
كرێكاران له‌سه‌رده‌می كۆرۆنادا … ئه‌حمه‌د كامه‌ران
سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌م به به‌نووسینی وتاره‌كه‌م دا, سڵاوێك بۆ رووحی پاكی ئه‌و كرێكاره زه‌حمه‌تكێشانه ده‌نێرم كه له‌پێناو جه‌نگ كردن له‌گه‌ڵ نان و ئازادی گیانی خۆیان سپاردوه , هه‌روه‌ها سڵاوم بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كرێكاره زه‌حمه‌تكێشانانه هه‌یه كه ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی خه‌بات كردن ئاماده‌ن له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی نان و ئازادی و یه‌كسانی دا, كه هیچ كاتێكیش كۆلیان نه‌داوه‌و به‌رده‌وام بوونه له خه‌باتی خۆیان له دژی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دا, كه له خه‌به‌تاكه‌یان دا ئاوات ده‌خوازن رۆژێك بێت چیتر جیاوازی چینایه‌تی نه‌مێنێت و سه‌رجه‌م چینه‌كان به‌چینی كرێكارانه‌وه له‌ژێر چه‌تری یه‌كسانی دادپه‌روه‌ری دا بژین و ئیتر كۆتایی به ئه‌قلیه‌تی فاشیلی سه‌رمایه‌داری بهێنرێت…
وه‌كو هه‌موو بۆنه‌كانی تردا , ساڵانه له یه‌كی ئایاردا , یادی چینێك ده‌كرێته‌وه كه به‌درێژایی مێژوو بۆته قوربانی ده‌ستی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و ئیمپریالیزمی دا, كه ئه‌و چینه‌ش , چینی ماف خوراو چه‌وسێنراوی كرێكارانه,خۆی له راستی دا ئه‌م رۆژه بۆ كرێكار هیچ جه‌ژن و خۆشی نیه بۆیان , به‌ڵكو پیشاندانی ئازاره‌كانیانه به‌رووی جیهان و سه‌رمایه‌دارانی كۆنه‌په‌رست,به‌ڕای من ئه‌وكاته ده‌بێته جه‌ژن بۆ كرێكار كه چیتر له‌ژێر سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دا نه‌چه‌وسێنرێنه‌وه و سه‌رجه‌م مافه خوراوه‌كانیان به‌دی بێت, هه‌تاوه‌كو ئێستا كرێكاران بۆ په‌یداكردنی پاروویه‌كی نان دا چه‌ندین رێگای سه‌خت و كاری قورس پێیان ئه‌نجام ده‌درێت , كه زۆرجاریش له ئه‌نجامی ئه‌و كاره قورسانه‌دا , كرێكار ژیانی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات , له‌پاشانیش هیچ جۆره بیمه‌یه‌ك بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر ناكرێت, جگه له‌وه‌ی كه خۆی هیچ جۆره بیمه‌یه‌كی نیه له كاتی كاركردنی دا, كه‌چی سه‌رمایه‌داران بێ باكن و ته‌نانه‌ت گاڵته‌یان به مردنی كرێكارێك دێت و زۆر بێباكانه هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر كرێكاره‌كه و خێزانه‌كانیان دا , كه ئه‌مه‌ش نابێت چیتر قه‌بول بكرێت , به‌ڵكو ده‌بێت كرێكارانیش هاوشێوه‌ی هه‌موو چینه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگادا به‌ڵكو به‌زیاده‌وه‌ش , ده‌بێت سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریه ته‌ندووستیه‌كانیان بۆ دابین بكرێت, له‌هه‌مان كاتیش‌دا نابێت ئیتر كرێكاران بچه‌وسێنرێنه‌وه‌و ژیانیان بكرێت به دۆزه‌خ , چوونكه سه‌ره‌نجام چینی كرێكار به داینه‌مۆو به‌رهه‌م هێنه‌ری وڵات داده‌نرێن, به‌ڵام به‌داخه‌وه خۆیان بێبه‌ش بوونه له‌و به‌رهه‌م هێنانه‌ی كه له وڵات ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
جیاوازتر له‌هه‌موو ساڵانی دیكه‌دا, ئه‌م ساڵ یه‌كی ئایار هاوكات بوو له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێكی كووشنده‌ی دژ به مڕۆڤایه‌تی دا كه ئه‌ویش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو له‌به‌شێكی زۆری وڵاتانی جیهان دا, كه به بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه بووه هۆی داخستنی سه‌رجه‌م كارگه پیشه‌سازیه‌كان و بازاره‌كان به ڕووی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا, به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌م نێوه‌نده‌دا , گه‌وره‌ترین زه‌بری ئابووری به‌ركه‌وت, ئه‌ویش چینی كرێكاران بوون , كه به‌شێكی زۆری كرێكاران له‌جیهان له‌كاره‌كانیان دابڕان و نێردرانه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و , كه هاوكاتیش ئه‌م ڤایرۆسه‌ش وا ته‌ماشا ده‌كرێت كه دووباره كوده‌تایه‌كی تری سه‌رمایه‌داران بوبێت به‌سه‌ر چینی كرێكارانه‌وه, به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رمایه‌داران هیچ جۆره زیانێكی مه‌ترسیداریان به‌رنه‌كه‌وتوه له ئه‌نجامی ئه‌م ڤایرۆسه, ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و سامانه زۆره‌یان كه له رێگای ماندبوون و به‌رهه‌می شه‌و و رۆژه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی كرێكارانه‌وه به‌ده‌ستیان هێناوه, بۆیه ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌و سامانانه‌ی سه‌رمایه‌داره‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ گیرفانی كرێكارانی ماف خواراو دا, بۆئه‌وه‌ی چیتر له‌ناخۆشی و چه‌وساندنه‌وه‌دا نه‌ژین , له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌بێت ئیتر یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بێته ئاراوه له‌نێوان هه‌موو تاكه‌كان دا.