
كوسته‌نتین كه‌فافی له قه‌سیده‌ی ( شار )دا … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ
وتم: بۆ خاكێكی دیكه ده‌چم ، به‌ره‌و كه‌نارێكی تر
شارێكی له‌م شاره چاتر ده‌بینمه‌وه ..
هه‌موو هه‌وڵێكم بێ هووده‌یه ،
دڵم وێنه‌ی مردوو گۆڕكراوه
تاكه‌ی ئارام بم له‌م شوێنه‌دا عه‌قڵم تێك بچێ ؟
چه‌ندی چاوم هه‌ڵبڕین ..
چه‌ندی ته‌ماشای ده‌وروبه‌رم كرد
وێرانه‌ی ڕه‌شداگه‌ڕاوم له ژیانمدا بینی
لێره شوێنه‌واری تاریكی ژیانم ده‌بینم
كه چه‌ندان ساڵم به‌ڕێ كردن ، ونم كردن ،
به‌ته‌واوی وێرانم كردن ..
وڵاتی تر‌و كه‌ناری دیكه نادۆزیه‌وه..
بۆ هه‌ر كوێ بڕۆی شاره‌كه‌ت به‌دواته‌وه‌یه ..
له هه‌مان ئه‌و شه‌قامانه‌دا ده‌بی
له‌هه‌مان كووچه‌دا پیریت ده‌گاتێ
له‌هه‌مان ماڵیشدا سه‌رت سپی ده‌بێ ..
هه‌میشه ده‌گه‌یته‌وه ئه‌م شاره
هیوا بۆ جێی تر مه‌خوازه
هیچ پاپۆڕێكت بۆ نییه .. هیچ ڕێگایێ
ماده‌م ژیانت لێره ،
له‌م گۆشه بچووكه‌دا تێكچووه..
له‌هه‌ر جێیه‌كدا بی وێرانه‌یه .
- له http://www.blackcoffee.tech/2017/09/thecity.html كراوه به كوردی .