ترامپ وه‌ك دیارده‌یه‌ك له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دا … به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
ئایاپه‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تییه‌كان توانای ناونانی شته‌كانی ماوه؟. ئایا مامه‌ڵه‌و به‌رنامه‌كانی ترامپ له پاشخانێكی فیكریی و تیۆرییه‌وه هه‌ڵقوڵاون؟. ئاخۆ زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و، په‌یوه‌ندییه ئابورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌توانن ئه‌م هه‌موو دیارده‌یه ڕام بكه‌ن؟. سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد ترامپ (Donald Trump) له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان چ شوناسێكی هه‌یه؟. له‌ڕووی ستراكچه‌ری ئه‌منی و جوگرافیای سیاسییه‌وه ناوچه‌ی ئاسیای ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی گه‌وره چۆنن؟. هێزه سه‌ر به‌گۆبه‌نه‌كان به ئاشووبی ناوخۆییه‌وه سه‌رقاڵ ئه‌كات و بچوكه‌كانیش ماڵی ئه‌كات؟. ئیتر ئه‌مریكا شه‌ونخونی ئه‌كات به‌دیار بیره نه‌وته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه، یان ئه‌چێته‌وه بۆ ماڵی خۆی و سه‌رقاڵی قه‌یرانه ناوخۆیی و داراییه‌كانی ئه‌بێت ؟.
یه‌كه‌م: شه‌كه‌تبونی ئابوریی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان
ساڵی (1975) له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی “جیراڵد فۆرد” دا‌و، له‌گه‌رمه‌ی جه‌نگی سارد دا، قه‌یران ڕووی كرده ئابوریی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان (U.S.A) !؟. به‌پێی “ماركس” هیچ ڕووداوێك له‌خۆیه‌وه ڕوو نادات، به‌ڵكو پێشینه‌ی هه‌یه‌و، ڕووداوی دیكه‌ش به‌دوایدا دێت..ساڵی (1995) له‌سه‌رده‌می (بیل كلنتن) دا ئه‌م كێشه‌یه ڕوویدایه‌وه، له (11ی سێپته‌مبه‌ری 2001) دا چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ك خۆیان كێشا به بورجی تاوه‌ره‌كانی بازرگانی جیهانی له (نیۆرك) و، ئه‌وساش پینتاگۆن، ئه‌مجاره‌یان به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كه هه‌ر ئابوریی نه‌بو، ڕاسته‌وخۆ فیزیكیش بو، شۆكێكی وای دروستكرد، له‌هه‌موو ئاكادیمیاكانی جیهاندا (تیرۆریزم) ی كرد به لێكچه‌رێكی ته‌واو..شه‌ڕ له عێراق، شه‌ڕ له ئه‌فغانسان، سنوردانان بۆ په‌نجه بادانی “هۆگۆ شافێز” ی سه‌رۆكی فه‌نزه‌ویلا به‌رانبه‌ر جۆرج ده‌بلیو بووشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌رگرتن به‌گه‌شه‌ی ئابوریی ” چین، یابان، هیند”..به‌گژداچونه‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ر پیتاندنی یۆرانیۆم و به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی، پێ درێژییه‌كانی ڕووسیا له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپاو، ناوچه‌ی ئۆراسیا..له‌گه‌ڵیشیدا قه‌یرانی ناوخۆیی دارایی له ئه‌مریكا و كێشمه‌كێشی كۆماریی و دیموكراته‌كان له‌سه‌ر بیمه‌ی ته‌ندروستی و….تادوایی، هه‌موو ئه‌مانه كه‌ڵه‌گه‌بوون و كه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م خواوه‌نده ته‌كنه‌لۆژیی و سه‌ربازیی و سیاسیه‌دا. جۆرج ده‌بلیو بووش له‌باتی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی، شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانستانی كرده ئه‌وله‌ویه‌ت.
