره‌ی له ده‌موچاو نزیكتره – شیعری: ئه‌دۆنیس … وه‌رگێڕانی: عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی
ڕۆژگاری ئه‌و شاره له‌ژێر ئه‌و كه‌وانانه به‌ڕێوه ده‌چێ كه وێرانه دایمه‌زراندوون
شوێنه‌كه پڕ له‌و تارماییانه‌ن و خه‌ریكی سه‌یرانن و تاریكی ڕێبه‌ریه‌تی
به كووڕه‌كووڕ ده‌چمه ژووره‌وه و كه‌مه‌رم خه‌ریكه بۆردوومان ده‌كرێ
كازیوه‌ش خۆی دڵنیای كردم كه ئه‌و كه‌مه‌ره‌ی ڕووناكییه
له چ شوێنان تاریكاییم نه‌بینیوه به‌مجۆره دڵخۆش بێ.
هه‌ور به پسته‌پست قسهبارانی ده‌چڕی و
بايش باسی كه‌زیی تۆزوبای ده‌كرد
وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌هوه‌تی ژیان له‌نێو شه‌هوه‌تی مه‌رگدا بتوێته‌وه.
- له هه‌موو لاوه سیاسه‌تی خۆڵه‌مێش دهپارزنرێ
- خۆڵه‌مێش بانگڕاهی ئاسۆیه
- به‌س شه‌و له‌خه‌و ڕاكه، ئه‌ی ئه‌ستێره‌ی خه‌وتوو.
له‌سه‌ر ده‌ستی خێروخۆشی.
—————- 2 —————–
بهكووڕهكووڕ ده‌چمه ژووره‌وه و كه‌مه‌رم خه‌ریكه بۆردومان ده‌كرێ
كازیوه‌ش خۆی دڵنیای كردم كه ئه‌و كه‌مه‌ره‌ی ڕووناكییه
موزیقا خیانه‌تی كرد
هیچ ئامێرێ نییه، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌ی ده‌نگت ژێیه‌كی پچڕپچڕه،
نابینرێ، ده‌نگه‌كانیش به‌فرێكی ناوهختن، له شوێنێكن بۆ ئه‌وان نییه.
ئاوریشم خیانه‌تی كرد.
ته‌ماشای ئه‌و نانه بكه‌ن كه ده‌چنه شوێنێكی بێجێ، شه‌ڕابی توو له‌گه‌ڵ خۆتان ببه‌ن كه له‌نێو جامێكدا بێ وه‌ك كرمۆكه‌ی ئاوریشم وابێ.
هێلكه‌ش خیانه‌تی كرد.
هه‌موو ڕووكارێ تاوانباره و هه‌موو ناخێكیش بێگوناهه
به‌بیر خیانه‌تی كرد
چاوه‌نواڕی كه‌س ناكا، چاوه‌نۆڕی هیچ ناكا
جه‌سته‌یه‌كه و وه‌ك گۆچانێ وه‌ستاوه كه با خۆی خستبێته سه‌ر
گه‌وره خیانه‌تی كرد
ئه‌و دره‌خته چه‌نده سه‌رسوڕهێنه‌ره
له ڕۆیشتن ناكه‌وێ به‌ڵام ڕووه‌و به‌رزایی
ئاسمان پێش ئاسمان.
شێخ مهكاریه خیانه‌تی كرد
ڕێگای ماڵی ئه‌و ژنه‌ی كه خۆشیده‌وێ، پێچاوپێچه و ته‌واو نابێ
ئه‌وه‌تا خه‌ریكی مردنه و هۆردوو قۆڵی كردۆته‌وه.
ثابت خیانه‌تی كرد
ده‌موچاوی ئه‌و گه‌شته چه‌نده چرچولۆچه
چاڵایی جه‌سته‌ی ئه‌م كاروانه چه‌نده قووڵه.
