 
	پۆشاکی کوردی … عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
Closed							
	
						
						
					
  ڕۆڵــەی کــورد و کوردستانین 
 خاوەن کلتوری خۆمــــــانین
 چونکەپۆشاکمــــان کـوردییە
 زۆر جوانە لـــــە وێنەی نییە
 وا شانازیی پێوە دەکـــــەین
 دەیسەلمێنێ  کە ئێمــــە ھەین
 بەو پۆشاکــــەوە  ناسراوین
 دەیپارێزین ھەتــا مـــاوین
 ڕازاوە و جــــــوان   و ڕەنگینە
 لــــەلای ھەموومــــان شیرینە
 کاتێ دەیپۆشین ئاســــودەین
 ھەست بە خۆشی و شادی  دەکەین
 لــە ھەمـــوو شوێنێکی جیھان
 ناسنامەیەکــە بــــۆ کوردان 
 …
 ١١/٣/٢٠٢٠


 
			 
			 
			