
تینووی ئاڵا … ستار ئه‌حمه‌د
شه‌و گلێنه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی خوماربوو
زریوه له‌بادا سه‌مای باڵداری ده‌ورژان
شنه‌یه‌ك له‌هێرۆ ده‌تۆراو
گه‌واڵه به‌فرێكی خستبووه سه‌رشان
ئه‌و بانگه‌ی له‌گرمه‌ی هه‌ور ده‌ترسا
سیمرخی هه‌نگاوێك دڕنده‌ی ده‌هاویشت
ده‌روازه‌ی رێیه‌كی تارمایی كۆڕاڵه‌و
بۆ چیا دڵی خستۆته سه‌ر پشت
ئێواران له‌ناڵه‌ی هوزاری باڕه‌ش
گه‌رووی دیواری ژووره‌كه‌م
به‌ئه‌سكڵ ئارایشت ده‌كرد
ده‌موت نه‌خوازه هه‌ڵۆیه‌ك برسی
چڕنووكی بۆ كۆرپه‌ی ئه‌وینی ئاڵم
بۆ عه‌شقێك سروه‌یه‌ك بخاته ماڵم
بكاته په‌یژه‌ی روبارێك بێپرد
لانه‌یه‌ك خوێنه‌هه‌ور ده‌كاته لانكی
تارمایی چڵێكی دارسێوی عومرم
له‌سۆزی ته‌نی چیا وه‌رده‌دا
له‌سۆنگه‌ی شه‌وچرای
خه‌مێكی قه‌ترانی ده‌گه‌ڕێم
بۆ ئه‌وه‌ی ناوكی سه‌حرایه‌ك گه‌رمه‌شین
به‌گاشه به‌ردی لوتكه‌یه‌ك ببڕم
ـ با ـ په‌یامه‌و چقڵه‌زا ده‌ماڵێ
ـ رێ ـ خه‌رمانی سۆزه‌و
به‌سته‌ی داد ده‌ڵێ
ـ هه‌ور ـ چه‌رمی پاڵتۆی لاڵێكه
له‌عه‌شق تێدهگاو
ناتوانێت نه‌بێته هاوشینی عه‌وداڵێ
هه‌ورو سۆز
عه‌شق و با
گلێنه‌ی شه‌وێكن
ئه‌ستێره ده‌كه‌نه شارێكی پڕچرا
گه‌واڵه‌و لوتكه‌ی چیا
باڵدارو هێلانه‌ی په‌رستگا
دروشمی خاكێكن تینووه بۆ ئاڵا
ستار ئه‌حمه‌د