بازاڕی ته‌ویله خیانه‌تی كرد
منداڵیی بزاڤ ده‌بردرێ
به‌ڵام ساڵ به ساڵ
چوونه ده‌ره‌وه تێیدا گه‌وره ده‌بێ و هاتنه ژووره‌وه بچیك
سهعیداغا خیانه‌تی كرد
ده‌ستی سه‌فه‌ر له‌سه‌ر سهركه و
خۆشییش سه‌ره‌كه‌ی دیكهته
چۆن دووری نابێته خوێنبه‌ری نزیكی؟
ئایا سییه‌كانی ڕه‌هه‌ندیش گه‌شتیارن؟
————– 3 ————– - بڵێن: به‌یانی بۆ ئه‌مڕۆ نییه
- بزربوون له‌سه‌ر په‌پكه‌ی خۆر چاپكراوه.
ده‌ته‌وێ مه‌رگ ببینی له‌به‌رده‌متا ژیان وه‌كو تۆپ غلكاتهوه؟
ده‌ته‌وێ ئه‌م ساته بنووسییه‌وه له بارودۆخه تایبه‌تییه‌كانیدا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگری، لهخۆگهوزاندن و گرژبوون و خاوبوونه‌وه‌یدا
له‌كاتێكدا هيچ سات و شوێنێ به‌شداریی له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن؟
كه‌واته هه‌ر ده‌بێ له‌سه‌رێكی دۆزه‌خدا بژی، له‌سه‌ر كه‌ناری جه‌هه‌ننه‌مێك،
له باوبژێكدا كه له نووكی سه‌ری نێزه هه‌ڵده‌كا،
له ڕێوبانێك كه مێروستان خۆی نه‌توانێ به‌سه‌ریدا بڕوا
له جه‌نازه‌ی هاوڕێیه‌تی و خۆشه‌ویستیدا، پرسه‌ی ناشتنی بیر. - له هه‌موو شاران هه‌ر شه‌قامێ دایك و بابێكی هه‌یه و
هه‌موو شه‌قامه‌كانی ئه‌م شاره سێوین - لێره‌دا ده‌ستی زه‌مین زۆر به‌توندی كار له‌گه‌ڵ ده‌ستی ئاسمان ده‌كا.
—————– 4 —————
ئه‌وه خۆره له گۆڕه‌پانی ناندا ده‌ستی له چۆكی وهریناوه و دانیشتووه،
ده‌موچاوت چوارده‌وری داوم
له‌كاتێكدا دووردهكهویهوه و دوور ده‌كه‌ویه‌وه
ئه‌ی ئه‌و شاره‌ی له ده‌موچاو نزیكتری.
———- سه‌رچاوه: ژ 10972 ی الحیاة ———–
خولگه‌كان
1
جه‌سته‌ت خۆی له‌خۆیدا گوڵی سه‌ر ڕێگاكهته
گوڵێك له یه‌ك ساتا هه‌ڵده‌وه‌رێ و ده‌پشكوێ
2
گه‌ر ڕێگاكه‌ت خۆش بێت
گه‌ر ده‌وروبه‌ری دۆزه‌خ نه‌گاته‌وه
به دۆزه‌خ خۆی
هه‌نگاوه‌كانت له دهرازینكهوه ده‌وه‌ستن
چه‌نده ڕۆیشتی و من ڕۆیشتم
3
هیچ جارێ هه‌ستت كردووه
به‌ره‌به‌یانێك بۆ هه‌نگاوه‌كانت ته‌سك بێت؟
كه‌واته به‌ئاگا هاتووی و جه‌سته‌ت تژی له خۆشه‌ویستییه
4
هه‌رچه‌نده ده‌ریا خوڕڕه‌ی بێ
جه‌سته‌ش پستهپستێكی هه‌یه، خوڕڕهكهی
له‌و توندتر و دوورتره
