
شیعر/ تابلۆی خۆر… ستار ئه‌حمه‌د
تۆ ژنێكی
په‌نجه‌كانت قه‌ڵه‌م،
رۆحت ده‌فته‌رو
ئه‌ندێشه‌ت پاكییه.
له‌گه‌ڵ خه‌ما ده‌نوی..
به ئاوات رۆژ ده‌كه‌یته‌وه.
رووناكیت له‌جوانی،
به‌هره‌ت له به‌فرو
به‌خشنده‌یت له‌چیا وه‌رگرتووه.
فڕین نازانیت..
له‌گه‌ڵ نه‌وره‌سا هاوخاكی،
مه‌له له‌ده‌ربه‌نده‌كان فیربوویت و
شه‌پۆل له‌ئاریشه‌ت ناگا
ناچاری به‌رووبار ..خه‌ونت بسپێری.
هه‌رده‌م هێمنیت..
بۆ ژانت خواستووه.
له‌ده‌نگا هێور ده‌بیته‌وه،
ده‌گه‌یته راده‌ی راسپاردن.
ئاینده‌ی زام،
رابردووی ئاكام و
ئه‌مڕۆی كاڵبوونه‌وه،
له ته‌مه‌ن وه‌رده‌گری.
فریشته‌یه‌كی ..
له‌تابلۆی خۆر،
نیگای ئه‌ستێره‌یا
بۆ نووری جاویدانی..
سه‌ری پێشوه‌ختت ..
بۆ ره‌هایی گڵ و خاك داده‌گری.
له‌ره‌نگا ونبوونت بزه‌یه..
هه‌ڵاتنت سێبه‌ری بێباكیی.
له شكاندنی خۆزگه،
رۆچوونی جه‌سته‌یا..
گیانم به‌هه‌ناسه‌م ده‌به‌خشم.
نازانم…
ماچی شیعرێكت بكه‌م
خۆم له‌تۆدا ده‌دۆزمه‌وه.
ده‌گریم..
فرمێسكی وشه..
رووی ئاسۆی لاپه‌ڕه‌م به‌رنادا
ره‌نگه ئاگادار بیت..
چه‌پكێ له‌مافم هێَناوه،
تروسكه‌یه‌ك له‌كۆشش،
كه‌مێك ژاكانی هه‌ژانم داگیرساندووه.
ئه‌فسووس..رێگای تاریكیت،
بۆ هه‌نسك هه‌ڵكردووه.
شیعرێكم داتاشم..
ده‌بێته نیگاری تۆ،
بزه‌ی ژوانێك..
ده‌روونم راده‌چه‌نی.
له‌نه‌مریدا ده‌بمه..
نه‌خشه‌ی ره‌هه‌ندێكی بێمه‌ئوا.
تۆ خامه‌یه‌كی ره‌شپۆشی..
چۆن خه‌ونی ژاكاوت كۆكه‌مه‌وه.
برینی رابردووت،
تژی له‌سۆزو نیازكه‌م.
گه‌رووت له‌زارما كردووه به‌په‌یوه‌ست.
ناتوانم خۆشه‌ویستیم..
له‌بازنه‌ی هزرتدا بنوێنم.
ستار ئه‌حمه‌د