دامەزراندنی کۆماری تورکیا لەساڵی ۱۹۲۳.. ناسکە گەیلان عبدلجبار
کۆماری تورکیا دوای لابردنی سوڵتان محمدی چوارەم وەحیدەددین لەلایەن پەرلەمانی کۆماریی نوێ لە ساڵی 1922 دامەزرا. ئەم ڕژێمە نوێیە کۆتا لێدان بوو لە ویلایەتی عوسمانیی کە دوای جەنگی جیهانی یەکەم هیچ شوێنەوارێکی لەسەر جیهان نەهێڵدرایەوە.
ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کە پێکهاتبوو لە یۆنان، تورکیا و بولگاریلگا، لەوەتەی دامەزراندیەوە لە ساڵی 1299، بە سیستەمی پاشایەتی ڕەها (مەلەکی) فەرمانڕەواییەتی دەکرا. لە نێوان ساڵانی 1839 و 1876 ئیمپراتۆریەتیەکە بە سەردەمێکی چاکسازیدا تێپەڕی. عوسمانییە نوێیەکان کە ناڕازی بوون لەگەڵ ئەم چاکسازییانە، بەیەکەوە کاریان کرد لەگەڵ سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم بۆ هێنانەدی جۆرە رێکخستنێکی دەستووری لە ساڵی 1876. دوای هەوڵە کورتخایەنەکە لە پێناو گۆڕینی ئیمپراتۆریەتیەکە بۆ پاشایەتی دەستووری، سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم دووبارە گەڕاندییەوە بۆ سەر پاشایەتی ڕەها لە 1878 بە هەڵوەشاندنەوەی دەستوور و پەرلەمانەکە
دوای چەند دەیەیەک، جووڵانەوەیەکی نوێی چاکسازی لە ژێر ناوی عوسمانییە نوێیەکان پیلانیانگێڕا لە دژی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم، کە هێشتا لەسەر دەسەڵات بوو، بە دەستپێکردنی شۆڕشی عوسمانییە نوێیەکان. ئەوان سوڵتانەکەیان ناچارکرد بە گەڕاندنەوەی فەرمانڕەوایی دەستووری لە 1908. ئەمە بووە هۆی بەشداریکردنێکی چالاکانەی سوپا لە سیاسەتدا. لە 1909 سوڵتانیان لەسەر دەسەڵات لادا و لە ساڵی 1913 لە رێگەی کوتەدایەکەوە دەسەڵاتیان گرتە دەست. لە ساڵی 1914 ئیمپراتۆریەتی عوسمانی چووە ناو جەنگی جیهانی یەکەم لە بەرەی وڵاتە زلهێزە ناوەندییەکان وەکو هاوپەیمانێکی ئیمپراتۆریتی ئەڵمانیا و دواتریش جەنگەکەی دۆڕاند. ئامانجەکە بریتی بوو لە بەدەستهێنانی ناوچەکە لە رۆژهەڵات تاکو قەرەبووی زیانەکانی رۆژئاوا بکاتەوە لە ساڵانی پێشووتر لە کاتی جەنگی ئیتاڵیا و تورک هەروەها جەنگەکانی بەڵقان. لە ساڵی 1918 سەرکردەکانی عوسمانییە نوێیەکان بەرپرسیاریەتیان گرتە ئەستۆ بۆ جەنگە شکستخواردووەکە و لە وڵاتەکە ڕایانکرد بەرەو تاراوگە و وڵاتەکەیان لە ئاژاوە و پشێویدا جێهێشت.
لەگەڵ واژۆکردنی ئاگربەستی مودرۆس، لە رێگەی بڕگەیەکی یاسایی ناڕوون و فراوان مافی دەستبەسەرداگرتنی ئەناتۆڵیا “لە ئەگەری پشێویدا” بەخشرایە هاوپەیمانان. لە میانەی چەند رۆژێکدا، سەربازە فەڕەنسی و بەڕیتانییەکان دەستیان کرد بە دەستبەسەرداگرتنی ئەو ناوچانەی کە هێشتا لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان مابوونەوە. مستەفا کەمال ئەتاتورک و چەند ئەفسەرێکی دیکەی سوپا دەستیانکرد بە جووڵانەوەیەکی بەرەنگاربوونەوە. دوای ماوەیەکی کورت لە گرتنە دەستی رۆژئاوای ئەناتۆڵیا لەلایەن یۆنانییەکان لە 1919، مستەفا کەمال پاشا پێی خستە ناو سامسون بۆ هەڵگیرساندنی جەنگی سەربەخۆیی تورکیی لە دژی داگیرکەر و چەوسێنەرانی موسڵمانان لە ئەناتۆڵیا. ئەو لە پاڵ چەند ئەفسەرێکی دیکەی سوپا زاڵبوون بەسەر ئەو وڵاتەی کە لە کۆتاییدا کۆماری تورکیایان دامەزراند لە پاشماوەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی.
لە ٦ تشرینی یەكەمی ١٩٢٣ دا هێزەكانی توركیا چوونە ناو ئەستمبۆڵەوە ، ئەنجوومەنی گەورەی نیشتیمانی یاسایەكی تازەی دەركرد تایبەت بوو بەوەی كە شاری (ئەنقەرە) ببێتە پایتەختی فەرمی توركیا لە جیاتی (ئەستەمبۆڵ) كە چەندین یاداشتی دەوڵەتی عوسمانی لە خۆ گرتبوو .
لە ٢٩ی تشرینی یەكەمی ١٩٢٣ دا ئەنجوومەنی گەورەی نیشتیمانی ، دانیشتنێكی مێژووی سازكرد و (كۆماری توركیا )ی ڕاگەیاند لە سەعات هەشت و نیوی ئێوارەی هەمان ڕۆژ ، مستەفا كەمال بەیەكەم سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرا ، بۆ ڕۆژی دواتر مستەفا كەمال و هاوڕێكەی لە خەباتی چەكداریدا ، عیسمەت پاشا ڕاسپێردران بە پێك هێنانی یەكەم وەزارەت لە سەردەمی كۆماریدا , ئەم بڕیارە وەختێك درا كە ژمارەیەك لە كەسایەتییە ناسراوەكانی جەنگی سەربەخۆیی وەك حوسەین ڕەئوف ، عەلی فوئاد و هتد.. لە پایتەخت نەبوون ئەوان لە چاوپێكەوتنەكانیان دا جەختیان لەوە كردەوە كە ناوزەدكردنی دەوڵەت وەك دەوڵەتێكی كۆماریی مانایی ئەوەنیە كە ئازادیی لەگەڵ خۆیدا بێنێتە ئارا جا ئەو مەسەلەیە لە سایەی سیستەمێكی كۆماریدا بێت یاخود پاشایەتی ، ڕۆژنامەكانی ئەستەمبۆڵ ئەو رەخنەیان بە تین تاوەوە بڵاودەكردەوە لەم كاتەدا حكومەت لە ئەستەمبۆڵ فرە بێ جەماوەر بوو نەك لەبەر ڕاگەیاندنی كۆمار ،هێندەی لەبەر ئەوە بووكە بەر لە دوو هەفتە بە فەرمی ئەنكەرە وەك پایتەختێك لەبری ئەستەمبۆڵ ڕاگەیەندرا