كه‌س ئاگای له جۆرج فلۆیده‌كانی كورد نه‌بوو!! … عیماد عه‌لی
زۆر خۆشحأل بووم به‌و كاردانه‌وه گه‌وره‌ی خه‌ڵكی مرۆڤ دۆست و به تایبه‌تی ره‌ش پێسته‌كانی ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون و تاوانێكی كه‌م وێنه‌ی كۆمه‌ڵێك پۆلیسی سپی پێستی ئه‌مریكی كه زۆر به خوێنساردی و له‌سه‌رخۆیی و دڕندانه و بێ هه‌ست و بێ مۆراڵه‌وه‌هاوڵاتیه‌كی ره‌ش پێستی خۆیان به‌ناوی (جۆرج فلۆید) به به‌رچاوی هه‌موو دونیا و به تایبه‌تی هاوره‌نگ پێسته‌كانی خۆیه‌وه كوشت، كه بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و جاده‌یه بوو رجا و تكایان لێ‌كردن كه خه‌ریكه ده‌مرێت ئه‌مه جگه له هاوار و زه‌نای خۆی كه ده‌یوت نه‌فه‌سم بڕا، ئه‌و خه‌ڵكه‌ش هاواریان ده‌كرد له گیانه‌ڵادایه و به‌ره‌ڵای مه‌كه‌ن به‌ڵكو بیبه‌ن بۆ زیندان و وانه‌كه‌ن به‌و بێ ره‌حمیه‌وه له ژێر ده‌ستاندا گیان بسپێریت، كه‌چی هیچ دادی نه‌دا و ئه‌و خوێنمژانه‌ی له‌و كاره قێزه‌ونه له پێشدا پیلان بۆدارێژراوه‌یان په‌شیمان نه‌كرده‌وه و، جۆرجی داماویش له ژێر پۆستاڵ و ئه‌ژنۆی پۆلیسێكی ره‌گه‌زپه‌رستی دڕنده‌ی بێ مۆڕاڵی بێ ویژدان گیانی سپارد و منداڵێكی خنجیلانه‌ی له‌دوای خۆیدا به‌جێ هێشت.
ئه‌مه له وڵاتێكی زلهێزی دونیا و خۆ به مرڤپه‌روه‌ر و دادپه‌روه‌ر زان و خۆ به سه‌روه‌ر و سه‌ركرده‌ی هه‌موو جیهان زان رووده‌دات. بێگومان تاوانیكی ئاوا به‌ئاشكراو له رۆژی رووناك و به‌به‌رچاوی هه‌موو دونیاوه گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌زاریه بۆ سیستمی سه‌رمایه‌داری به‌گشتی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا به تایبه‌تی، كه سه‌روبنی زمانی باسی یه‌كسانی و دیموكراسی وئازادی و مافی مرۆڤه و كه‌چی هه‌موو ئه‌و ئیدیعایانه به یه‌ك دۆلار ده‌فرۆشێته‌وه و تا ئێستا ئه‌و جیاوازیه كۆنه‌په‌رستیه‌ی تێدایه.
به‌ڵام ئه‌مه له‌م سه‌رده‌م و دونیای ئه‌مرۆدا روویدا، ئه‌گه‌ر له‌وێ خه‌ڵك وریایه و زۆرێكیان هه‌ڵگری رۆشنبیری مرۆڤایه‌تی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیانن و نادادپه‌روه‌ری ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و كاردانه‌وه‌ی به‌هێزیان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر تاوانێكی له‌م جۆره، به‌ڵام له‌م ناوچه‌یه‌ی خۆمان چه‌ند رووداو و تاوانی گه‌وره‌تر له م شێوه‌یه و دڕندانه‌تریش روویداوه و تا ئێستاش كه‌س ئاگای لێ نیه و ته‌نانه‌ت بۆ مێژووش له هیچ شوێنێكدا تۆمار نه‌كراوه. كه‌س هه‌یه تاوانكاریه قێزه‌ونه‌كانی به‌عس و رژیمی ئه‌تاتۆرك و ئه‌ردوگان و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ده‌رهه‌ق به كورد نه‌زانێت، كه‌چی هه‌موو لایه‌ك له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی تا ئێستاش خۆیان لێ كردووه به كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت و له كوله‌كه‌ی ته‌ریش باس ناكرێت. كه‌س هه‌یه زینده به‌چاڵ كردنی منداڵه چاو گه‌شه‌كان و پیرو په‌ككه‌وته‌ی كورد به بێ هیچ تاوانێك له نوگره سه‌لمان و ئامه‌د و عه‌فرین و مه‌هاباتی له‌بیر بچێت، كه تاكه كه‌سێك قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كردن و نه‌بوونه بابه‌تی رۆژه‌ڤی ئه‌و كاتانه و ئێستاش.
له‌وانه‌یه خه‌ڵكێك له رووی بابه‌تیه‌وه جیاوازیه‌كان ببینێت و ململانێ و هاوكێشه سیاسی و ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌جیاواز له ئه‌مریكا و وڵاتانی تر بخوێنێته‌وه، به‌ڵام ئایا نازانن كه جیهانگیری وای له‌دونیا كردووه هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ئیدعای مافی مرڤایه‌تی و ئازادی ده‌كه‌ن چاویان له ئاست ناحه‌قیه‌كانی دژ به‌كورد نوقاندوه و تا ئێستاش وه‌كو كارتی دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان یاری به پرسی كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن و رۆژانه تاوان دژ به‌م گه‌له ده‌كرێت ئه‌وان نایبینن.
ئه‌وه‌ی پۆخته‌ی باسه‌كه بێت ده‌كرێت لێره بڵێین؛ ئه‌م سیستم و فه‌لسفه‌یه‌ی كه ئه‌و جیاوازیه چینایه‌تی و ره‌گه‌زیه‌ی له‌و شوێنانه‌وه به هه‌زار بیانوه‌وه ده‌كرێت. كه خۆیان به وڵاتی پێشه‌كه‌وتنخواز ده‌زانن، هه‌ر ئه‌وانه‌ن مافی گه‌لی گوردیان پێشێل كرد و كردیانه پاشكۆی میله‌تانێك كه هیچ كوردیك خۆی به هاوڵاتی وڵاته‌كانیان نازانێت و كوردستانیان پێوه‌لكاند و ئه‌م هه‌موو قوربانیه‌ی له‌م مێژووه دوورودرێژه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.