قه‌یرانی دارایی، یانی هاڕه‌كردنی بازاڕ‌و پشكه‌كان، داڕمانی پاره‌ی ووڵات، داته‌پینی بازاڕی عه‌قارات، كه ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر داموده‌زگای بانكی و دارایی. ئه‌م ته‌ڵه‌زگه‌یه به‌ته‌نها ڕووناكاته (340) ملیۆن هاونیشتمانی ئه‌مریكی، ڕاسته‌وخۆش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆی سیسته‌می ئابوریی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، به‌تایبه‌تی بازاڕه تازه پێگه‌یشتوه‌كان، چونكه هه‌نووكه (90%) ی بازاڕ و بانكه‌كانی جیهان مامه‌ڵه به ($) دۆلار ئه‌كه‌ن. بۆیه له‌گه‌ڵ ئیفلاسبونی بانكه‌كانی وه‌ك لیمان برازه‌ر و به‌زمه‌ساتی وۆڵ ستریت دا، ساڵی (2008) ناونرا (ساڵی قه‌یرانی دارایی جیهانی).
له‌ساڵی (2013) دا، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له ئابوریی ئامریكای دا، یه‌كه‌مجاربو (700000) حه‌وت سه‌ت هه‌زار كه‌سی كۆشكی سپی داوای مووچه‌یان ئه‌كرد، پاره نه‌بو بیاندرێتێ!. نزیكه‌ی (45) ساڵ پێش ئێستا به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگریی میسر (ئه‌مین هوه‌یدی) له‌كتێبه‌كه‌یدا ئه‌وه بیر دێنێته‌وه، كه ئه‌م زلهێزه ته‌نها له‌سه‌ر ئیدامه‌كردنی ململانێكان ئه‌ژی، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتی یه له فورسه‌ت دان به به‌رانبه‌ره‌كانی، تا كاتی خۆیان ته‌واو ئه‌كه‌ن و بێتاقه‌ت ئه‌بن. هێشتا قه‌یرانێك له‌ده‌ره‌وه كۆتایی نه‌هاتووه، سیناریۆیه‌كی تری هه‌یه..ڕه‌نگه كۆتایی قسه‌كه‌ی هوه‌یدی بێت، تۆ بڵێی ئه‌م قه‌یرانه ئابورییه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مجاره ده‌رفه‌تی سوعبه‌تی دیكه‌ی بدات؟.
دووه‌م: نیۆ- ڕیالیزم یان نیۆ- لیبراڵیزم ( هاریكاریی ئابوریی یاخود كێبركێی ئابوریی)..؟.
ئه‌و سپیچه‌ی ترامپ به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونیه‌وه له كۆشكی سپی پێشكه‌شی كرد له (21 ی جانیوه‌ری 2017)، له سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایی تیۆری ڕیالیست- واقعیه‌ت (Realist) ی به‌سه‌ردا ئه‌بڕێت. له ڕیالیستیه‌ت دا سه‌نته‌ری فیكره‌كه بریتی یه له چه‌مكی (ده‌وڵه‌ت-State)، گرنگترین ئه‌كته‌رێك كه له‌سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی دا كارا بێت ده‌وڵه‌ته (ده‌وڵه‌ت و به‌س ده‌وڵه‌ت هه‌موو شتێك له‌پێناو هێزی ده‌وڵه‌ت) دا، ئینجا به‌پێی ڕیالیسته‌كان سروشتی مرۆیی هه‌ر خۆی وا فیتری و خۆپه‌رست و به‌ده (پێویست ناكا دانیشین حیكایه‌ت بكه‌ین و خۆمان به ڕۆڵی تاكه‌كه‌س له‌جیهان دا سه‌رقاڵ بكه‌ین). هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له ئارگیۆمێنته سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م تیۆره له په‌یوه‌ندییه ئابورییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دا ئه‌وه‌یه بڕوای به بنه‌مای كێبركێ (Competitive) هه‌یه له‌نێوان وڵاتاندا، بۆیه ڕاسته‌وخۆ به‌لای ترامپه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانی گه‌وره له‌نێوان هێزی سیاسی و سامانی ئابوریی ئه‌مریكادا گه‌ڵاڵه بوه.
