
ده‌رباره‌ی ئیراده‌ی مرۆڤ.. نوسینی: حه‌مه هیوا
ئه‌وه‌ی نه‌یكوشتم، به‌هێزتری كردم.
(فریدریك نیتشه- وای گوت زه‌رده‌شت)
ئازاره‌كان هه‌ندێك جار به‌ره‌و مه‌رگمان ده‌به‌ن، هه‌ندێك جاریش ده‌مانكه‌ن به داهێنه‌ر. ئه‌گه‌ر بێت و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ جینۆسایدی هۆڵۆكۆست و ئه‌و ڕوداوه پڕ له تراژیدیا و جه‌رگبڕه ده‌بینین، كه جووه‌كان تێیدا بوونه قوربانی ڕێكخراوی نازیزم و ئادۆڵف هێتله‌ر. ئاسه‌واری ئه‌و قوربانی و ئازاره‌ی جووه‌كان چه‌شتیان، تا ئه‌مرۆش له جیهاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كاڵ نه‌بۆته‌وه و به یه‌كێك له تراژیدترین كاره‌ساتی مرۆیی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. جووه‌كان وه‌ك منداڵێكی ده‌ست و پێ شكاو نه‌وه‌ستان، له ڕێی سینه‌ما و ئه‌ده‌بیات و هونه‌ره‌وه توانیان به تێكڕای مرۆڤایه‌تی بڵێن، ئێمه زیندوین و نه‌مردوین. هه‌تاوه‌كو ئه‌مڕۆش له لایه‌ن زۆرێك له سینه‌ماكار و ده‌رهێنه‌ره خۆر ئاواییه‌كان ئه‌م كاره‌ساته ده‌كرێت به فیلمی سینه‌مایی و هه‌ر جارێك به شێوازێك نیشان ده‌درێت، هه‌ر جارێك به وێنه‌یه‌كی جیاوازتر كاره‌ساتی هۆڵۆكۆست پێشكه‌ش به بینه‌ر یاخوود ته‌ماشاكه‌ر ده‌كرێت. ئه‌م نمونه‌یه‌ی كه خستمانه ڕوو پێمان ده‌ڵێت، ده‌كرێت زۆر جار له ڕێی ئازار و نوشوستیه‌كان ببین به داهێنه‌ر، بتوانین له ڕێگای كه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كان داهێنان بكه‌ین. به تێگه‌یشتنی فرێدریك نیشته (1844-1900) ئازارەکان پێوىستە هێزێک بن بۆ دروستکردنى هێزی ترانسێندتاڵ(باڵایی) له تاك.
له‌م باره‌یه‌وه نموونه زۆرن بۆ پیشاندانی هێزی ئیراده له خوود، ئه‌وه‌ی له ئێستادا زۆر به گونجاوی ده‌زانم بیخه‌مه به‌ر باس، تابلۆكێش و شێوه‌كاری گه‌وره‌ی ئیرله‌ندی (كریستی براون 1932_1981)
چیرۆكی ژیانی كریستی براون چیرۆكێكی فره ته‌ماوی و تراژیدیه، چیرۆكێكه ده‌توانێت ئومێد بۆ مرۆڤێك بگه‌رێنێته‌وه، كه له سه‌خترین ساتی ژیان دایه، هه‌رچۆنێك بێت ئێستا هه‌وڵده‌ده‌م به كورتی به‌شێك له ژیانی كریستی بۆ ئێوه بخه‌مه ڕوو.
كریستی براون كاتێك له دایكبوو زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی ناچالاك بوون، ده‌سته‌كانی كاریان نه‌ده‌كرد، ته‌نانه‌ت وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی تر نه‌یده‌توانی ملی به لای ڕاست و چه‌پدا بسوڕێنێ، ئه‌وه‌ی هه‌یبوو ته‌نها و ته‌نها قاچی چه‌پی بوو. له ڕێی قاچی چه‌پیه‌وه توانی ببێ به ناسراوترین و باشترین شێوه‌كاری سه‌رده‌می خۆی، هه‌تا هه‌نووكه‌ش زۆرێك له وڵاتانی خۆرئاوا كاره هونه‌ره‌كانی به شاكار له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كریستی توانی له ڕێی په‌نجه‌كانی قاچی چه‌پی یاداشت و هه‌مو سه‌ربورده‌كانی منداڵی خۆی بنوسێت و له دوتوێی كتێبێكدا چاپ بكات. دوا به دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌رهێنه‌ری ئیرله‌ندی جیم شێریدان له ساڵی 1989 فیلمێكی ناوازه‌ی به ناونیشانی قاچی چه‌پم دروستكرد و له هۆڵی سینه‌ماكان نمایشكرا و له‌لایه‌ن بینه‌رانه‌وه پێشوازیه‌كی گه‌رمی لێكرا و ستایش كرا. ژیانی كریستی براون هه‌تا ئه‌مرۆش، له‌سه‌ر زاری تاكه خۆرئاواییه‌كانه، چۆن ده‌كرێت كه‌سێك زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مردوون و ته‌نها پێی چه‌پی كار ده‌كات، كه‌چی ببێته شێوه‌كاری گه‌وره و به‌ناوبانگ؟
لێره‌دا بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه، نا كامڵی جه‌سته ڕێگر نیه له به‌رده‌م داهێنانه‌كان، گرنگتر له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه تاك گرێی به‌زه‌یی و خۆ به‌كه‌مزانی تێپه‌ڕێنێ، له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و مرۆڤه گاڵته پێكه‌ره‌كان و نوشوستیه‌كان. چه‌مكی ئیراده زۆر قوڵه و هه‌ر جاره و به شێوازێك خۆی ده‌بینێته‌وه له مرۆڤه‌كان، به‌ڵام گرنگترین شت ئه‌وه‌یه، ئیراده وه‌ك چه‌كێك به‌رامبه‌ر هه‌موو دژواریه‌كانی جیهان به‌كار بهێنین. ئه‌م كورته په‌ره‌گرافه‌ی نیتشه، كه له سه‌ره‌تای وتاره‌كه ئاماژه‌م پێ كردوه، په‌یامی ئه‌وه‌مان پێ ده‌دات ئازاره‌كان چه‌نده زۆر بن چه‌نده نه‌بڕاوه و بی كۆتایی بن، ده‌شێت ببنه گه‌وره‌كردنی مرۆڤ.