مه‌رجی زیندوویی بۆ کاریگەربوونی کاریکاتێر.. بەشی -2- هەندرێن خۆشناو
زینده‌گیش له كاریكاتێری پۆرترێتدا له هه‌ڵبژاردنی كه‌سایه‌تیه‌كان به‌ده‌رده‌كه‌وێت، كه ده‌بێت كه‌سایه‌تیه‌ك هه‌ڵبژێرێت كه هێشتا به‌رده‌وامه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا، كاریكاتێریست بۆ نمونه نابێت وه‌زیرێكی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر بژارده‌بكات، و پێشكه‌شی خه‌ڵكی بكات، ته‌نیا ئه‌گه‌ر بیانوو و هۆی خۆی هه‌بێت، یان هه‌ڵبژاردنی هونه‌رمه‌ندێك كه رۆڵی زۆر لاوه‌كی ده‌گێڕێت له شانۆ یان سینه‌مادا، یان وه‌رزشوانێك كه هیچ ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی نیه، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تیه‌كانی بواره‌كانی تری ژیاندا، هۆی ئه‌وه‌ش له خۆبه‌زلزانین و نكۆڵی‌كردن نیه له گرنگی ئه‌و كه‌سانه‌دا، به‌ڵكو سه‌روسیمای ئه‌و كه‌سانه ناسراو نیه لای خوێنه‌ردا، كه‌چی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشه‌نگن له بواری چالاكی خۆیاندا له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا، سه‌روسیمایان ناسراوه لای خوێنه‌رانه‌وه، كاریكاتێری پۆرترێتیش به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به به‌راوردكردنی خوێنه‌ر ده‌به‌ستێت، له نێوان وێنه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیه و ئه‌و كاریكاتێره‌ی كه بۆی كێشراوه، ئه‌گه‌ر وێنه راسته‌قینه‌كه له خه‌یاڵی خوێنه‌ردا بوونی نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و به‌راوردكردنه‌ش بوونی نابێت، و كه‌وابێت كاریكاتێره‌كه‌ش كاریگه‌ریه‌كه‌ی وون ده‌كات، بۆیه كاریكاتێریست كاتێك كه كاریكاتێره‌كه‌ی پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ر ده‌كات، ده‌بێت ناسراويی ئه‌و كه‌سایه‌تیه لای جه‌ماوه‌ر ره‌چاوبكات، یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه لای ناوه‌ندێكی دیاركراودا، واته ده‌بێت ئه‌و به‌راوردكردنه‌ی كه ده‌بێته هۆی كاریگه‌ری كاریكاتێره‌كه فه‌راهه‌م بێت، ئه‌و به‌راوردكردنه‌ش زیاتر فه‌راهه‌م ده‌بێت، به‌قه‌د په‌یوه‌ندی ئه‌و كه‌سه‌وه به بابه‌تی سه‌رده‌مه‌وه.
به‌ڵام له كاریكاتێری گاڵته و قۆشمه، مه‌رجی زینده‌گی له‌و ئاسته‌ی گرنگی و بایه‌خدانه نابێت، چونكه كاریكاتێری گاڵته ئامانجی به پێكه‌نین هێنان و كات به‌سه‌ربردنه به پله‌ی یه‌ك، بۆیه لێره‌دا گرنگ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بابه‌ته‌یه كه ده‌بێته هۆی به پێكه‌نین هێنان، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش هاته‌دی، واته هونه‌رمه‌نده‌كه گه‌یشته مه‌به‌ستی خۆی، له‌لای جه‌ماوه‌ریشه‌وه گرنگ نیه ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه زیندوو بێت یان نا.