گرفتی گه‌وره‌ی ترامپیه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتدا نییه، به‌ڵكو به‌گژداچونه‌وه‌ی لیبراڵیه‌تی سیاسیه له خۆرئاوا، بۆئه‌مه‌ش ترامپ به‌ته‌نها نییه، پاشخانێكی فیكریی له‌دواوه‌یه، (فریدریچ لیست-Friedrich List) كتێبی (The National System of Political Economy) له‌ساڵی (1841) بڵاوكرده‌وه، تیایدا واقعییانه ئابوریی سیاسیی له سیسته‌می نیشتیمانیی دا تاوتوێ ئه‌كا، لیست لایوایه: لیبراڵه‌كان نه‌یانزانیوه كه شتێك هه‌یه ناوی كێبڕكێی نیشتمانی هه‌یه‌و، ململانێ و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌ودیو سنوره‌كانه‌وه هه‌یه. ئه‌ها لێره‌وه‌یه ئابوریی كۆزمۆپۆله‌تیك (Cosmo politic economy) ده‌ست پێ ئه‌كا، واته ئه‌بێت مۆراڵێكی گشتی هه‌بێت كه هه‌موو له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ودا به‌شداری بكه‌ن، به‌بێ گوێدانه ئایین و نه‌ته‌وه‌و به‌هاو…تادوایی..پێویسته هه‌موان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بێن و بچن. ئه‌م مۆڕاڵه چییه‌و چۆنه؟. نیۆ- ڕیالیسته‌كان دێن و وه‌ڵام ئه‌ده‌نه‌وه، زانای سیاسیی و پێشه‌نگی واقعیه‌تی تازه له ئه‌مریكا (كینز واڵتز-Kenneth Waltz) ده‌ستنیشانی ئه‌كا، كه ئه‌بێت په‌یوه‌ندییه-نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌چوارچێوه‌یه‌كدا شیكاری بۆ بكرێت و پراكتیزه بكرێت كه ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ (ده‌وڵه‌ت) بێت، نه‌ك تاكه‌كه‌س و ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه جۆراوجۆره‌كان و كۆمپانیاكان و …یه‌كه‌كانی تر. واڵتز لایوایه، دوو جۆر له سیسته‌م هه‌یه:
یه‌كه‌میان: سیسته‌مێكی هه‌ڕه‌می (A hierarchical system)، تیایدا هه‌موو یه‌كه‌كان له ژێر ڕۆشنایی ستراكچه‌رو ده‌سه‌ڵاتێكدا ڕێكخراون، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێت چی ڕوو ئه‌دات؟.
دووه‌م: بریتی یه له سیسته‌مێكی ئه‌نارشی (An Anarchical system)، ئه‌نارشیزم یانی كۆمه‌ڵگه‌ی بێ یاسا، جیهانی بێ یاسا (فه‌وزا). لێره‌دا هه‌موو یه‌كه‌كان تیایدا به‌ریه‌ك ئه‌كه‌ون له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا، به‌بێ ئه‌وه‌ی بونیادێك و ده‌سته‌ڵاتێك هه‌بێت. ئه‌ها ئه‌وه‌ی (هۆبز) له (گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه- Social contract) ه‌كه‌یدا باسی ئه‌كا، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵات نه‌بو، شه‌ڕی هه‌موو دژی هه‌موو ده‌ست پێ ئه‌كا (هه‌موان تێك به‌ر ئه‌بن). به‌لای نیۆ ڕیالیسته ئه‌مریكیه‌كانه‌وه پێویسته ئه‌وان ئه‌و ستراكچه‌ر و ده‌سته‌ڵاته جیهانییه بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش بكه‌ن، ئه‌بێت ترامپ هێز بگیِڕێته‌وه بۆ ئامریكا‌و سیسته‌می نیشتیمانیی. ئه‌مه چۆن ئه‌كرێ؟. به‌ربه‌سته‌كانی چیین؟.
سێهه‌م: هێز و ئه‌نتی هێز
من ئه‌و تارمایی ململانێیه‌ی كه له‌ناو خودی سیسته‌می خۆرئاوایی دا، له‌دوای هاتنی “ترامپ-Trump) ه‌وه سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتووه، ناو ئه‌نێم “هێزو ئه‌نتی هێز”. له‌ڕاستیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیهان له گۆڕانێكی خێرادایه، خه‌ریكه زانسته‌كان توانای ناونانی شته‌كانیشیان نامێنێ.. لێره‌دا ڕیالیسته‌كان ” كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌كه‌ن” قسه‌ی خۆیان هه‌یه،به‌مشێوه‌یه ” ئێمه ئه‌كته‌رێكی سه‌ربه‌خۆین، ته‌نها بڕوامان به ده‌وڵه‌ت هه‌یه، ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئه‌توانێ به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانیه‌كان به‌رز بنرخێنێ له‌جیاتی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی كه‌پیتاڵی”. لیبراڵه‌كانیش لایانوایه هێنانه‌وه‌ی بیری كێبركێی ئابوریی ماڵوێرانییه‌و، له‌بری ئه‌وه هاریكاریی ئابوریی گونجاوه، له‌باتی ده‌وڵه‌ت پێویسته تاك سه‌نته‌ر بێت، پاشان درۆ و ئیزدواجیه‌ت له كه‌سێتی ئامریكادا هه‌یه، كه وه‌ڵامی پێ نییه بۆ ” یه‌كسانی” ؟. یه‌كسانی ئه‌كه‌وێته كوێوه؟. له ئه‌مریكای سه‌رده‌می ترامپ دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش دیار نییه كه: كێ چی به‌ده‌ست ئه‌هێنێت (Who gets what?).
