كه‌ش و هه‌وا
نه ژاد عزیز سورمێ
(1)
ئه‌سپه‌كان ته‌راتێنیانه..
گه‌رده‌لوولی سمه‌كانیانم لێ دیاره
گێژه‌نێكی سه‌ره‌وژووره ؛
گیزه‌ی به‌فر ،
له هه‌ناسه‌ی سواری ڕێبواران وه‌رده‌دا..
كۆستی ماری ئاره‌زووشكێن ،
دێ ده‌بێته‌وه ئه‌فسانه و
به‌یانیی مێژوو به‌رده‌دا..
(2)
چ ئه‌ستێره له ئاسمانێدا نه‌ڕژا بوو
چ كیژێ پرچی نه‌بڕیبوو ..
نه ئه‌و مه‌لی بێ مه‌فته‌ن بوو ،
نه ئاشیانه‌ی توره‌كه‌ڕێژ..
به‌یداخه ڕه‌ش و سپییه‌كان چۆن هه‌ڵدران ؟
مێرگی سۆته‌ڵ و ئه‌رخه‌وان
ئه‌و هه‌موو شیعره جوانانه‌ی چۆن لێ ڕوان ؟
(3)
ئاسكه‌كانم تارماییان دی و
تێ‌یان ته‌قاند..
خوایه هه‌رگیز
ئاگرودوویان له ماڵێ‌دا نه‌كرێته‌وه
ئاسكه‌كانمیان ڕاچڵه‌كاند .
(4)
گوڵه‌كان هاتن ؛
پێچه‌كی بارانییان له‌سه‌ر نابوو..
به چل ئاواز ده‌یانخوێندو ده‌یانگێڕا
به‌ڵام ئه‌وان باران شۆر بوون ، ڕانه‌چه‌نین
گریان..
پێكه‌نین..
گریان..
به نه‌ورۆز كه‌وتن..
خه‌ونیان دی :
ڕووبارێ زێڕ ،
به ناو تاسه‌ی تینوویه‌تییان ڕێی گرتووه
كولێره‌ی سووری پێدا دێ ..
گریان..
پێكه‌نین ..
به نه‌ورۆز كه‌وتن ..
باران شۆر بوون ڕانه‌چه‌نین
به‌رده‌وام بوون له خه‌وبینین..
6/1987