
پرۆژەی 100 ساڵه‌ی زیره‌ک – ڕێداکسیۆنی فیلم، وێنه، دیزاین.
ڕاگه‌یێندراوی ژماره1
ڕێداکسیۆنی فیلم، وێنه، دیزاین
وێنه ده‌توانێ گه‌لێک له لایه‌نه‌کانی ژیان و به‌سه‌رهاته‌کانی حه‌سه‌ن زیره‌ک ده‌ربخات، حه‌سه‌ن زیره‌ک کێ بوو؟ له کوێ بوو؟ چی کرد؟ بۆ گرنگه زیره‌ک وه‌کوو خۆی له وێنه‌کاندا ببینین و لێی تێبگه‌ین؟ پاراستن و بهرزنڕخاندنی به‌رهه‌مه‌کانی حه‌سه‌ن زیره‌ک بۆچی پێویسته؟ سه‌د ساڵەی حه‌سه‌ن زیره‌ک چییه و چ ئامانجێکی هه‌یه؟ گرنگیی وێنه‌کانی زیره‌ک کامه‌یه؟ بۆ پێویسته کۆ بکرێنه‌وه؟ گه‌وهه‌ری وێنه‌کان چی ده‌رده‌خه‌ن؟ وێنه‌ی شه‌خسی و بهڵگهوێنهکان بۆ گرنگن؟
با پرۆژەی سه‌د ساڵەی زیره‌ک، پرۆژەی هه‌موومان بێ. لێرەوە، داوا له هه‌ر که‌س، لایه‌ن، ڕێکخراو و ناوه‌ند ده‌که‌ین، گه‌ر خاوه‌نی وێنه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ک هه‌ن، بۆمان بنێرن. ئامانجی ئیمه، کۆکردنه‌وه و ئەرشیڤکردنی وێنه‌کانی شه‌خسی و تایبه‌تی و گشتیی حه‌سه‌ن زیره‌که له فۆڕمی دیجیتاڵ، کتێبی وێنه و هه‌روه‌ها ڕێکخستنی پێشانگەی تایبه‌ت.
تکایه ئه‌م ڕاگەیێندراوە به گرنگ وه‌ربگرن و به هه‌رشێوه‌یه‌ک بۆتان گونجاوه بڵاوی بکه‌نه‌وه، هه‌تا بتوانین به یه‌که‌وه بانکی زانیاریی له وێنه‌کانی زیره‌ک سازبکه‌ین و له سه‌د ساڵه‌ی زیره‌ک ئالبوومی تایبه‌ت بۆ به‌کارهێنانی هه‌مه‌چه‌شنی هونه‌ری ئاماده بکه‌ین.
ڕێداکسیۆنی فیلم، وێنه، دیزاین، سوپاسگوزار ده‌بێ گه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ڕەچاو بکرێن:
گه‌ر ئیمکانی هه‌بێ وێنه‌ی سه‌ره‌کی بنێردرێ.
1- چۆنیه‌تیی وێنه‌کان باش بن، واتە ئەگەر وێنەی چاپکراوی کۆنە، بە کوالیتیی (٣٠٠ dpi) سکان بکرێت و بە PDF بنێردرێت، تکایە بە مۆبایل وێنەیان مەگرن.
2- تکایه وێنه‌کان وه‌ک خۆیان بنێرن و به هیچ به‌رنامه‌یه‌ک ڕەنگ و چۆنیه‌تیی وێنه‌کان مه‌گۆڕن.
3- تکایه وێنه‌ی(چه‌ند که‌سی) هه‌ر وه‌ک خۆی بنێرن و که‌سانی تر که له وێنه‌که‌دا هه‌ن، ده‌رمه‌هێنن.
4- گه‌ر شوێن و ساڵی گرتنی وێنه‌کان ده‌زاندرێ، ئاماژەی پێبدرێ.
5- تکایه خۆ له نووسینی سه‌ر وێنه‌کان، یان مۆر و لۆگۆ خستنه سه‌ریان بپارێزن.
6- گه‌ر ناوی وێنه‌گه‌ر ده‌زاندرێ، ئاماژەی پێ‌بکرێ، لە زۆربەی وێنە چاپکراوە کۆنەکاندا ناو یان لۆگۆی وێنەگر لە پشتی وێنەکان مۆر کراوە، ئەگەر وێنەگەرەکە لە ژیاندا ماوە پرسی پێ بکرێت و تەلەفون، ئیمەیل یان هەر ئامرازێکی پێوەندیی تری کە هەیە بۆ ئێمەی بنێرن.
7- گه‌ر ناوی که‌سه‌کانی وێنه‌ی (چه‌ند که‌سی) ده‌زاندرێ، ناوه‌کانیان بنووسرێ.
ڕێداکسیۆنی فیلم، وێنه، دیزاین، کتێبی ئاڵبوومی سه‌د ساڵه‌ی زیره‌ک، که به شێوه‌یه‌کی هونه‌ریی و چۆنیه‌تیی باش له چاپ ده‌درێ، پێشکه‌ش به وێنەگەرەکان ده‌کات. هه‌روه‌ها ناوی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی خاوه‌نی سه‌ره‌کیی وێنه‌کان بن، له کتێبه‌که‌دا ڕادەگەیەنرێت و مافی کۆپی ڕایتسی کەسەکە پارێزراو دەبێت. بێگومان هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شداریی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌بن، سوپاسنامه‌ی تایبه‌تیی سه‌د ساڵەی زیره‌کیان به فه‌رمی بۆ ده‌نێردرێت.