له‌كاتێكدا زیاتر له (1,2) ملیار خه‌ڵك له گۆی زه‌ویدا كه ئه‌كاته (15%) دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی، داهاتی ڕۆژانه‌یان له (1) یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی كه‌متره، زیاتر له (1) یه‌ك ملیار كه‌س هێشتا نه‌گه‌یشتون به ئاوی پاك، كه‌چی له (2012) ه‌دا ئه‌مریكا له‌په‌یوه‌ند به‌لێكه‌وته‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه، بۆ ئه‌گه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕووسیا بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی گه‌یانده (711) ملیار دۆلار، به‌نزیكه‌یی به‌قه‌د بودجه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌كانی جیهان. ئه‌مه ئاماژه‌یه به‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌یه‌وێت هه‌ر به (به‌هێز) یی بمێنێته‌وه، ساڵی (2016) به به‌راورد به (2015) بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته به بڕی (8%) زیادیكردووه.!. ئۆباما مه‌سه‌له‌ی تیرۆریزم و هه‌یمه‌نه‌ی ئابوریی چین و ململانێی ڕووسه‌كانی بۆ ترامپ جێهێشتوه‌و، قه‌یرانه داراییه‌كانیش به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه، كورتهێنانی ئابوریی ئه‌مریكا له (2016) دا (474) ملیار دۆلاربوه، ئه‌م ئیمپراتۆره گه‌ردونیه ژماره‌یه‌كی فه‌له‌كی قه‌رزی كه‌ڵه‌كه بووی هه‌یه كه به‌نزیكه‌یی (16) تریلیۆن و (700) ملیار دۆلاره. ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌مشه‌و چین داوای قه‌رزه‌كانی به پاره‌یه‌كی غه‌یره دۆلار بكاته‌وه، سبه‌ی و دووسبه‌ی جه‌نگێكی كاولكه‌ر له جیهاندا ڕووئه‌دات، ترامپ له كۆتایی (2016) دا بووه به‌سه‌رۆكی ئیمپراتۆریه‌تێكی گه‌ردونی تاك جه‌مسه‌ریی جیهانی، كه وڵاته‌كه‌ی له‌ڕووی گه‌شه‌ی ئابوریی ساڵانه‌وه بووه به هه‌شته‌مین، هند (7,9%) و چین (6,7%) و ئیندونیزیا (4,9%) و ئیسپانیا (3,4%) و ئوسترالیا (3,1%) و كۆریای باشور (2,8%) و مه‌كسیك (2,6%) و له‌دوای ئه‌مانه‌وه ئه‌مریكا (2,1%) ئابورییه‌كه‌ی گه‌شه‌ی كردووه له (2016) دا !. به‌پێی .به‌درێژایی ئه‌م وتاره ئه‌و ئارگیۆمێنته ئاماده‌یه كه‌هه‌میشه پرسه ده‌ره‌كییه‌كان قه‌رزه ئابورییه‌كان و قه‌یرانه داراییه ناوخۆییه‌كانی له بیر ئه‌مریكا بردۆته‌وه. شه‌ونخونی كردن به دیار بیره نه‌وته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، له ده‌ره‌وه بون و، له‌ناوه‌وه نه بوون، سه‌رفكردنی (3) تریلیۆن دۆلار له (2003 ه‌وه بۆ 2016) له عێراق دا، یه‌كێكه له‌هه‌ڵه‌كانی قوتابخانه‌ی واقیعیه‌ت (ریالیزم) له ئه‌مریكا.