5
جوانترین و پاگژترین باران
سه‌رچاوه‌كانی ڕووح ئاوده‌دا
ئه‌وه‌یه كه له هه‌وری جه‌سته‌دا ده‌بارێ
6
بیر له جه‌سته جوێ بۆته‌وه
ته‌نیا باڵنده‌یه‌كه له پووش
7
هه‌ر به‌ره‌به‌یانێك جه‌سته‌یه‌كی ونبووی خۆی هه‌یه
هۆردوو بازووی زارۆكت بۆ ده‌كاته‌وه
8
بدوێ، وه‌ك چۆن باڵنده ده‌دوێ
بیابانیش چاوهنۆڕته و
گوێت بۆ ده‌گرێ
9
چۆن زۆرم لێده‌كه‌ی پاڵپشتت بم
هه‌ر خۆت بووی هۆردوو شانت دزیم
10
ڕۆشنایی نزیكترین هاوڕێی بیره
سایه‌ش نزیكترین هاوڕێی جه‌سته‌یه
11
ده‌سته‌كانت بخه‌ره نێو ده‌ستی خۆر:
تۆ و ئه‌و دووانه‌ی ڕۆشنایین
12
خه‌ون پاسه‌وانیی ده‌رگاكانی پێسپاردم
كلیلهكانیشی له‌گه‌ڵ خۆی برد
13
لێره، له‌سه‌ر ئه‌م ڕووپه‌ڕه
به‌تایبه‌تی له‌نێو ڕهشاییهكهیدا
كاروانێ له خه‌ونه‌كانم دێ‌و ڕاده‌برێ:
چیی به خوێنم بێژم ئه‌ی مه‌ره‌كه‌ب
كه له لێژایی تره‌وه ده‌رده‌چێ؟
14
نووسینی فه‌زا جێی كوژانه‌وه‌ی
بای لێ نابێته‌وه
15
كه‌ناره‌كان ماڵی شه‌پۆله‌كانن
شه‌پۆله‌كان كۆچی كهنارهكانن
16
هیچ هۆكارێكی وام نییه به‌س بێ
تا ئاماجی جه‌سته ده‌ربخه‌م
17
جگه له زمان، هیچ ڕووپۆشێ نییه
زمانیش لێفه‌یه‌كی كونكونه
18
ته‌واوبوون نییه و چ ڕێیه‌كیش به‌ومان ناگه‌یه‌نێ
ئه‌وه هه‌موو ڕێیهكهمه
19
نا‌توانیت ڕۆشنایی بنووسی
ته‌نیا به مهرهكهبێ تێكه‌ڵ به سێبه‌ر نه‌بێ
20
هۆشیاربوونی ڕاسته‌قینه
فێرت ده‌كا چۆن بخه‌وی
21
شیوه‌ننامه‌ی هاوڕێ
تیكه‌ڵاوی چه‌و و ئاردی ناو پووشه
به په‌یكه‌رێكی به‌ردینه‌وه لكێنراوه:
ماڵه‌كه‌مان ئاوا بوو
هه‌موو شتێ وا ده‌ستیپێكرد
* * *
خهونهكان خێزانێكی تریان هه‌بوو
* * *
تێكه‌ڵی جوتیاران ده‌بم
هه‌ندێكیان له باوه‌شی دره‌خت ده‌خه‌وتن
هه‌ندێكی تریان له ڕۆخی ئاسۆ
* * *
منداڵیی خۆی له‌گه‌ڵ كووزره گه‌نم به‌با ده‌دا
* * *
به تاكه ڕێیه‌ك گه‌شه‌ی كرد: ئه‌و ڕێگایه‌ی
كه خۆر به‌سه‌ریدا ده‌ڕوا و، دێ و ڕاده‌برێ
* * *
له‌نێوان دوو خه‌مدا ژی:
چۆن ڕۆشنایی بۆ زمانێكی تر وه‌رده‌گێڕێ و
چۆن تاریكی ده‌نووسێته‌وه
* * *
خۆر پێیگه‌یاند و شه‌و چنیی
سه‌رچاوه: الحياة / ژماره‌ی ڕۆژی 6/5/2003