Skip to Content

سپی به‌ره‌و ڕه‌ش.. سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

سپی به‌ره‌و ڕه‌ش.. سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

Closed
by كانونی یه‌كه‌م 31, 2021 General, Poems

بە دەشتێکی ناسراودا دەچووم به‌ختیاریی به‌ئاگا بهێنمه‌وه‌
کە نان و ئاو لەم‌دەست و ئەودەستی دانراوە
بەرازی لمووزڕەشی شێرپەنجە ڕێگای پێ گۆڕیم
من بە ڕێگای سێبووری و خەڵوەتی ئه‌زبه‌ركردنی دروود دەڕۆم
ئەویش بەو ڕێگایە دێ
لە شینایی دەریاوە ڕێگای بۆ ھاتووە
تێکەڵی بایەک دەبین
خەون و بیرەوەری شێدار کردووین
وا نزیکە ببییە نەبینراو
چی ما بە لێوی گەرم ماچی بکەم
ماسییەکم زمان گران
فڕێ دراومەتە بەردەڵانێک کەس بەلایدا ناچێ
ڕووەکان دەبینی
خەتە جووتەکەی کێڵات
شیری گوڵەگەنمی لەناو لەپی منداڵانمان ماوەتەوە
شاعیرێکم ژن لاره‌مل و مات
سێبەری لێڵی بێھيوایی گەمارۆی داوم
شیعر ئه‌ی تاسه‌ی ڕوونی و گۆرانی
شیری دایکی خودام خواردووە بێویستم مه‌كه‌
دڵم له‌ناو ده‌ستم داناوه‌
كاروانيشی به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕوا
زه‌نگوڵه‌ی ماندووه‌


تشرینی دووه‌می ٢٠٢١ ھەولێر

Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress